لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستنیشانکردنی دوو تووشبوو بە کۆرۆنای گۆڕاو راگەیێندرا.
محەممەد کەریمیان، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای ئیلام رۆژی چوارشەممە 2021/02/17 رایگەیاند، تووشبوونی دوو هاوژینی نیشتەجێی شاری دێلۆرانی ئەو پارێزگایە بە پەتای کۆرۆنای گۆڕاو پشتڕاست بووەتەوە و ژنەکەیش دوو گیانە.
بە گوتەی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای ئیلام، ئەگەری ئەوە هەیە کە پەتاکە لە هەموو پارێزگاکە بڵاوببێتەوە و داوا لە خەڵک دەکات زۆر زیاتر لە رابردوو
کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن وڵاتەکەیان مافی خۆیەتی سات و شوێنی کاردانەوەکەیان لە بەرامبەر هێرشە موشەکیـیەکەی سەر شاری هەولێر هەڵبژێرن.
نێد پـرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا گوتی واشنتن هێرشەکەی بە جدی وەرگرتووە، بۆیە واشنتن پشتیوانی لە لێکۆڵنەوەکەی عێراقیـیەکان لەم بارەیەوە دەکات، ئیدی ئێران ئەنجامی دابێت یان میلیشیاکانی سەر بە ئێران و یاخود ئەندامانی ئەو هێزانە. گوتیشی پەلە ناکەن لەوەی بڕیار بدەن کێ لە هێرشەکە بەرپـرسیارە.
هەروەها گوتی مەسەلەی سەلامەتی ئەمەریکایـیەکان و شوێنەکانی کاری لێدەکەن بە ئەوپەڕی گرنگی وەردەگرن.
باسی لە پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەکەی نێوان ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەنگخواردنەوەی گازی کەربۆن لە ژووری خانوویەکدا، لە شاری سەرئاوڵەی پارێزگای ئیلام، بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو برا.
ئەو دوو هاووڵاتییە خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری چڕداوڵ بوون و بە شێوەی سەڵتی لە ماڵێکدا، لە شاری سەرئاوڵەی پارێزگای ئیلام دەژیان کە بە هۆی گازگرتووییەوە، هەر دووکیان گیانیان لەدەست داوە.
شوناسی ئەو دوو هاووڵاتییە هەتا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە.
هاوکات لەگەڵ دەستپێکی وەرزی سەرما، ئاماری قوربانییانی گازگرتوویی و خنکان بە مۆنۆکسیدی کەربۆن ڕووی لە زیاد بووندایە بە چەشنێک کە بەپێی ئامارێک کە لەلایەن ڕێکخراوی
٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆیی،بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی هاوبەش، خوازیاری ئازادکردنی چالاکانی کورد و هەروەها تەواوی قوربانییانی دەسبەسەرییە سەرەڕۆیانە و هەڕەمەکییەکان لە ئێراندا بوونە.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، چاوەدێری مافی مرۆڤ، بونیادی بروومەند، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ــ ژنێڤ و کوردپا لە واژۆکەرانی ئەو نامەیەن.
دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:
کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ هەنگاوی خێرا و پێویست هەڵگرێ بۆ ئازادکردنی چالاکانی کورد کە بە ناڕەوا و هەڕەمەکی بەند کراون لە ئێران
ژنێڤ، نەتەوەیەکگرتووەکان، ٣ی فێڤریەی ٢٠٢١
بەڕێزان،
ئێمە، سی و حەوت (٣٧) ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگای مەدەنی واژۆکەری ئەم نامە هاوبەشە، خوازیاری هەڵوێست و هەنگاوی خێرای کۆمەڵگای نێونەتەوەیین لە پەیوەندی لەگەڵ کەمپەینی گرتنی هەڕەمەکی و ناڕەوا، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستماندایە، تاکوو ئێستا، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئامادەی دانی هیچ زانیارییەک نین لە سەر هۆی سەرکوت و گرتنی هەڕەمەکیی هاووڵاتییانی کورد. بەڵام بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، تەنیا تاوانی بەندکراوانی کورد، جێبەجێکردنی مافە ئاساییەکانی خۆیان
سەرۆک کۆمارى ئێران وادەى دەستپێکردنى پێدانى ڤاکسینى کۆرۆناى لە وڵاتەکەى ئاشکرا کرد.
حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران لەمیانى کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ بەرپرسانى سەنتەرى نیشتیمانى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا رایگەیاند، لەم هەفتەیدا پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا دەستپێدەکات.
راشیگەیاند، سەرەتا ڤاکسینەکە بەکارمەندانى تەندروستى و کەسانى بەتەمەن و ئەوکەسانە دەدرێت کەنەخۆشى مەترسیدار و درێژخایەنیان هەیە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوو ر
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت سزاکانی سەر ئێران لانابات چونکە تاران ڕێز لە وابەستەییەکان بە ڕێککەوتنی ناوکییەوە ناگرێت.
لەو دیمانەیەی ئەمڕۆ یەکشەممە کورتەیەکی بڵاوکراوەتەوە لە گەڵ کەناڵی سی بی ئێسدا، پرسیارێک لە سەرۆک بایدن کراوە سەبارەت بە شییانی هەڵگرتنی سزاکان تا تاران بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستاندن لە پێناو درێژەدان بەو ڕێککەوتنە ناوکییەی ساڵی 2015 مۆرکراوە، سەرۆکی ئەمەریکا بە "نەخێر" وەڵام دەداتەوە.
کاتێکیش پرسیاری لێکراوە سەبارەت بەوەی ئایا لەسەر ئێرانییەکانە "پیتاندی یۆرانیۆم ڕابگرن" سەرۆکی ئەمەریکا سەری بۆ دەلەقێنێت وەک ئاماژەیەک بە "بەڵێ."
بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە تەواوی دیمانەکە لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکادا پەخش بکرێت.
پاش دانوستاندنێکی درێژخایەن و قورسیش، ئەمەریکا لە ساڵی 2015دا گەیشتە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا تا نەبێتە خاوەن چەکی ناوکی. چین و ڕوسیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا
کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و ریپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران لەبارەی دەستبەسەرکردنی بە کۆمەڵی هاونیشتمانییان و چالاکڤانانی رۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتی دەردەبڕن و داوای روونکردنەوە لە ئێران دەکەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی دەستبەسەرکردنی چالاکڤانانی کورد بەشێوەی ئۆنلاین لەگەڵ بەرپرسانی نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ و نووسینگەی جاوید رەحمان، ریپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران کۆبووەوە و داوایکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەسەرکردنی بەکۆمەڵی هاونیشتمانی و چالاکڤانانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە
شەماڵ ئێشترابە" وێنەگری کورد خەڵکی شاری مەهاباد وەک یەکێک لە باشترین وێنەگری فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وێنەی ٢٠٢٠GCCA لە لەندەن هەڵبژێردرا.
فێستیڤاڵی وێنەی "لەندەن" دوو ساڵ یەکجار لەلایەن "ئەنجوومەنی جیهانیی بێتۆن و سیمان" بەڕێوە دەچێت.
"شەماڵ ئێشترابە" ساڵی ١٣٧٥ لەدایک بووە و بڕوانامەی
ئیدارەی نوێی ئەمریكا یەكەم هێرش دەكاتە سەر ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیاو بە سەرچاوەی نیگەرانی وڵاتەكەی و یەكێتی ئەوروپا ناوی دەبات، داواشی لێدەكات پابەندبێت بە بڕیارەكانی دادگای یەكێتی ئەوروپا بۆ ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش.
جیك سلۆڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا ڕایگەیاند: سەرۆكی توركیا سەرچاوەی نیگەرانییە بۆ ئەمریكا و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و پێویستە ڕێز لە بڕیارەكانی دادگای یەكێتی ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ بگرێت، لەبارەی ڕەخساندنی ئازادی مافەكانی مرۆڤ و سەڵاحەدین
ئاژانسى دەرمانى ئەوروپا ڤاکسینە هاوبەشەکەى کۆمپانیاى ئاسترازینیکا و زانکۆى ئۆکسفۆردى بۆبەکارهێنان پەسەند کرد بەڵام بەمەرج.
لەراگەيەنراوێکدا ئاژانسى دەرمانى ئەوروپا رایگەیاندوە، مۆڵەتیان بەبەکارهێنانى ڤاکسینى ئاسترازینیکا داوە، بەڵام بۆ کەسانى سەروتەمەن (18) ساڵ.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ئاژانسى دەرمانى ئەوروپا هەردوو
لە سەروبەندی جەنگی جیهانی دوەمدا، بە پشتگیریکردنی رەزا شای پەهلەوی لە بەرەی نازییەکان، سۆڤییەت لە باکوری ئێرانەوە و بریتانیاش لە باشورەوە هێزەکانیان ناردە ناو خاکی ئێرانەوە و ئێرانیان داگیرکرد، لە ساڵی 1941دا ڕەزا شاه لە پاشایەتی دور خرایەوە و کوڕەکەی، محەمەد رەزا شاه وەک جێگرەوە بۆی دانرا.
لەکاتی داگیرکردنی ئێراندا لەلایەن سۆڤییەت و بریتانیاوە، سهرنجی حکومەتی ناوەندی لە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئێراندا کەم بوەوە، هەر ئەوە ئەو هەلەی ڕەخساند، کە لە شارەکانی مهاباد و تەبرێز دو کۆمار بە ناوەکانی کۆماری کوردستان و کۆماری ئازەربایجان دابمەزرێن.
ساڵی 1943 كۆمهڵهی ژ.ک یەکەم کۆنگرەی خۆی لە شاری مهاباد بەست، كه زیاتر له 100 كهس تیایدا بهشداربون
لهو سهروبهندهدا و لهگهرمهی ململانێدا 11 کەسایەتی و ڕۆشنبیری کورد لە ساڵی 1942دا کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژ.ک)-یان بە مەبەستی ڕزگاریی گەلی کورد دامەزراند، ساڵی 1943 كۆمهڵهكه یەکەم کۆنگرەی خۆی لە شاری مهاباد بەست، كه زیاتر له 100 كهس تیایدا بهشداربون.
مانگی ئابی ساڵی 1945دا کۆمەڵەی ژ.ک ناوی خۆی بە حزبی دیموکراتی کوردستان گۆڕی
لە مانگی ئابی ساڵی 1945دا کۆمەڵەی ژ.ک ناوی خۆی بە حزبی دیموکراتی کوردستان گۆڕی، لەکاتێکدا کە هاوکات لە شاری تەبرێزی ئازەربایجانی ئێرانیش هەوڵی هاوشێوە هەبو بۆ رزگارکردنی گەلی ئازەری و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئازەربایجان.
هەر لە ساڵی 1945دا شاندێکی حزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قازی محەمەد سەردانی شاری تەبرێزیان کرد، بۆ ئەوەی لەوێ چاویان بە کونسوڵی سۆڤییەت بکەوێت و سەبارەت بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد دانوستانیان لەگەڵ بکەن، پاشان لە تەبرێزەوە بەرەو شاری باکۆی ئازەربایجان بەڕێكکەوتن بۆ ئەوەی دانوستانەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی سۆڤییەت بە ئەنجام بگەیەنن.
ڕۆژی 10ی کانونی یەکەمی 1945 حزبی دیموکراتی ئازەربایجان بە سەرۆکایەتیی جەعفەر پیشەوەری پارێزگای ئازەربایجان (ناوەندی تەبرێز)یان لە چنگی سوپای ئێران ڕزگار کرد و کۆماری ئازەربایجان ڕاگەیاند.
لە ڕۆژی 22ی کانونی دوەمی ساڵی 1946دا کۆماری کوردستان به بهشداری نوێنهرانی پارچهكانی دیكهی كوردستان راگەیەندرا
پێنج ڕۆژ پاش ئەوە لە هەوڵێکی هاوشێوەدا، مەهاباد لە چنگی هێزەکانی سوپای ئێران ڕزگارکرا و لە ڕۆژی 22ی کانونی دوەمی ساڵی 1946دا کۆماری کوردستان به بهشداری نوێنهرانی پارچهكانی دیكهی كوردستان، لهسهر دهستی قازی محهمهد له مهیدانی چوارچرای مههاباد به ههڵکردنی ئاڵای کوردستان راگهیهنرا و قازی بوه سهرۆك کۆمار.
دواتر كابینهی حكومهت راگهیهنراو راییكردنی كاروباری وڵات بهشێوهی فهرمی دهستیپێكرد و هێزی پێشمهرگه بهفهرمی بهجلوبهرگی سهربازی تایبهتهوه دامهزرێنرا، قازی محهمهد وهك له وهسیهتهكهیدا هاتوه برایهتی و یهكگرتویی كوردی به گرنگترین هۆی سهركهوتن داناوه.
