فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لەبارەی مانۆری سەربازیی ئێران و حەشدی شەعبی لە سنووری باشووری کوردستان روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیێنێ، کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە و جووڵەی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکان بەردەوامە ‌و نەوەستاوە.

سیروان محەممەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ژوورەكەیان بۆ بەردەوامیدان بە جووڵەی بازرگانی لەنێوان باشووری كوردستان و وڵاتانی دراوسێ لەهەوڵدایە.

گوتیشی: "ئێستا كاری بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکانی پەروێزخان و سەرتەك و باشماخ ئاساییە ، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەكان بەردەوامە، مانۆڕی سەربازیی ئێران و عێراق كاریگەرییەکی زۆری لەسەر كارە بازرگانییەكان نەبووە و هەموو شتێك وەك رۆژانی ئاساییە".

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی باسی لەوەش كرد کە بۆ بەردەوامیدان بە كاری بازرگانی، لەگەڵ یەكێتی ژوورە بازرگانییەكان لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ نوێنەری وڵاتان بەتایبەت ئێران و توركیا، گوتیشی :"ئەوانیش لەگەڵمان هاوڕان بۆ بەردەوامیدان بە كارە بازرگانییەكان".

هاوکات بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو لە چۆمان رایگەیاند، سەرەڕای مانۆڕی سەربازی لە نزیک ئەو خاڵە سنوورییەش، بەڵام جووڵەی بازرگانی بەردەوامە و خاڵە سنوورییەکە دانەخراوە.

وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر گشتپرسی، رۆژی دووشەممە 2-10-2017 كۆماری ئیسلامیی ئێران ‌و حەشدی شەعبی عێراق لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەدرێژایی سنووری باشووری کوردستان مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەشیان ئەنجامدا.


2/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان