لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستنیشانکردنی دوو تووشبوو بە کۆرۆنای گۆڕاو راگەیێندرا.
محەممەد کەریمیان، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای ئیلام رۆژی چوارشەممە 2021/02/17 رایگەیاند، تووشبوونی دوو هاوژینی نیشتەجێی شاری دێلۆرانی ئەو پارێزگایە بە پەتای کۆرۆنای گۆڕاو پشتڕاست بووەتەوە و ژنەکەیش دوو گیانە.
بە گوتەی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای ئیلام، ئەگەری ئەوە هەیە کە پەتاکە لە هەموو پارێزگاکە بڵاوببێتەوە و داوا لە خەڵک دەکات زۆر زیاتر لە رابردوو پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان بن.
تاوەکو ئێستا مردنی سێ کەس بە کۆرۆنای گۆڕاو لە ئێران راگەیێندراوە. هەروەها لە پارێزگاکانی تاران و قەزوین و مازیندەران بڵاوبوونەوەی پەتاکە پشتڕاست کراوەتەوە.
١٧/٢/٢٠٢١