ماڵپەڕی بلوومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، واشنتۆن لەڕێگەی باڵیۆزەکانیان لە تاران و ئەنقەرە، لەبارەی هەڕەشەکانیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان هۆشداری داوەتە تورکیا و ئێران.
لە درێژەی هەواڵەکەی بلۆمبێرگدا باس لەوە کراوە کە دۆناڵد ترەمپ لە نزیکبوونەوەی عێراق، تورکیا و ئێران نیگەرانە و داوای لە ئیدارەکەی کردووە، تەواوی کێشەکان لەڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەن.
لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا هاتووە، ئەگەر هەڕەشەکانی عێراق بەمشێوەیە
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ڤیدیۆیی به بۆنه‌ی كۆچیی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانی بڵاوكرده‌وه.
له‌میانه‌دا بارزانی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال تاڵه‌بانی كرد و گوتی له ده‌ستدانی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كو مام جه‌لال زیانێكی گه‌وره‌یه و به ئاسانی پڕ ناكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌وبۆنه‌یه‌وه یه‌ك هه‌فته ماته‌مینی گشتیی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه:-
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالمان پێگه‌یشت له‌م ڕۆژه خه‌مناكه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆی خۆم ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی تاڵه‌بانی به تایبه‌تی هێرۆخان و كاك قوباد و كاك پاڤڵ ده‌كه‌م و به‌دڵ هاوبه‌شی خه‌میانین.
له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كو مام جه‌لال زیانێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان و به ئاسانی پڕ ناكرێته‌وه هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و گه‌لی كوردستان و هه‌موو برایانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی و هه‌موو ئه‌ندامانیان ده‌كه‌م و داواكارم له خوای گه‌وره گیانی برای به‌ڕێزم مام جه‌لال به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و خۆشم هه‌ڤاڵ و براو پشتیوانێكی به‌هێزم له ده‌ستدا و جێگه‌ی شانازییه كه هه‌ردووكمان پێكه‌وه و له‌گه‌ڵ برایانی تر توانیمان زۆر كۆسپ و ته‌گه‌ره هه‌ڵگرین له‌سه‌ر رێگه‌ی خه‌بات و تێكۆشانمان وه هه‌روه‌ها زۆر قۆناغی تاڵ و ناخۆشمان بڕی و شانازییه كه زۆرێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ته‌بایی و برایه‌تییه‌ی كه پێكه‌وه بناغهیمان دانا ، ئێستاش باشترین وه‌فا بۆ گیانی برای به‌ڕێز مام جه‌لال و گیانی هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه یه‌كڕیزیمان پته‌وتر به‌هێزتر بكه‌ین و هه‌ر به‌وه‌ش ئێمه ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و ئامانجه پیرۆزه‌ی كه سه‌ركرده‌كانمان و هه‌زاره‌ها شه‌هید گیانیان به‌خت كرد له پێناویدا.
كل نفس ذائقة الموت ، انا لله وانا الیه را‌جعون، به‌وبۆنه خه‌مناكه‌وه یه‌ك هه‌فته ماته‌مینی گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
4/10/2017
کارلۆس پوگدمون، سەرۆکی دەوڵەتی ناوچەیی کەتەلۆنیای ئیسپانیا دوێنێ سێشەممە لە یەکەم وتووێژی خۆی دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە کەتەلۆنیا ئاشکرای کرد هەرێمەکەیان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەربەخۆیی ڕادەگەیەنێت.
پوگمون لە لێدوانێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی (BBC) گوتی: "دەوڵەتی سەربەخۆی کەتەلۆنیا لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە فەرمی کارەکانی خۆی دەست پێ دەکات".
ناوچەی خودموختاری کەتەلۆنیا بە حەوت ملیۆن و 523 هەزار کەس دانیشتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا هەڵکەوتووە کە خوازیاری سەربەخۆیی و جیابوونەوەیە لە ئەو وڵاتە.
ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا ڕێکەوتی 2017/10/1 بەڕێوە چوو کە تێیدا 90% دەنگدەران دەنگیان بە سەربەخۆیی و جیابوونەوەی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا دا.
لە کاتی بەڕێوەچوونی ئەو ڕیفراندۆمەدا چەندین شەڕ و تێکەهەڵجوون لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و دەنگدەراندا بەرێوە چوو کە تێیدا 850 کەس بریندار بوون.
4/10/2017
جۆرج بوش، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی مام جەلال دەربڕی و دەڵێت، تاڵەبانی بێ ماندووبوون کاری بۆ ئاشتیی و ئازادی گەلەکەی دەکرد.
لە راگەیێندراوێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال، جۆرج بوشی کوڕ بەناوی خۆی و هاوژینەکەی هاوخەمی خۆی دەربڕیوە و دەڵێت: "من و لاورا بە بیستنی کۆچی دوایی سەرۆکی پێشووی عێراق جەلال تاڵەبانی دڵگرانبووین".
جۆرج بوش ئاماژەی بەوەش کردووە، جەلال تاڵەبانی "دۆستی ئێمە بوو"، کەسێکی خۆشەویست بوو لە وڵاتەکەیدا و بێ‌وچان کاری بۆ بەدیهێنانی ئاشتیی و ئازادی بۆ گەلەکەی دەکرد.
مام جەلال لە ساڵی 2005 تاوەکو 2014 سەرۆککۆماری عێراق بوو. جۆرج بوشی کوڕ لە 2001 بۆ 2009 سەرۆکی ئەمریکا بوو، لەو ماوەیەشدا تاڵەبانی و بوش لە بەغدا و واشنتن چەند جارێک چاویان بە یەکدی کەوت.
4/10/2017
ئەردۆغان گەیشتە تاران و گشت‌پرسیی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە ئەجێندای سەردانەکەیدایە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 4-10-2017 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گەیشتە تاران و لەلایەن حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران پێشوازی لێ‌کرا.
ئەو سەردانە دوای چەند سەردان و کۆبوونەوەیەکی سوپاسالاری هەردوو وڵات دێت بۆ هاوئەهانگی سەربازی، کە دوای بڕیاری گشت‌پرسیی باشووری کوردستان دەستیانپێکردووە.
جگە لە پەیوەندی هەردوو وڵات لە بواری بازرگانی و ئابووری، یەکێک لە مژارە سەرەکییەکانی سەردانەکەی ئەردۆغان و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تاران گشتپرسییەکەی 25ی مانگی رابردووی باشووری کوردستانە بۆ سەربەخۆیی، کە زیاتر لە 92%ی خەڵکی کوردستان بە "بەڵێ" دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا.
لە پێش گشتپرسی و دوای ئەنجامدانیشی، تاران و ئەنقەرە دژایەتی خۆیان بۆ گشت‌پرسیی سەربەخۆیی کوردستان راگەیاندووە و چەندین جاریش جەختیان لە هەڵوێستەکانیان کردووەتەوە.
4/10/2017
عوسمان بایدەمیر، وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە، رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت کوردانی باشوری کوردستان بەبرسیبوون سزابدات، بەڵام گەلی کورد چۆک دانادات، لەبەرامبەر ئەو ھەڕەشانە.
لەکۆبوونەوەی فراکسیۆنی ھەدەپە، لەپەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە عوسمان بایدەمیر، لە بارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان و ھەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا وتی"برایانی کوردمان لەباشور کوردستان بەھەڵەبجەو ئەنفال چۆکیان دانەدا، ھەرگیز بەبرسێتی و تینوێتی، چۆک دانادات".
وتیشی"دەوڵەتی تورکیا بەزەینەتی یەزید، دەیانەوێ کوردانی باشوری کوردستان،
حکومەتی کەتەلۆنیا سەرکەوتنی دەنگی بەڵێی لە گشتپرسیدا راگەیاند و دەڵێت بەپێی ئەنجامە بەراییەکان 90% ی بەشداربووان بە "بەڵێ" دەنگیان داوە، ژمارەی دەنگەکانیش ئاشکرا دەکات.
یۆردی تورول، گوتەبێژی حکومەتی کەتەلۆنیا بەیانی رۆژی دووشەممە 2-10-2017 رایگەیاند: لە گشتپرسییەکەدا 2 ملیۆن و 262 هەزار و 424 دەنگ (واتە 42.67% ی سەرجەم دەنگدەران) هەژمارکراون، لەو ژمارەیە 2 ملیۆن و 20 هەزار دەنگدەر کە دەکاتە 90% ی بەشداربووان بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا داوە، هەروەها 176 هەزار و 566 کەس کە دەکاتە 7.8% ی بەشداربووان بە نەخێر دەنگیان داوە.
تورول هەروەها گوتی: 45 هەزار و 586 دەنگ کە دەکاتە 2% ی دەنگە جیاکراوەکان بە سپی دراون بۆیە هەژمارنەکراون. هاوکات زیاتر لە 20 هەزار دەنگی پووچەڵ هەبووە کە دەکاتە رێژەی سەتا سفر و پۆینت 89 ی دەنگەکان. بەگوتەی تورول تەنیا 15 هەزار دەنگی دیکەش ماون و جیادەکرێنەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هێشتا ژمارەی ئەو سندووقانە دیارنییە کە
مام جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە وڵاتی ئاڵمان بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی‌دوایی کرد.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی ڕەزبەر، مام جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئاڵمان لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی‌دوایی کرد.
هەواڵی کۆچی دوایی سکرتێری یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە لایەن میدیاکانی ئەو حیزبەوە پشتڕاست کرایەوە.
مام جەلال تاڵەبانی کوڕی حیسامەدین ساڵی ١٩٣٣ لە
وه‌زیری وزه‌ی رووسیا رایگه‌یاندووه: "وڵاته‌كه‌ی له كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3-10-2017 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان 24، ده‌رباره‌ی ئایندهی كاركردنی كۆمپانیا رووسییه‌كانی بواری نه‌وت و وزه، ئه‌لكسه‌نده‌ر نۆڤاك، وه‌زیری وزه‌ی رووسیا گووتی: "رووسیا له كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و گازپرۆم نه‌فت و رۆسنه‌فتی
بڕیارە سبەینێ سێشەممە ڕۆژی جیهانی وه‌رگێڕان له ئێران به‌ڕێوه بچێت و تێیدا وه‌رگێڕێکی کورد خه‌ڵاتی ساڵی وه‌رگێڕانی ئێرانی پێشکه‌ش ده‌کرێت.
لەم بارەوە مەریوان هەڵەبجەیی، وەرگێڕی خەڵکی هەڵەبجە و دانیشتووی سلێمانی لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە لەلایەن (ناوەندی کو‌لتووریی چوو)ەوە خەڵاتی ئەمساڵی وەرگێڕانی ئێرانم پێ بەخشراوە و بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 2017/10/3 لە ڕێوڕەسمێکدا ئەو خەڵاتەم پێ ببەخشرێت کە هاوکات چەند نووسەرێکیش تێیدا وتار پێشکەش دەکەن".
مه‌ریوان هه‌ڵەبجه‌یی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به ده‌یان کتێبی له کوردییه‌وه
نووسینی: ئێدمۆند. ی. ئازادیان
وەرگێڕانی: بەشی کوردیی ناوەندی ڕۆژی کورد
پرسی کوردەکان، یەکێک لە ئاڵۆزترین بەشەکانی پازێلی سیاسییە کە تێگەیشتنی تەواو لەو پرسە دژوارە مەگەر ئەوەی کە چارەسەر بکرێت.
کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین دابەش کراون، هەر بۆیەش کێشەگەلێکی زۆریان بۆ ئەو وڵاتانەی کە بوونە خانەخوێیان دروست کردووە و لەلایەن دەوڵەتانی ئەو وڵاتانەشەوە کاریگەرییان لەسەر دروست کراوە.
ڕێژەی کوردەکان لە تورکیە، ئێرااق، ئێران و سووریە و ئەرمینیا، تا ٤٠ ملیۆن کەس بەراورد کراوە. کوردەکان نیزک بە یەک لەسەر سێی جەماوەری تورکیە پێکدێنن، واتا ٢٥ ملیۆن لە جەماوەری ٨٠ ملیۆنیی تورکیە. کوردەکان وەک ئێرانی و ئەرمینیاکان، سەر بە هیند و ئورووپاییەکانن، لە حاڵێکدا جەماوەرەکەی تری تورکیە، هێرشبەرەکانی ئاسیای ناوەڕاستن کە هاتوونەتە ئەو ناوچەیە.
لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، ئەرمینیا، تەنیا وڵاتێک بووە کە مافی کەلتووری و ئایینیی کوردەکانی بە فەرمی ناسیوە و داویەتی، هەم لە سەردەمی سۆڤیەتدا و هەمیش دوای سەربەخۆیی لە سۆڤیەت.
کوردەکان لە مێژووی خۆیاندا، هیچ کات دەوڵەتێکی سەربەخۆیان نەبووە، بەڵام هەمیشە بۆ دەستەبەربوونی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان هەوڵیان داوە و خەباتیان بۆ کرگە. کوردەکان لە ناو ڕژیمگەلێکی جیاوازدا ژیاون و پەرتەوازەیی ناوچەکەیان لە ڕووی جوغرافیاییشەوە کاریگەری لەسەر کوردەکان هەبووە بۆ ئەوەی
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی رێز لە خواستی کورد دەگرێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەت، بەڵام پێشیوایە پێویستە کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، نەک تاکلایەنە سەربەخۆیی رابگەیێندرێت.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەشڵێت، بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی گشتپرسی هەرێمی کوردستان، دەنگی "بەڵێ" بۆ جیابوونەوە و راگەیاندنی سەربەخۆیی لە سەرووی 90% نزیکبووەتەوە.
رووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە، پشتگیری سەروەری و یەکگرتوویی عێراق و وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات، دەشڵێت ناکۆکییەکان لەبارەی پێگەی کوردستانی عێراق دەتوانرێ و پێویستە بە "گفتوگۆی
بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ، لە دووشەممەی هەفتەی رابردووەوە هەتا ئێستا لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 700 هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) لە دوای سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامی پشتیوانیی جەماوەری فراوانی ڕۆژهەڵات لەو پرسە لانیکەم 700 هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ دەستگیر کراون کە چارەنووسی زیاتر لە 500 کەسیان ناڕوونە.
بەپێی راپۆرتێکی ئاماری کە ڕیخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) بڵاوی کردووەتەوە لە ماوەی ئەم یەک هەفتەیەدا هەتا ئێستا ناوی 120 کەس
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لەبارەی مانۆری سەربازیی ئێران و حەشدی شەعبی لە سنووری باشووری کوردستان روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیێنێ، کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە و جووڵەی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکان بەردەوامە و نەوەستاوە.
سیروان محەممەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ژوورەكەیان بۆ بەردەوامیدان بە جووڵەی بازرگانی لەنێوان باشووری كوردستان و وڵاتانی دراوسێ لەهەوڵدایە.
گوتیشی: "ئێستا كاری بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی پەروێزخان و سەرتەك و باشماخ ئاساییە
ئه‌و هێزه‌ی ڕاگه‌یاندنه جیهانییه‌كان باسی ده‌كه‌ن كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوه‌ی پێ كردووه، بریتییه ته‌نیا له 10 تانك و هیچ هێزێكی تر جێگیر نه‌كراون.
ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان دایناوه، بریتییه ته‌نیا له 10 تانكه و هیچ هێزێكی سوپای گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدا نییه.
دوای ڕیفراندۆمی 25ی ئهیلوول بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه نزیكی 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به جیابوونه‌وه دا، حكوومه‌تی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ندان ڕێكاریان گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕیفراندۆمه‌كه بكشێته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیی سیاسییه‌وه ڕه‌ت كرایه‌وه، زمانه‌كه‌یان گۆڕی و ئێسته ورده ورده ده‌یانه‌وێ داواكانیان بگه‌یه‌نن.
ئه‌و ئاژانسه به‌ریتانییه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تانكه‌كان به ته‌واوی له‌سه‌ر سنوور