فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عوسمان بایدەمیر، وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە، رایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت کوردانی باشوری کوردستان بەبرسیبوون سزابدات، بەڵام گەلی کورد چۆک دانادات، لەبەرامبەر ئەو ھەڕەشانە.

لەکۆبوونەوەی فراکسیۆنی ھەدەپە، لەپەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە عوسمان بایدەمیر، لە بارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان و ھەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا وتی"برایانی کوردمان لەباشور کوردستان بەھەڵەبجەو ئەنفال چۆکیان دانەدا، ھەرگیز بەبرسێتی و تینوێتی، چۆک دانادات".

وتیشی"دەوڵەتی تورکیا بەزەینەتی یەزید، دەیانەوێ کوردانی باشوری کوردستان، برسیبکات کە چۆن حەزرەتی حسێن لەکەربەلا، بێ ئاو و بەبرسێتی ھێشتنەوە، بەڵام ھەرچەند یەزیدییەکان (مەبەستی دەوڵەتی تورکیایە) سووربوون لەسەر سزاکانیان، ئێمەش ھاوشێوەی حەزرەتی حوسێن بەبڕیار دەبین".

ھەروەھا ئەوەی خستەڕوو"گەلی باشوری کودرستان بەتەنیا نییە، بەڵکو ٤٠ملیۆن کورد ئامادەن بە نان و ئاوەکەیان لەگەڵ بەش بکەن".

لە ٢٥ی ئەیلولی رابردوو، ریفراندۆم لەھەرێمی کوردستان و ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، بەڕێوەچوو تورکیا پێشتر چەند جارێک دژایەتی خۆی بۆ ئەو ریفراندۆمە راگەیاندووە، و ھەرەشەی سنور داخستنی کردووە.

4/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان