فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

حکومەتی کەتەلۆنیا سەرکەوتنی دەنگی بەڵێی لە گشتپرسیدا راگەیاند و دەڵێت بەپێی ئەنجامە بەراییەکان 90% ی بەشداربووان بە "بەڵێ" دەنگیان داوە، ژمارەی دەنگەکانیش ئاشکرا دەکات.

یۆردی تورول، گوتەبێژی حکومەتی کەتەلۆنیا بەیانی رۆژی دووشەممە 2-10-2017 رایگەیاند: لە گشتپرسییەکەدا 2 ملیۆن و 262 هەزار و 424 دەنگ (واتە 42.67% ی سەرجەم دەنگدەران) هەژمارکراون، لەو ژمارەیە 2 ملیۆن و 20 هەزار دەنگدەر کە دەکاتە 90% ی بەشداربووان بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا داوە، هەروەها 176 هەزار و 566 کەس کە دەکاتە 7.8% ی بەشداربووان بە نەخێر دەنگیان داوە.

تورول هەروەها گوتی: 45 هەزار و 586 دەنگ کە دەکاتە 2% ی دەنگە جیاکراوەکان بە سپی دراون بۆیە هەژمارنەکراون. هاوکات زیاتر لە 20 هەزار دەنگی پووچەڵ هەبووە کە دەکاتە رێژەی سەتا سفر و پۆینت 89 ی دەنگەکان. بەگوتەی تورول تەنیا 15 هەزار دەنگی دیکەش ماون و جیادەکرێنەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هێشتا ژمارەی ئەو سندووقانە دیارنییە کە پۆلیسی ئیسپانیا بردوونی و رێگەی نەداوە دەنگیان تێدا بدرێت.

سەرباری رێگرییەکانی حکومەتی ئیسپانیا، رۆژی یەکشەممە 1-10-2017، گشتپرسیی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیا بەڕێوەچوو. لە گشتپرسییەکەدا 5 ملیۆن و 300 هەزار کەس مافی بەشداریکردنیان هەبوو. بەهۆی رێگرییەکانی پۆلیسی ئیسپانیا و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیش لەگەڵ دەنگدەران 844 کەس و 33 پۆلیس بریندار بوون.
لە یەکەم کاردانەوەدا ماریانۆ رۆخای، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا رایگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک گشتپرسی بۆ جیابوونەوەی کەتەلۆنیا بەڕێوەنەچووە و، ئەوەی کراوە هەوڵێک بووە بۆ پشێوی و هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت".

لەبەرامبەردا کارلێس پۆژیدمۆنت، سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا دوای کۆتاییهانی پرۆسەی دەنگدان سەرکەوتنی دەنگی بەڵێی راگەیاند و گوتی: "ئێستا مافی راگەیاندنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتمان هەیە".

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامە فەرمییەکان رابگەیێندرێن. پێشتە لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا سەرۆکی هەرێمی کەتەلۆنیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو: "ئەگەر دەنگی بەڵێ سەرکەوت لەماوەی 48 کاژێردا سەربەخۆیی رادەگەیێنین".


3/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان