بڕیارە سبەینێ سێشەممە ڕۆژی جیهانی وه‌رگێڕان له ئێران به‌ڕێوه بچێت و تێیدا وه‌رگێڕێکی کورد خه‌ڵاتی ساڵی وه‌رگێڕانی ئێرانی پێشکه‌ش ده‌کرێت.
لەم بارەوە مەریوان هەڵەبجەیی، وەرگێڕی خەڵکی هەڵەبجە و دانیشتووی سلێمانی لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە لەلایەن (ناوەندی کو‌لتووریی چوو)ەوە خەڵاتی ئەمساڵی وەرگێڕانی ئێرانم پێ بەخشراوە و بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 2017/10/3 لە ڕێوڕەسمێکدا ئەو خەڵاتەم پێ ببەخشرێت کە هاوکات چەند نووسەرێکیش تێیدا وتار پێشکەش دەکەن".
مه‌ریوان هه‌ڵەبجه‌یی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به ده‌یان کتێبی له کوردییه‌وه بۆ فارسی و به پێچه‌وانه له فارسییه‌وه بۆ کوردی وه‌رگێڕاوه. له‌م نێوانه‌دا وه‌رگیڕانه‌کانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له ڕۆمانه‌کانی به‌ختیار عه‌لی بۆ زمانی فارسی پێشوازییه‌کی یه‌کجار زۆری لێکراوه و ڕۆمانی (دوایین هه‌ناری دونیا) به زمانی فارسی تاکوو ئێستا گه‌یشتووه‌ته چاپی حه‌وتم.
بڕیارە له‌م ڕێوڕه‌سمه کە بە هاوکاریی "ناوەندی ئەدەبیاتی ئێران" بەڕێوە دەچێت، دوو نووسەر و ئەدەیب بەناوەکانی "عه‌لی عبدوڵاهی و مه‌هدی ڕه‌زایی" ڕا و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕانه‌کانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی بخه‌نه ڕوو.
ئه‌و ڕێوه‌ڕه‌سمه کاتژمێر ۵ی ئێواره‌ی ئەمڕۆ سێشهمه 2017/10/3 ی زایینی (1396/7/11)ی هەتاوی له ناوه‌نده‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئێران له شاری تاران به‌ڕێوه ده‌چێت.
3/10/2017