ریژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئەگەری بەرێوەچوونی رێفراندۆم و سەربەخۆیی باشووری کوردستان سنوورەکانی روو بە دەوڵەتی کوردستان دادەخات
ریژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە خۆی دەستی باڵای لە سەرکوت و کۆمەڵکوژی و ئاسمیلاسیۆنی گەلانی ناو چوار چێوەی جوگرافیان ئێران دا هەیە و لە هیچ جۆرە کردەوەیەکی دژە مرۆیی لە تیرۆر و ئەشکەنجە و سێدارە و گرتن و سوتان و کاوڵکاری و بێ‌کاری بەرامبەر بە خەلكی ئێران دەستی نەپاراستووە ، ئێستا هەرەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات و بە وتەی ماڵپەرەکانی رێژیم عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاشایشی رێژیم وتوویەتی لە ئەگەری بەرێوەچوونی رێفراندۆم و سەربەخۆیی رەوای گەلی کورد لە باشووری کوردستان ئەوە دەروازە سنوورەکان دادەخرێن و هەموو پەیوەندیەکانیش دەپچرێندرێن.
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا حکومەتی یەکپارچە و فیدراڵی عێراق بە فەرمی دەناسێت و لە ئەگەری جیابوونەوەی هەرێمی
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان شکست بە پیلانێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دژی کەرکووک، دەهێنن.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە پێشمەرگە تۆماری کردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، درەنگانی شەوی شەممە 16/9/2017، حەشدی شەعبی بە نیاز بووە ژمارەیەکی زۆر پارچە چەک و تەقەمەنی رەوانەی کەرکووک بکات بۆ نانەوەی پشێوەی لەو شارە.
ئەو تەقەمەنییانە، کە هەموویان نوێن و لەناو سندووقدان، لە بازگەی داقووق لە باشووری کەرکووک دەستیان بەسەردا گیراوە و رادەستی هێزی کۆماندۆی یەکەی 70ـی سەر بەوەزارەتی
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پـێنجشەممە لەسەر داوای حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق بڕیارێـکی پەسەندکرد بۆ لابردنی نەجمەدین کەریم لە پـۆستی پارێزگاری کەرکوک.
نەجمەدین کەریم لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەڵێت پەرلەمانی عێراق هی یەک نەتەوە و دوو تایفەی ئاینیـیە کە بڕوایان بە مافی خەڵکی کوردستان نیـیە.
دەشڵێت سەرۆک وەزیرانی عێراق و پەرلەمانی عێراق دەسەڵاتی لابردنی پارێزگاری
خوێندکارێکی کورد، خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی بێبەش کردن لە خوێندن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانان، خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان و دانیشتووی شارۆچکەی کانی‌دینار بە هۆی دەر کردنی لە زانکۆ لە ماڵەکەی خۆیدا بە شێوەی خۆ هەڵواستن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شوناسی ئەو خوێندکارە کوردە، بە "عەبدوسەلام خوشامەن" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی گوندی "دەل" سەر بە شاری مەریوان ڕاگەیەندراوە.
دەگوترێت، ئەو خوێندکارە کوردە بە هۆی بیروباوەڕی سیاسییەوە لە مافی خوێندن
لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شائابادی پارێزگای کرماشان دەستبەسەر کرا.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەتووی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری شائاباد لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە بە ناوی"ڕەسووڵ سەیادیان"
له دانيشتنى نائاسايى ئه‌مڕۆدا، به زۆرينه‌ى ده‌نگ، په‌رله‌مانى كوردستان بڕيارى ئه‌نجامدانى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى په‌سه‌ند كرد.
كاتژمێر 07:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به به‌شدارى سه‌رجه‌م فراكسيۆنه په‌رله‌مانييه‌كان جگه له فراكسيۆنه‌كانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ، په‌رله‌مانى كوردستان دانيشتنێكى نائاسايى ئه‌نجامدا و دوای ده‌ربڕینی سه‌رنج و تێبینییه‌كان له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بڕیاره‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كرا.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی راسپێردراوه په‌سه‌ندكراوه‌كه، ریفراندۆم له واده‌ی دیاریكراوی خۆی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌م دانيشتنه له‌سه‌ر داواكارى 62 په‌رله‌مانتارى كوردستان بوو، كه واژوويان كۆكردبوويهوه بۆ ئه‌نجامدانى دانيشتنه‌كه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى فراكسيۆنى پارتى و يه‌كێتى له‌سه‌ر كارنامه‌ى دانيشتنه‌كه سكرتێرى په‌رله‌مان ده‌ستنيشان كرا.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا، به گوێره‌ى رێككه‌وتنى نێوان فراكسيۆنه‌كان بێگه‌رد
بڕیارە ڕێکەوتی ٢٢ی مانگی سێپتامبری ٢٠١٧، چالاکییەکی بەربەرین بە بەشداریی ناوەندی ڕۆژی کورد، نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی باشوور له فهڕانسە و به سپۆنسه‌ری میدیایی ڕووداو و به هاوكاریی ئهنیستیوی كورد له پاریس، رێكخراوی هه‌بوون و كومیته‌ی ڕێفراندۆم و كه‌مپه‌ینی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له پاریس بەڕێوە بچێت.
دەقی بانگەوازەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
بانگەوازێک بۆ سەرجەم کورد و کوردستانیان
هەروەک ئاگادارن بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، بڕیارە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول،
جارێکی تر ئەمریکا و بەریتانیا هەولیان داوە لەڕێگەی چەند نوێنەرێکیانەوە کە رفراندومی ٢٥ سێپتەمبەر نەکرێ و باس لە بەدیلێکی نهێنی دەکەن کە لەگەل بارزانی خستویانەتەڕوو.مەکگورگ ،نوێنەرەکەی ئەمریکا بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە ئەوان نایانەوێ رفراندوم بکرێ و ئەم هەولانەشیان بۆ ڕێگرتن لە خەلکی کوردستانە بۆ بەرپاکردنی رفراندوم و بەدیلەکەیان گەڕانەوەیە بۆ گفتوگۆ لەگەل حکومەتی عێراق و چاکسازی فیدرالیزمی قەومی ومەزهەبی شکست خواردووی عێراق.
سەرەتا پێویستە بزانین کە هەلوێستی ئەمریکا و بەریتانیا کە مافی خەلکی کوردستان لە رفراندوم وسەربەخۆییدا ناسەلمێنن نیشانی دەدا کە ئەم بەدیل و بەلێنانەشیان بۆ سەرپەرشتی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغداد بۆ چارەسەری کێشەی کورد و پارێزگاری لە بەرژەوەندی خەلکی کوردستان نیە و بە پێچەوانەوە ئەوان
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان له واشنتن ئاشكرایانكردووه كه "برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش، له هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی سه‌ركرده‌كانی كورد بۆ دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه بڕیاره له 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت شكستیهیناوه".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "ده‌ركردنی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی رۆژی هه‌ینی پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد، به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه برێت مه‌كگۆرگ نه‌یتوانیوه سه‌ركرده‌كانی كورد به دواخستنی ریفراندۆم رازیبكات و له هه‌وڵه‌كانی شكستیهێناوه".
هه‌ر بۆیه كۆشكی سپی داوایكردووه هه‌رێمی كوردستان پلانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دوابخات، چونكه به بۆچوونی ئه‌وان (ده‌بێته هۆی درووستبوونی له‌مپه‌ر له به‌رده‌م شه‌ڕی دژی داعشدا).
ھەروەھا لە بەیاننامەكەدا ھاتووە، ئەمریكا داوا لە ھەرێمی كوردستان دەكات بۆ چارەسەکردنی کێشەکان دەست بە دیالۆگی جددی لەگەڵ بەغدا بکات و ئه‌مریكاش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه
به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: بڕیاری پەرلەمانی عێراق دژی گەلی کوردستان نموونەی ئەو زۆرینە سیاسییەیە کە بانگەشەی بۆ دەکەن، لێرەوە بە پەرلەمانی عێراق دەڵێم بە بڕیارەکەتاندا بچنەوە چونکە ئیرادەی گەلی کوردستان بە ئێوە ناشکێت.
ئەم وتانەی سەرۆک بارزانی لە ئاهەنگێکی جەماوەریدا هات کە رۆژی چوارشه‌ممه ١٣ـی٩ـی٢٠١٧ لە ئاکرێ بۆ پشتیوانیی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەچوو.
سەرۆک بارزانی لە وتارەکەیدا بە درێژی باسی ئەو هۆکارانەی کرد کە وایان کرد گەلی کوردستان ئومێدی بە بەڵێن و ڕێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا نەمێنێت و ڕوونی کردەوە کە وێڕای ئەوەی لەسەرەتای درووست‌کردنی دەوڵەتی عێراق شەراکەتی ڕاستەقینەی نێوان کورد و عەرەب مەرجێکی سەرەکی بوو، کەچی بەدرێژایی ڕابردوو بەشی ئێمە لەو شەراکەتە هه‌ر كاره‌سات و زوڵم و ئه‌نفال و كیمیاباران و روخاندنی ٤٥٠٠ گوند بوو، لە دوای
برێت مه‌كگۆڕك ئه‌و ديپلۆماتكاره‌ى له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تى باراك ئۆباماوه نوێنه‌رايه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مريكا ده‌كات له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به خه‌مخۆرى يه‌كپارچه‌يى عێراق ده‌ناسرێت و گومانده‌كرێت له ناوخۆى ئه‌مريكادا تا ئێستا سه‌رۆكى نوێى وڵاته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى بينى بێت.
له دوو رۆژى رابردوودا نێردراوى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش برێت مه‌كگۆڕك هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ دواخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له دوو باڵه‌كه‌ى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوويه‌وه و دوێنێش به ياوه‌رى شاندێك كه پێكهاتبوو له نوێنه‌رانى وڵاتانى زلهێز و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبوويه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كانيدا ناوبراو جه‌ختى له‌سه‌ر داواكارى دواخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كردووه‌ته‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كانى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى مێژوويمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى ئه‌نجامدا و ئه‌و دهستهبهرانهشمان خسته‌ڕوو كه سه‌رۆك بارزانى داوايكردبوون له به‌رامبه‌ر دواخستنى ريفراندۆم.
له نوێترين پێشهاتدا هێزه‌ر نۆرێت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ئاگادارى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانى ماكگۆرك و به‌ديلى ريفراندۆم نييه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌و به‌دیله‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شی سه‌رۆك بارزانیان كردووه به‌مه‌به‌ستی دواخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، رایگه‌یاند ئه‌وان جارێ ئاگاداری ناوهڕۆك و ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه نین كه برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجامیداون.
پێشتر سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندبوو، ريفراندۆم به هيچ شێوه‌يه‌ك دواناخرێت مه‌گه‌ر گرێنتييهكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بدرێت.
له باره‌ى ئه‌زموون و كاريگه‌رى و كه‌سايه‌تى برێت ماكگۆڕكهوه به‌ڕێوبه‌رى گشتيى دامه‌زراوه‌ى كوردستان 24 بۆ توێژينه‌وه و راگه‌ياندن، له ئه‌كاونتى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك نووسيويه‌تى: مەکگۆڕک ئێستا یەکێکە لە کۆنترین دیپلوماتکارانی وەزارەتی دەرەوە کە بە حیساب شارەزای عێراقە. بۆیە شکستهێنانی عێراق بە شکستهێنانی ئەزموونی خۆی دەزانێت ئەمەش هۆکاری زۆر پێداگیریکردنیەتی لە سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق.
15/9/2017
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیان تاوتوێكرد.
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و شاندێكی باڵای ئه‌مریكا كۆبووه‌وە و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تاوتوێكردنی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا دۆگلاس سلێمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده بوو.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی مه‌كگۆرك بۆ هه‌ولێر له‌كاتێكدایه كه ته‌نیا كه‌متر له دوو هه‌فته ماوه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.
14/9/2017
بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەرهەم ساڵح، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قەوارەیەکی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان رابگەیێنێت.
قەوارە سیاسییەکەی بەرهەم ساڵح هاوپەیمانێتییەک دەبێت و بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دەکات.
سلێمان عەبدوڵڵا یونس، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی، کە هاوکات بە کەسێکی نزیک لە بەرهەم ساڵح دەناسرێت، راگەیاندنی لیستەکەی لە هەفتەی داهاتوودا بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە.
لەبارەی ناو و نێوەڕۆکی هاوپەیمانێتییەکەوە، سلێمان عەبدوڵڵا یونس زانیاری ئاشکرا نەکرد و گوتی: "بێگومان هاوپەیمانێتییەکە ناوی خۆی هەیە، بەڵام هەفتەی داهاتوو د. بەرهەم خۆی هەموو وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات".
ماوەیەکی زۆرە باس لەوە دەکرێت د. بەرهەم ساڵح جیا لە حیزبەکەی بە قەوارەیەکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات، ئەوەش دوای قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ حیزبەکەی و نەگەیشتن بە چارەسەر لەسەر ئەو "چاکسازی و گۆڕانکارییانەی" کە بەرهەم ساڵح داوایان دەکات.
14/9/2017
برێت مەکگۆرک، نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی بەشدارن لە شاندی یەکێتی و دۆگلاس سلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له بەغدا و كین گرۆس، كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان.
شەوی رابردوو، برێت مەکگۆرک لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، بڕیارە ئەمڕۆش بێتە هەولێر و داوای دواخستنی گشتپرسی بکات.
13/9/2017
سه‌رۆك بارزانى له كه‌رنه‌ڤاڵى ئامێدى رايگه‌ياند، دواى ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ى له گه‌لى كورد كراوه، كێشه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌يه براده‌رانى به‌غدا شهراكهتيان قبوڵ نييه و ئێمه‌ش خزمه‌تكارى كه‌س ناكه‌ين و هێشتا به‌ديلى ريفراندۆممان به‌ده‌ست نه‌گه‌يشتووه و ريفراندۆم دوا ناخهين.
سه‌رۆك بارزانى له ميانى وتاره‌كه‌يدا تيشكى خسته سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ى پاڵى به كورده‌وه نا بڕيارى ريفراندۆم بدات و گوتيشى: ئه‌وان ته‌وافق و ده‌ستووريان پێشێل كرد، ئه‌و ده‌ستووره‌ى كه 36 مووشه‌كيان به باره‌گاى ئێمه‌وه نا له به‌غدا و پاسه‌وانم شه‌هيد بوون، به‌ڵام سووربووين له‌سه‌ر نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێوه برايهتيتان قبوڵ نييه، هاوبهشيتان قبوڵ نييه، ئيدى رێگه‌ش به‌رده‌ن با سه‌ربه‌خۆ بين.
گوتيشى: ئێستا پشت به زۆرينه‌ى سياسى ده‌كه‌ن، كه ماناى نه‌مانى هاوبه‌شى و نه‌ماى ته‌وافقه و هه‌ر رۆژێك بڕيارێك ده‌رده‌كه‌ن و دوێنێ بڕيارێكيان ده‌ركردووه بۆ لادانى پارێزگارى كه‌ركووك چونكه هه‌ڵوێستێكى نيشتيمانى پيشاندا.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى ئه‌وان ده‌يانه‌وێت ئاوا به زۆرينه بڕيار بده‌ن، ئه‌وا پێيان ده‌ڵێين ئه‌و بڕيارانه بۆ خۆتان و ناگه‌نه كوردستان.
سه‌رۆك بارزانى سه‌باره‌ت به داواكارى بۆ كشانه‌وه‌ى كورد بۆ هێڵى سه‌وز، گوتى: كێ وتوويه‌تى ئه‌وه سنوورى كوردستانه و ئێمه ئاماده نيين يه‌ك دهقيقهش موناقه‌شه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ين و ته‌نيا له شه‌ڕى داعشدا ده‌يان رۆڵه‌مان له پێناو ئه‌و خاكه شه‌هيد بووه و يان سه‌ربه‌خۆيى يان ژێر دهستهيى قبوڵ ناكه‌ين.
ئه‌وه‌شى گوت: ئێمه لامه‌ركه‌زى و حوكمى زاتى و فيدراڵيهتمان قبوڵ كرد به‌ڵام هيچ ئه‌نجاميان نه‌بوو، ئه‌رێ گه‌لۆ ئێمه دراوسێى باش بين و به‌يه‌كه‌وه بژين به ئاشتى يان له كێشه و قهيراندا بين و كاميان باشتره.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م بڕيارهمان به‌ڵێ موجازه‌فه‌ى تێدايه، به‌ڵام موجازه‌فه‌ى چاوه‌ڕوانى گه‌لێك مه‌ترسيدارتره له‌وه‌ى بڕيار بده‌ين. مه‌سه‌له‌كه ئيراده‌يه و كاتى ئه‌وه‌يه ئيراده‌ى به‌هێزمان هه‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌بێت ده‌ستكه‌وتى مه‌زن به‌ده‌ست ده‌هێنين.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى نێوده‌وڵه‌تى گوتى: بێگومان ئێوه‌ش ئاگادارن و پرسى ريفراندۆم بووه‌ته بابه‌تى گرنگ له ميدياى جيهانيدا و هه‌رگيز نه‌مانوتووه ئه‌و وڵاته به‌ڵێنى داوه و سه‌ربه‌خۆييمان به ديارى ده‌داتێ و ئه‌گه‌ر به ته‌ماى ئه‌وه‌ش بين، هه‌تا دنيا ماوه نايبينين و پێويسته ئێمه داواى مافى خۆمان بكه‌ين و ئه‌و خوێنه‌ى گه‌لى كوردستان داويهتى شياوى 10 سه‌ربه‌خۆييه نه‌ك يه‌ك، كه‌سيش نه‌هاتووه بڵێت دژى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانين و ته‌نيا ده‌ڵێن ئێستا كاتى نييه، ئه‌ى كێ كاتييهتى، هيچ وه‌ڵاميان نييه.
سه‌رۆك بارزانى گوتيشى: يه‌ك تكام هه‌يه ئه‌وه‌يه زۆر خۆتان به هه‌واڵى ته‌له‌ڤزيۆن و لێدوانى ئه‌م و ئه‌و خه‌ريك نه‌كه‌ن و تا ئێستا به‌ديلى ريفراندۆم نه‌هاتووه بۆمان و ريفراندۆم ئامرازه بۆ سه‌ربه‌خۆيى و ئامانج نييه بۆ ئێمه و سه‌ربه‌خۆيى ئامانجه بۆ ئێمه و ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆيى بێت، ريفراندۆم هيچ پێويست ناكات و ئه‌گه‌ر نا ريفراندۆم دوا ناخهين.
سه‌رۆك بارزانى گوتيشى: وامان ده‌زانى له پاداشتى ئه‌و هه‌موو خوێن و شه‌هيده و دواى شكاندنى ئه‌فسانه‌ى داعش، دێن ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆيى مافى ئێوه‌يه، ئه‌ى كوا مه‌بده‌ئ و بڕواتان به ئازادى و مافى مرۆڤ و ديموكراسى گه‌لان، مادام ئێوه به‌و جۆره‌ن ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين له‌سه‌ر رێگه‌ى خۆمان و خه‌ڵكى كوردستان شه‌رعيه‌ت ده‌داته ريفراندۆم نه‌ك خه‌ڵكى ده‌ره‌وه و مادام ئه‌وان به‌و جۆره دژايهتى ده‌كه‌ن ئێمه‌ش حساب بۆ ره‌ئى يه‌ك به‌شه‌ر ناكه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته لێدوانى نزمى كه‌سانێك له به‌غدا يان له هه‌ر شوێنێكى ديكه كاريگه‌رى له ئێوه نه‌كات و برايه‌تى و ئاشتيى و پێكه‌وه ژيان به‌شێكه له خوێن و ژيانى ئێمه و نابێت رێگه بده‌ن شتى هه‌ڵه بكرێت و ئاڵاى هيچ وڵات و كهسێكيش نه‌سووتێت و ره‌فتارێكى دووره له ره‌وشتى به‌رزى كوردستان.
15/9/2017