قازی محهمهد سهرۆك كۆماری كوردستان بو، چهندین جار گفتوگۆی لهگهڵ دهسهڵاتدارانی ئێران ئهنجامدا بۆ چارهسهری كێشهكان
لهو ماوهیهدا كه قازی محهمهد سهرۆك كۆماری كوردستان بو، چهندین جار گفتوگۆی لهگهڵ دهسهڵاتدارانی ئێران ئهنجامدا بۆ چارهسهری كێشهكان، بهڵام گفتوگۆكان نهگهیشتن بهئهنجام و دواجار حكومهتی ئهوكاتهی ئێران لهساڵی 1946 هێرشی بۆ روخاندنی ههریهكه له كۆماری ئازهربایجان و كۆماری كوردستان دهستپێكرد.
هێزهكانی حكومهت پاش شهڕێكی كورت گهیشتنه شاری تهورێزو كۆنتڕۆڵیان كرد، پاش ههڵهاتنی سهركردهكانی كۆماری ئازهربایجان بۆ سۆڤیهت و ئهو كۆماره روخێنرا، دواتر ئهو هێزانه بهرهو ناوچه كوردییهكان كشان و ئامانجی سهرهكیان شاری مههاباد بو.
قازی محهمهد ئهوكات فهرمانیداوه خۆیان لهشهڕ بپارێزن بهو پێیهی كه نههامهتی گهورهی پێوهیه
بهپێی گێڕانهوه مێژوییهكان، قازی محهمهد ئهوكات فهرمانیداوه خۆیان لهشهڕ بپارێزن بهو پێیهی كه نههامهتی گهورهی پێوهیه، بهڵام هێزهكانی رژێمی شا بهردهوام بون لهشهڕ.
دوای دابڕانی کۆمار و سۆڤیەت، خێڵە کوردەکان کە لە سەرەتادا پشتگیرییان لە کۆمار دەکرد، بەرھەم و سەرچاوەی داراییان نەما، ئیتر خێڵەکان بهرژهوهندیان بۆ پشتگیریکردنی قازی محەمەد نهما، هەربۆیە زۆرێک لە خێڵەکان قازیان بەجێھێشت، لە 5ی کانونی یەکەمی 1946، ئەنجومەنی شەڕ بە قازی محەمەدیان ڕاگەیاند کە ڕێگە لە ھەر پەلامارێکی سوپای ئێران دەگرن کە بکرێتە سەر ناوچەکە.
ەنجومەنی شەڕی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، بڕیاری شەڕیان دابو لە ئەگەری هێرشکردنە سەر کۆماردا
هەرچەندە ئەنجومەنی شەڕی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، بڕیاری شەڕیان دابو لە ئەگەری هێرشکردنە سەر کۆماردا، بەڵام لە کاتی گەیشتنی هێزە ئێرانییەکان بۆ سەر سنور، زۆربەیان رایان کرد و بەرەکانی بەرگری لە مهابادیان چۆڵ کرد.
لە ڕۆژی 15ی کانونی یەکەمی 1946دا، سوپای ئێران توانی بچێتە ناو شاری مهاباد کە ناوەند و پایتەختی کۆماری کوردستان بو، دەستی بەسەر شارەکەدا گرت، دواتریش لە ڕۆژی 31ی ئازاری 1947دا، قازی محەمەد و سێ لە هاوەڵانی لهو شوێنهی که کۆماری تێدا راگهیهندرابو لە سێدارهدران.
قازی محهمهد بهحهوت ههنگاو رێگهی بهرهو پهتی سێداره بڕی، داوایكرد لهكاتی لهسێدارهدانیدا چاوی نهبهستن، تا به سهربهرزی و چاوكراوهییهوه له نیشتیمان بڕوانێت، کۆمارەکە ڕوخا و قازی لە سێدارە درا، بەڵام گیانی سەربەخۆخوازی کورد و ناوی قازی محەمەد وەک پێشەوایەکی مەزن بۆ رزگاری کوردستان بەدرەوشاوەیی مایەوە.
٢١/١/٢٠٢١
لە ڕێکەوتی ١٧ هەتا ٢٩ی بەفرانبار، شەپۆلێک لە دەسبەسەری و بانگهێشتکردنی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی مەهاباد، مەریوان، سەردەشت، سنە، بۆکان، سەوڵاوا و تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران ڕووی داوە کە پێ دەچێت هەروا بەردەوام بێت.
ئەم شێوازە دەسبەسەرییە هەڕەمەکانە و سەرەڕۆیانە، سەرکوتی سیستماتیکی چالاکان لە سنە، ناڕوونیی چارەنووسیان و لەژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجە بوون لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکان بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، دەبێ بە شێوەی جیددی لەلایەن ناوەندە
رۆژی دووشەممە 2021/01/18 هەشت کۆڵبەری خەڵکی گوندی کۆڕان لە ناوچەی سۆمای برادۆست کە بۆ کۆڵبەری چووبوونە باکووری کوردستان، کەوتنە ژێر رنوو و تاوەکو ئێستا سێ کەسیان رزگار کراون و چارەنووسی پێنج کەسیان دیار نییە.
کەسوکاری کۆڵبەرەکان بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، رنووەکە لە دیوی باکووری کوردستان بووە و تاوەکو ئێستا سێ کەس رزگاریان بووە.
کەسوکاری ئەو کۆڵبەرانە ئاماژەیان بەوە دا، دیار نییە پێنج کەسەکەی دیکە چیان بەسەرهاتووە و، خەڵکێکی زۆر بەرەو ناوچە سنوورییەکان رۆیشتوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە بەفری زۆر باریوە، چوونە
هاوکاتی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لەسەر بەرنامەی ناوکی ئێران و هەڵمەتی فشارەکانی ئەمەریکا دژ بە کۆماری ئێسلامی، ڕۆژی شەممە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند سوپای پاسداران مانۆڕێکی سەربازی ئەنجامداوە، تیایدا موشەکی بالاستیکی دژە کەشتی جەنگی بۆ شیانی ئامانجێک لە ئۆقیانوسی هندیدا هەڵداوە.
گرتە ڤیدیۆییەکان نیشانیان دا دوو موشەکەکان بەر ئامانجێک کەوتوون کە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران بە " پاپۆڕەکانی گریمانەی جەنگی " ناوی بردن لە دووری هەزارو 800 کیلۆمەتر.
بەڵام ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە چ جۆرە موشەکێک بەکار هاتووە.
بەم دوواییانە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتن لەسەر
دەوڵەتێکی دانپیانەنراو: کۆماری مهاباد
سرود: ئەی رەقیب.
پایتەخت: مهاباد.
زمان: کوردی.
ئایین: موسوڵمان .
حوکمڕانی: کۆماری.
سەرۆک: قازی محەمەد.
سەرەک وەزیر: حاجی بابە شێخ.
سەردەمی مێژوویی: جەنگی سارد.
راگەیاندنی سەربەخۆیی: 22 ی کانوونی یەکەمی 1946 پاشەکشێی سۆڤێت: حوزەیرانی 1946 دەستبەسەراگرتنی لەلایەن ئێرانەوە: 15ی کانوونی دووەمی.1946
لەسێدارەدانی سەرکردەکان: 30ی ئازاری .
1947 رووبەر: لە ساڵی 1946 دا 37437 کیلۆمەتر دووجا بووە.
دراو: ریاڵی ئێرانی.
کۆماری مھاباد کە بە فەرمیی بە کۆماری کوردستان ناسراوەو لە کوردستانی ئێران دامەزرێنراوە، دەوڵەتێکی کوردی کەمتەمەن بوو کە لە سەدەی بیست داو لە دوای کۆماری ئارارات-لە تورکیا، دامەزرا. پایتەختەکەی شاری مھاباد بووە کە ئەکەوێتە باکوری خۆراوای ئێران. دامەزرانو لەناوچوونی کۆمارەکە بەشێک بوو لە قەیرانی ئێران، ئەو ململانێیەی لە نێوان ئەمریکاو سۆڤێت دا ھەبوو کە جەنگی ساردی لێکەوتەوە. پێشینە لە مانگی ئابی 1941، راپەڕینێکی جەماوەریی کۆنترۆڵی ناوچە کوردییەکانی لە دەستی حکومەتی ناوەندی ئێران دەرکرد. لە شاری مھاباد، کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی