فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ لە یەکێک لە بیناکانی وێستگەی ئەتۆمیی "نەتەنز"، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا.

"بێهرووز کەماڵوەندی" وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە "ڕووداوێک" لە دامەزراوەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە پارێزگای ئیسفەهان ڕووی داوە.

ئەو" ڕووداوە" لە ناوەندی مۆنتاژی سانتریفیوژەکانی ئێراندا ڕووی داوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری ئەو ڕووداوە زانیارییەکی ورد بڵاو نەکراوەتەوە و کاربەدەستانی ڕێژیم باس لەوە دەکەن، ئەو شوێنەی ڕووداوەکە لێی ڕووی داوە، شوێنێک بووە کە لە دەستی دروستکردندا بووە.

بەپێی قسەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران، هیچ کەس نەکوژراوە و جێگای مەترسیش نییە کە مەوادی ئەتۆمی بڵاو ببێتەوە.

"ئیدی کۆهن" یەکێک لە ڕۆژنامەنووسانی ئیسرائیل لە تویتێکدا بڵاوی کردبووەوە کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز.

میدیاکانی ئیسرائیل ئەو هەواڵەیان ڕووماڵ کردووە و بڵاویان کردووەتەوە کە ئەوە سێیەمین تەقینەوەیە لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا.

کارناسێکی کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست باسی لەوە کردووە، ئەگەر ئیسرائیل هێرشی کردبا خەسارەتەکەی هەر بەم چەشنە دەبوو.

هەتا ئێستا ئیسرائیل بە فەرمی هیچ هەواڵێکی لەبارەی هێرش بۆ سەر ئەو شوێنە ئەتۆمییەی ڕێژیمی ئێران پشتڕاست نەکردووەتەوە.

گرووپێک بەناوی پڵنگەکانی ئێران رایگەیاند، ئەو رووداوەی لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنزی ئێران روویداوە، لەلایەن ئەوانەوە ئەنجامدراوە و دەڵێت، لەنێو ناوەندە ئەمنییەکانی ئێراندا چالاکییان هەیە.

لە بەرامبەردا ئێرانیش دەڵێت، رووداوەکە کە لە بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز لە پارێزگای ئیسفەهان روویداوە، زیانی گیانیی نەبووە و نەبووەتە هۆی وەستانی چالاکییەکانی بنکەکەش.

بێهرووز کەمالوەندی، گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بەبێ ئاماژەدان بە وردەکاریی رووداوەکە دەڵێت، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری روودانی رووداوەکە. ئێران وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە دەریدەخات بەشێک لە بینایەک سووتاوە و دەڵێت، بینایەک بووە کە سەرقاڵی دروستکردنی بوون.

بەڵام فابین هینتس، کارناسی چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران لە دامەزراوەی میدڵبری کالیفۆرنیا رایگەیاندووە، ئەو شوێنەی کە وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە، ناوەندی مۆنتاژکردنی ئامێرەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمە لە ئێران.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش رایگەیاند، سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی کاریگەریی رووداوەکەن لەسەر پرۆسەی چاودێریکردنی تیمەکانیان و پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران لەو بنکەیەدا.

گرووپێک بەناوی پڵنگەکانی ئێران، کە تاوەکو ئێستا نەناسراوە، بەرپرسیارێتیی ئەو رووداوەی گرتووەتە ئەستۆ و دەڵێت، لەنێو ناوەندە ئەمنییەکانی ئێراندا چالاکییان هەیە.

هەینیی رابردوو، لە بنکەی ئەتۆمیی پارچین لە رۆژهەڵاتی تاران دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا. وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، چەند کۆگایەکی گاز لەو ناوچەیە تەقیونەتەوە، بەڵام چەند شارەزایەکی رۆژئاوایی رایانگەیاند، تەقینەوەکان لە بنکەیەکی مووشەکی ئێران روویانداوە کە 20 کیلۆمەتر لە پارچین دوورە.

3/7/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان