فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2023-12-02-14-03-35به‌ڕێزان ( عوسمان عه‌به‌ پێنجوێنی یان عوسمان قه‌ڵادزه‌یی) و( جه‌واد حه‌یده‌ری) به‌داخه‌وه‌ وتیان به‌ڵێ ڕاسته‌ و كۆچی دوایی كردووه‌؟ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ ، سروودبێژ و گۆرانیبێژ...
2023-10-06-04-44-47کۆڕەوو شەنگال وتووەو دەیڵێت و بەشداریی کاریگەری لەئاهەنگەکانی سەرفیرازیدا بووەو دەبێت. مستەفا داداری موکریانی مەهابادی خۆی بەخوێندکاری (مام هێمنی شاعیر ١٩٢١-١٩٨٦) دەزانێ و کاتێک قسە دەکا...
2024-01-22-22-45-36باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەنساڵێک ژەنیاری بوون؟ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بەدەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە...
2024-01-22-22-46-29بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رەزا شوانreza shwan11

 

لە باشووری کوردستاندا، لە شاری هەڵەبجەی قەشەنگ و جواندا، لە باخ و سەیرانگای گوڵانی رەنگیندا، لە سەرەتای مانگی ئاداری ساڵی ( ١٩٨٨)دا، پەپوولەیەکی بچکۆلە و خونچە گوڵەباخێک، لە رۆژێکدا لە دایک بوون .. بەرە بەرە گەورە بون .. پەپوولە بچکۆلەکە،لە ناو باخی گوڵاندا دەستی بە فڕین و گەڕان کرد .. چاوی بە خونچە گوڵەباخە جوانەکە کەوت .. کە خرپن ببوو، رەنگە پەمەییەکەیبۆنێکی زۆر خۆشی لێوەدەهات .. پەپوولە بچکۆلەکەلە بەردەم خونچە گوڵەباخەکەدا نیشتەوە .. هۆگری جوانی و بۆنە خۆشەکەی بوو .. خونچەگوڵەباخەکەش بە رەنگینی و نەرم و نیانی پەپوولە بچکۆلەکە سەرسام بوو .. بوون بە دوو هاوڕێی دڵسۆزی گیانی بە گیانی و، بەبێ یەکتری هەڵیان ناکرد .. رۆژ لە دوای گەورەتر و جوانتر و رەنگینتر دەبوون .. پەپوولەکە لە گەڵ گەورەبوونیدا رەنگەکانی زیاتر دەکرانەوەو نەخشینتر دەبوو .. خونچە گوڵەباخەکەش دەمی کردەوە و، بوو بە شکۆفەیەکی رەنگ گەشتر و جوانتر بۆنخۆشتر .. بۆنێکی خۆشتری بە دەوروبەرەکەی دەبەخشی .

هاوڕێتی نێوان پەپوولەکە و گوڵەباخەکە تا دەهات خۆشتر دەبوو .
هەموو باڵندەکان و هەنگەکان و دار و درەختەکانی باخی گوڵان بە هاوڕێتی نێوان پەپوولەکە و گوڵەباخەکەیان زانێ .

چۆلەکەیەکی شاعیریش، ئەم هۆنراوەیەی بۆ ئەو هاوڕێتییە پاکەی نێوان پەپوولەکە و گوڵەباخەکە دانا .. بولبولێکی جوان و دەنگخۆشیش، ئاوازی بۆ هۆنراوەکەی دانا و، کردی بە گۆرانی و، هەموو رۆژێک لەسەر لقی دار هەرمێیەکی بەرزدا، گۆرانییەکەی دەچڕی :

لە باخـی گـــــوڵانی رەنــگین
باخـی هەڵەبجـــــەی شــیرین

پەپــــــوولەیەکی نەخشـــــین
باڵەکەکـانی سوور و شـــــین

لەگەڵ گـــــوڵە باخێـــــــــکدا
بێ وێـــــــنە لە جوانیــــــــدا

بەستـیان پەیمـــــانی پیــرۆز
بوون بە دوو هاوڕێی دڵسۆز

دوو هاوڕێی دڵـپاک و جـوان
بە خۆشـی و شــادی دەژیـان

چیرۆکــیان بوو بە داســــتان
بە گــــۆرانی و بە حەیــــران

لە رۆژی ( ١٦/٣ / ١٩٨٨) دا، لە دەوروبەری کاتژمێری یانزەی نیوەڕۆدا، پەپوولەکە و گوڵەباخەکە، باسی نیاز و رازی خۆیان بۆ یەکتری دەگێڕایەوە .. لەم کاتەدا چەند فرۆکەیەکی رژێمی بەعسی دڕندە و رەگەزپەرستی عێراق ، بێ بەزەییانە شاری هەڵەبجەی جوانیان بە ژەهری کیمیاوی بۆردوومان کرد .. چەند پەڵە دووکەڵێکی ژەهراوی بەری ئاسمانی هەڵەبجەیان گرت .. پەڵە دووکەڵێکیان ئاسمانی باخی گوڵانی پۆشی .. باڵندەکان لە قیژە قیژ و لە جریوەجریو و لە خوێندن کەوتن .. هەنگەکان گێژبوون و کەوتن .. بە دەیان باڵندە و بە هەزاران هەنگکەوتنە بن دارەکانی باخی گوڵان و شەهیدبوون .. پەپوولەکەش هەناسەی لێبڕاو شەهید بوو .. گوڵەباخەکەش ملی لارەوەبوو .. هەموو پەلکە جوانەکانی وەرین وکەوتنە سەر لاشەی پەپوولەکەی هاوڕێی .. ئەمیش شەهید .. پەپوولەکە و گوڵەباخەکە، پیکەوە لە دایک بوون و، پێکەوە ژیان و، پێکەوەش شەهیدبوون .. بەڵام چیرۆکی دڵسۆزی و هاوڕێتی پاکیان، لە یاد نەکراوە ..تا ئەمڕۆش،دەیگێڕنەوە و .. دەیگێڕنەوە .


رەزا شوان  / نەرویج
١٧ /٣ / ٢٠١٥ 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان