فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئه‌و هێزه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌ جیهانییه‌كان باسی ده‌كه‌ن كه‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوه‌ی پێ كردووه‌، بریتییه‌ ته‌نیا له‌ 10 تانك و هیچ هێزێكی تر جێگیر نه‌كراون.

ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان دایناوه‌، بریتییه‌ ته‌نیا له‌ 10 تانكه‌ و هیچ هێزێكی سوپای گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدا نییه‌.

دوای ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلوول بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه‌ نزیكی 93%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به‌ جیابوونه‌وه‌ دا، حكوومه‌تی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چه‌ندان ڕێكاریان گرته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ بكشێته‌وه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیی سیاسییه‌وه‌ ڕه‌ت كرایه‌وه‌، زمانه‌كه‌یان گۆڕی و ئێسته‌ ورده‌ ورده‌ ده‌یانه‌وێ داواكانیان بگه‌یه‌نن.

ئه‌و ئاژانسه‌ به‌ریتانییه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ تانكه‌كان به‌ ته‌واوی له‌سه‌ر سنوور نزیكن و به‌ ته‌واوی ده‌توانی جووڵه‌یان ببینی و بیانژمێری، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كه‌ وه‌ك به‌شێك له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانیان له‌سه‌ر كوردستان خستوویانه‌ته‌ ڕوو.

پێشتر ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران له‌ زمانی به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازییه‌وه‌ بڵاوی كردبووه‌وه‌، ئێران و عێراق ڕێك كه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سنوورانه‌ی ئێران كه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌یه‌، ڕێ بده‌ن له‌ دیوی ئێرانه‌وه‌ سوپای عێراقی نزیك ببێته‌وه‌ و بكه‌وێته‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.

2/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان