په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره: بەرزیی پهیكهرەکە 10 مەترە و دەبێتە مۆنۆمێنت له گه‌ڕه‌كێكی وێرانبووی كۆبانێدا
له شاری سلێمانیی پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان، هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره، به هاوكاریی چه‌ند هاوڕێیه‌كی، گه‌وره‌ترین په‌یكه‌ری شه‌ڕڤانێكی ژن دروست ده‌كات، وا بڕیاره پهیكهرهكە وەک دیاری باشووری کوردستان له گه‌ڕه‌كێكی وێرانبووی كۆبانێ كه وه‌ك هێمای به‌رخۆدان و به‌رگری ده‌كرێته مۆزه‌خانه، دابنێرت.
هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره، كه له‌مه‌وبه‌ر به كۆمه‌ڵێ شاكاری ناوازه‌ی په‌یكه‌رتاشی ناوبانگی ده‌ركردووه، له‌باره‌ی ئه‌م كاره تازه‌یه‌وه بۆ (باس) رای گه‌یاند: ”په‌یكه‌ره‌كه كه‌سێكی مه‌عنه‌وییه و شێوه‌یه‌كی گشتییه بۆ شه‌ڕڤانان“.
گوتیشی: ”په‌یكه‌ره‌كه به‌ناوی (خواوه‌ندی سه‌ركه‌وتنی ژن)ه‌وه‌یه و بیرۆكه‌ی دروستكردنه‌كه‌ی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵێك پێش ئێستا كاتێك كۆبانێ نیوه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كرابوو، ئه‌وكات بڕیاری لێ دراوه، ئه‌و دهمەویستم بڕۆم له كۆبانێ كه سێ گه‌ڕه‌كی به‌ده‌ستی شه‌ڕڤانانه‌وه، بوو دروستی بكه‌م، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی په‌یكه‌ره‌كه زۆر گه‌وره بوو ئه‌و كاره‌م بۆ نه‌كرا، ئه‌وه بوو پڕۆژه‌كه كه‌وته دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی ته‌واوی كۆبانێ و ئێستا دوای سێ مانگ له كاركردن ته‌واو كراوه“.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده په‌یكه‌رسازه ئاشكراشی كرد، له‌لایه‌ن شاره‌وانیی كۆبانێوه به‌فه‌رمی بانگهێشت كراوه، ئه‌ویش به‌م نزیكانه په‌یكه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌با.
میره گوتیشی: ”قه‌باره‌ی په‌یكه‌ره‌كه 10 مه‌تر ده‌بێت و پانییه‌كه‌شی مه‌تر و نیوێكه، ته‌واوی په‌یكه‌ره‌كه‌ش به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه دروست كراوه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاریان تێدا كردووه له رووی داراییه‌وه هیچ سوودمه‌ند نه‌بوون، به‌پێچه‌وانه‌وه خهرجییشیان كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆ“.
گوتیشی: ”ستافی دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه 10 كه‌س بوون كه ته‌نیا یه‌كیان كه هونه‌رمه‌ند ئاسۆ جاف بوو، په‌یكه‌رسازه، ئه‌وانی دیكه هونه‌رمه‌ند و كه‌سانی جیاوازن له‌و كاره و ماوه‌ی سێ مانگ یارمه‌تیده‌ری بوون لە دروستكردنیدا“.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ته‌واوی په‌یكه‌ره‌كه له ماده‌ی پۆڵستهر پێك هاتووه و هه‌ر هه‌مووی به جۆرێك له بۆیە رووپۆش كراوه كه هەموو مادده‌كان به كوالێتی به‌رز بوون، به‌شێوه‌ك کە 75 ساڵ دەمێنێتەوە، گوتی: ”رۆژی پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو، سه‌ره‌تا په‌یكه‌ره‌كه له‌به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی نمایش ده‌كه‌ین و دواتریش رۆژی یه‌كی مانگی ئادار به دیاری بۆ كۆبانێی ده‌به‌ین“.
