شەماڵ ئێشترابە" وێنەگری کورد خەڵکی شاری مەهاباد وەک یەکێک لە باشترین وێنەگری فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی وێنەی ٢٠٢٠GCCA لە لەندەن هەڵبژێردرا.
فێستیڤاڵی وێنەی "لەندەن" دوو ساڵ یەکجار لەلایەن "ئەنجوومەنی جیهانیی بێتۆن و سیمان" بەڕێوە دەچێت.
"شەماڵ ئێشترابە" ساڵی ١٣٧٥ لەدایک بووە و بڕوانامەی کارناسیی "عومڕانـ"ـی هەیە و دەرچووی ڕشتەی وێنەگرییە.
٢٩/١/٢٠٢١