میره گوتیشی: ”له كۆبانێ له‌و به‌شه‌ی كه ده‌بێت به مۆزه‌خانه و به وێرانی ده‌مێنێته‌وه، شوێنی بۆ دانراوه كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م مۆزه‌خانه‌ی شارهکەوە“.
ئاشكراشی كرد، په‌یكه‌ره‌كه له رێگه‌ی پارێزگای دهۆكه‌وه ده‌ڕواته شاری كۆبانی و بۆ ئه‌وه‌ش قسه له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك بۆ دیاریكردنی رێگه و ئاسانكاری، كراوه.
زیره‌ك میره، گوتی: ”ئه‌م په‌یكه‌ره وه‌ك دیارییه‌ك له كوردستانی باشووره‌وه به كوردستانی رۆژئاوا ده‌به‌خشرێت“.
24/2/2016
خەڵاتی پشێبڕکێی کارکردن بە دار و پێشە دەستییەکان کەلە شاری ورمێ بەرێوەچووە، بەخشرایە دوو هونەرمەندی کورد.
بەپێی هەواڵە بڵاوبووەکان، هەریەکە لە "بارام حەقبەیان" لە سنە و "تەوحید عەباسی" لە ورمێ توانیان خەڵاتی دوازدەیەمین دووساڵانەی کارکردن بە بێچم و وێنە دارینەکان (نگارەهای چوبی) بەدەست بێنن.
ئەو خەڵاتە لەناو 250 بەرهەمی هەڵبژێردراو بۆ ئەو چالاکییە هونەرییە، دەستنیشان کرابوو.
بەرهەمی بارام حەقبەیان لە بواری ناسککاری (نازککاری) نەردە تەخت و سەنتووری دەستکردی "تەوحید عەباسی"ش لەلایەن لێژنەی داوەران هەڵبژێردران و وەک براوەکانی ئەو کێبڕکێیە ناسێندران.
بەگشتی لە دوازدەیەمین دووساڵانەی کارکردن بە بێچمە چێوینەکان، 12 هونەرمەند لە 23 پارێزگای ئێران خەڵات کراون.
لەو ڕووداوە هونەرییەدا، 220 بەرهەم لە بوارەکانی "هەڵکۆڵین، مونەبت، خەڕاتی، لاچنین، ئامێر درووست کردن، خاتەم کاری"دا بەشدار و پێشان دراون.
ئەو پیشانگەیەش بۆ ماوەی 5 ررۆژ بەردەوام بووە.
23/2/2016
رۆژی 21 – 2ی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی زمانی دایکی، یان زگماکی ناودێر کراوە و لەناو گەل و نەتەوەکان بە شێوازی جیاوز یادی دەکرێتەوە.
ئێمەی نەتەوەی کوردیش، وەک نەتەوەیەکی خاوەن فەرهەنگ و شارستانیەت، لە رابردوو و تەنانەت ئێستاش زمان و کولتوورمان لەلایەن کولتوورە زاڵ و باڵادەستەوکانەوە مەترسیی سڕینەوە و لەناوچوونی لەسەرە، پرسی زمانی دایکی و پاراستنی لەلامان زۆر گرنگە.
زمانی دایک بە پێشنیاری بەنگلادش ناونراوە کە لە نۆڤەمبەری ساڵی 1999ی زایینی لەسەر ئەو بنەمایە ئاراستەی ڕێکخراوی یۆنسکۆ کرا.
گەڵاڵەی بەنگلادش و ئەنجومەنی جیهانیی لایەنگرانی زمانی دایکی لە سێیەمین دانیشتنی گشتیی یۆنسکۆدا لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە، پەەسند کرا.
لە پەنجاوپێنجەمین دانیشتنی گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکاندا ڕاگەیەندرا کە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕێزی بەرامبەری فەرهەنگ و زمانە جۆراوجۆرەکان، هەروەها دەبێتە هۆی دەوڵەمەندتر بوونی فەرهەنگ و دابونەریتەکان.
لەو دانیشتنەدا پێداگری کرا کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و یۆنسکۆ بەدوای ڕێگەچارەیەک دان بۆ پاراستنی زمانەکان وەک میراتی هاوبەشی مرۆڤایەتی و سیستەمی چەند زمانی بۆ وڵاتەکان پێشنیار دەکەن.
دیوید کریستاڵ زمان‌ناسی بەریتانی، گرنگیی جۆراوجۆر بونی زمان وەک جۆراوجۆر بوونی مرۆڤەکان و هێزی ئاوەزیی زمانیش وەک توانای بایۆلۆجیکیی مرۆڤ پێناسە دەکات و دەڵێت، لەناوچونی هەر زمانێک، بە واتای لەناوچونی ڕوانگە و تێڕوانینێکی تایبەت و ناوازەیە.
گرنگیی زمانی دایکی لە چی دایە؟
زمانەکان ڕوحی مرۆڤایەتین. زمانەکان میراتی مەعنەویی مرۆڤەکانن، لە دایک دەبن، پێدەگەن و لە هەندێک حاڵەتیشدا لەناو دەچن. ئەگەر هەوڵی خۆمان بۆ ڕزگاریی زمانەکان بخەینە گەڕ، لە بەرژەوەندیی خۆمان دایە. دەبێ تەواوی هەوڵی خۆمان بۆ پاسەوانی و کێشک گرتن لە زمانەکان بەکار بهێنین و ئەوەش لەژێر سایەی سیستەمی فێرکاریی چەند زمانی بەدەست دێت.
مرۆڤەکان لە رێگەی ئاخاوتنەوە لە یەکتر تێدەگەن. ڕەهەندی پێگەیشتنی مرۆڤ لە کۆمەڵگەدا لە ڕێگەی زمانەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێتەوە. ئەگەر زمان لە کۆمەڵگە بسترێتەوە، سووڕ و خولی کۆمەڵگە ڕادەوەس .
زمان دەسمایەی فەرهەنگییە، کاتێک باسی پاراستن، پەرەپێدان و بەهێزکردنی دابونەریتی کۆمەڵگەیەک دەکرێ، ئەوە زمانە کە ڕابردوو و ئێستای ئەو کۆمەڵگویە بەیەکەوە گرێ دەدا.
بێبەش کردنی هەر نەتەوەیەک لە زمانی زگماکی و دابونەریتی تایبەت بە خۆی، مەترسیی هەڵوەشان و لێکترازانی بۆنە مرۆڤی و سرووشتییەکانی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگای بەدواوەیە. "کەسێک کە تا تەمەنی حەوت ساڵە بە زمانی زگماکی قسەی کردوە و دواتر لە قوتابخانە ناچار دەکرێ بە زمانێکی دیکە قسە بکات، ئەوە جۆرێک لە دایک کوشتنە و تا بڵێی بە ئێش و ئازارە.
23/2/2016
رەزا شوان
( شەکسپیر ) دەڵێ : " لە جیهاندا سەرینێک نییە، کە لە باوەشی دایک نەرمتربێت "
باوەش لە زمانی کوردی‌دا، سنگ و نیوان هەردوو باڵمان دەگرێتەوە، دەوتـرێ: دایک منداڵەکەی لە باوەش كرد و، وەکو گۆزارشتکردن لە سـۆز و خۆشەویستی خۆی بۆی، بە توندی نووساندی بە سنگی خۆیەوە .
بەداخەوە، تا ئەمڕۆش بەشێکی زۆر لە دایکـان و باوکـان، گرنگی و سوودەکانی لە باوەشکردنی منداڵەکـانیان نـازانن چییە، کە تا چ رادەیەک کاریگەرییان لەسەر بنیاتنانی کەسێتی و بیر و هۆش و ئەندێشە و تەندروستی و دەروون و ژیانی ئەمڕۆ و داهاتووی منداڵەکانیان هەیە و دەبێت .. هەندێ لە دایکان و باوکان، تا رادەیەک وشک و بێباکن و سۆزێکی پێویستی ئەوتۆیان بەرانبەر بە جگەرگۆشەکانیان نییە .. دەشێ هۆی ئەمەش، نابەڵەدییان بێت، لە بارەی گرنگی و سوودەکانی لە باوەشکردنی منداكەکانیان، یان دەگەڕێتەوە بۆ هەندێ هۆی نەریتی و کۆمەڵایەتی و خێزانی و، رانەهـاتنیان لەگەڵ ئەم سۆز و هەستە مرۆییەدا، یان بۆ پەروەردەیەکی هەڵە و نادروست .
شەوی رابردوو "ئیمبۆتۆ ئیكۆ" نووسەر، بیرمەند و رەخنەگری ناوداری ئیتاڵی و نووسەری رۆمانی بەناوبانگی "ناوی گوڵی سوور" لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئیمبرتۆ ئیكۆ كە زیاتر بە نووسنیی رۆمانی "ناوی گوڵی سوور"ەوە ناسراوە و هاوكات كراوەتە فیلمێكی سینەمایی و یەكێك لە ناوە دیار و خاوەن پێگەكانی بواری ئەدەب و رەخنەگری جیهانییە.
بەپێی زانیاریی ئاژانسە جیاجیاكانی جیهان هۆكاری مەرگی ئیمبرتۆ ئیكۆ شێرپەنجە بووە.
ئیكۆ لە زانكۆی بۆلۆنیا وانەی "هیماناسی" دەگوتەوە و وەك كارێكی لاوەكی لە رۆمانی دەڕوانی و بە گوتەی خۆی "من فەیلەسووفم و تەنیا كۆتایی حەفتە دەست دەكەمە نووسینی رۆمان."
سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا لە پەیامێكدا بە بۆنەی كۆچی دوایی ئیمبرتۆ ئیكۆوە سەرەخۆشی كردووە و هاوكات ئیكۆی وەك فەیلەسووفێكی بەرجەستەی جیهانی ناساندووە.
لە جیا لە نووسینی پێنج رۆمان لە بوارەكانی فكر، فەلسەفە و رەخنەی ئەدەبیدا 40 كتێبی نووسیوە.
هەموو رۆمانەكانی بۆ بەشێكی زۆر لە زمانە زیندووەكانی دونیا وەرگێڕدراوە و كتێبی "ئیمان و بێ ئیمانی"ش كراوەتە كوردی.
20/2/2016
فازڵ جاف
رهخنهگرێگی بواری شانۆ لێی پرسیم:
* نمایشه‌كه‌تان چه‌ند ده‌خاێنێت؟
- یه‌ك سه‌عات و چل خولهك.
* سه‌یره! بۆ ئه‌وه‌نده درێژ؟
منیش پێم سه‌یره ڕه‌خنه‌گرێك پێی وابێت نمایشێك سه‌عاتێك و چل خولهك بێت، نمایشێكی دوورودرێژه!
نمایشه‌كه‌یش مه‌به‌ست له نمایشی شانۆنامه‌ی (كۆچبه‌ران)ه، كه هه‌فته‌ی ڕابووردوو، چوار ئێواره له‌سه‌ر یه‌ك له شاری سلێمانی نمایش كرا.
شانۆنامه‌ی كۆچبه‌ران، كه به پۆلۆنی نمایش كرا، له ده‌رهێنانی كه‌ڵه ڕیژیسۆری جیهانی، ڕیژیسۆری سینه‌ما و شانۆ، ئه‌ندرێه ڤایده، له دوو سه‌عات كه‌متری نه‌خایاند.
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، كه‌س به ئه‌ندازه‌ی مرۆژێك بایه‌خی به بابه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و په‌ناهه‌نده‌یی نه‌داوه، به‌ر له ئه‌و، كه‌س سه‌رتاسه‌ری شانۆنامه‌یه‌كی پڕاوپڕی بۆ ئه‌م كێشه ئینسانییه ته‌رخان نه‌كردووه. شانۆنامهكهیش یه‌كێك له‌و شانۆنامانه‌یه كه به‌تایبه‌تی ئێستا، له زۆر وڵات‌دا نمایش ده‌كرێت.
لە شاری کەرکوک خانوویەکی گەورەمان هەبوو، لە حەوشە گەورەکەیدا باخچەیەکی جوان و رازاوەمان هەبوو، بەهاران بە بۆنی گوڵ و رێحانە و شەوبۆ و، لە جریوە جریوی چۆلەکەکان مەست دەبووین .. لە ناو باخچەکەماندا دارێک هەنار و، دارێکهەنجیر و، دوو دار مێوێ گەورەی تیدا بوون .. هاوینان بە رۆژ بە زۆری لەبن کەپری دار مێوەکاندا دادەنیشتین و عەسرە چایمان دەخواردەوە .. باپیرە( بارام)م زۆر خەریکی باخچەکەمان دەبوو .. بەتایبەتیش زۆر بە دەوری دار مێوەکاندا دەهات ..
گۆرانیبێژی کورد شەھرام نازری خەڵاتی( تەندیسی حافز)ی باشترین گۆرانیبێژی ئێرانی لە پازدەیەمین جەژنی دنیای وێنەیی بەدەستھێنا.
شەهرام نازری گۆرانیبێژی ناوداری کورد کە بەرەچەڵەک خەڵکی کرماشانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە گۆرانی تیتراژیی کۆتایی فیلمی سینەمایی (ئێران بێرگێر) لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری لوڕ مەسعوود جەعفەری جەوزانی و بە ئاوازدانانی موزیکزانی لاوی ئێرانی، ئەرەشک رەفیعی، لە پازدەیەمین جەژنی سینەمایی ـ تەلەڤیزیۆنی (دنیای وێنەیی) ئێران، بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە کاندید کرابوو.
هۆنراوەی : رەزا شوان
یـــەکی شەشـــەجــــەژنەیە
جــــــــەژنی رۆژی ئێـــمەیە
لە جیـــــهان و کوردســــتان
بۆتــــــە رۆژی منــــــــداڵان
رۆژی خـۆشی و شـــادی یە
سەربەســتی و ئـــــازادی یە
دووەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی شیعری کوردی لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو. بەشی سەرەکی فێستیڤاڵەکە تایبەت بوو بە کێبڕکێی شیعری نێوان شاعیرە لاوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. بەڵام دادوەرانی فێستیاڵەکە لەنێو دەیان شیعردا هیچ شیعرێکیان بۆ یەکەمبوون پێ شیاو نەبوو.
یەکەمین کۆنسێرتی گرووپی موزیکی "ژیوار" بە دەنگی خانمە گۆرانیبێژی کورد "ژیوار شێخولئیسلامی" بە شێوەی گشتیی لە فەرهەنگسەرای نیاوەرانی شاری تاران بەڕێوەچوو.
گروپی موزیکی "ژیوار" بە سەرپەرشتی و بە دەنگی خانمە گۆرانیبێژی سنەیی "ژیوار شێخولئیسلامی" و بە ئاوازدانەری و دابەشکردنی موزیک لە لایەن موزیکزانی لاوی ئێرانی "محەمەدعەلی نەجەفپوور"، بە جلووبەرگی کوردی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە بۆنەی هاتنی نەورۆز کۆنسێرتی گۆرانی و موزیکی کوردی و فارسی لە تەلاری سەرەکی فەرهەنگسەرای نیاوەرانی شاری تاران سازکرد.
ئەم کۆنسێرتەی گروپی موزیکی "ژیوار" کە بۆ یەکەمین جار بە شێوەی گشتیی هاوکات بۆ پیاوان و ئافرەتان سازکرا لە دوو بەشدا بەڕێوەچوو، لە بەشی یەکەمدا چەندین پارچە موزیک و گۆرانی فارسی بە شیعری شاعیرانی ئێرانی و بە ئاوازدانەری "محەمەدعەلی نەجەفپوور" پێشکەش کران.
لە بەشی دووەمیشدا کە تایبەت بوو بە موزیک و گۆرانی کوردیی گروپی موزیکی "ژیوار" بە جلوبەرگی کوردی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە هاتنە سەر سەحنەی کۆنسێرتەکە کە لەلایەن ئامادەبووانە بە چەپڵە پێشوازییان لێ‌کرا و لە درێژەدا چەندین پارچە موزیک و گۆرانی کوردی‌یان پێشکەشکرد.
گروپی موزیکی "ژیوار" ساڵی 2000 لە لایەن خاتوو "ژیوار شێخولئیسلامی" لە شاری تاران دامەزراوە و لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستا لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران و هەروەها لە فیستیڤاڵەکانی موزیکی ناوخۆی ئێران و دەرەوەی وڵات و هەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و چەندین خەڵاتیشی بەدەستهێناوە.
4/4/2015
رەزا شوان
لە باشووری کوردستاندا، لە شاری هەڵەبجەی قەشەنگ و جوان‌دا، لە باخ و سەیرانگای گوڵانی رەنگیندا، لە سەرەتای مانگی ئاداری ساڵی ( ١٩٨٨)دا، پەپوولەیەکی بچکۆلە و خونچە گوڵەباخێک، لە رۆژێکدا لە دایک بوون .. بەرە بەرە گەورە بون .. پەپوولە بچکۆلەکە،لە ناو باخی گوڵاندا دەستی بە فڕین و گەڕان کرد .. چاوی بە خونچە گوڵەباخە جوانەکە کەوت .. کە خرپن ببوو، رەنگە پەمەییەکەیبۆنێکی زۆر خۆشی لێوەدەهات .. پەپوولە بچکۆلەکەلە بەردەم خونچە گوڵەباخەکەدا نیشتەوە .. هۆگری جوانی و بۆنە خۆشەکەی بوو .. خونچەگوڵەباخەکەش بە رەنگینی و نەرم و نیانی پەپوولە بچکۆلەکە سەرسام بوو .. بوون بە دوو هاوڕێی دڵسۆزی گیانی بە گیانی و، بەبێ یەکتری هەڵیان ناکرد .. رۆژ لە دوای گەورەتر و جوانتر و رەنگینتر دەبوون .. پەپوولەکە لە گەڵ گەورەبوونیدا رەنگەکانی زیاتر دەکرانەوەو نەخشینتر دەبوو .. خونچە گوڵەباخەکەش دەمی کردەوە و، بوو بە شکۆفەیەکی رەنگ گەشتر و جوانتر بۆنخۆشتر .. بۆنێکی خۆشتری بە دەوروبەرەکەی دەبەخشی .
هەشتەمین فێستیڤاڵی سەرتاسەری بەیت و حەیران رۆژی چوارشەممە 25ی شوبات، لە شاری سەردەشت بە بەشداریی 160 هونەرمەند بە شێوەی تاکەکەسی و 43گرووپ لە 25 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد.
بە گووتەی بەشداربووان، بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە بۆ سەرجەم پێکهاتەکان پڕ بایەخ بووە.
ئەم فێستیڤاڵە ئەگەرچی ماوەکەی کەم بوو، بەڵام هۆکارێک بووە بۆ ناساندنی کولتووری نەتەوەکان و هونەرمەندانی ئێران و کوردستان.
سەبریە نوری قادر ( دایکی سۆلاڤ )
دایکی شەهیدێک ... دایکی سۆلاڤ
کـوڕم چەکــــەکەت بـــــکەرە شـــانت
بۆ رێــگای بـەرزی مـــان و نەمــانت
سنگت قەڵـــغانی خـــاکی پیــــرۆز بێ
گیانت مەشـخەڵی گـڕی نـــەورۆز بێ
نەکـەی بتـــــرسی لە وشەی مــــردن
زەنـگ ... دایکی سۆلاڤ
زەنـــــگی شــــادی لە رێ یە
کـازیــــــوە مـــــــژدەی پێ یە
خــــۆری زێــــڕینی بەیــــــان
مــــــژدە ئـــــەدا بە ژیـــــــان
بەرە و هـــــــیوا سەرکەوین
لە بـەرزیــــــــەوە دەرکەوین