فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2023-12-02-14-03-35به‌ڕێزان ( عوسمان عه‌به‌ پێنجوێنی یان عوسمان قه‌ڵادزه‌یی) و( جه‌واد حه‌یده‌ری) به‌داخه‌وه‌ وتیان به‌ڵێ ڕاسته‌ و كۆچی دوایی كردووه‌؟ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ ، سروودبێژ و گۆرانیبێژ...
2023-10-06-04-44-47کۆڕەوو شەنگال وتووەو دەیڵێت و بەشداریی کاریگەری لەئاهەنگەکانی سەرفیرازیدا بووەو دەبێت. مستەفا داداری موکریانی مەهابادی خۆی بەخوێندکاری (مام هێمنی شاعیر ١٩٢١-١٩٨٦) دەزانێ و کاتێک قسە دەکا...
2024-01-22-22-45-36باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەنساڵێک ژەنیاری بوون؟ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بەدەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە...
2024-01-22-22-46-29بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

qelem

 

دووەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی شیعری کوردی لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو. بەشی سەرەکی فێستیڤاڵەکە تایبەت بوو بە کێبڕکێی شیعری نێوان شاعیرە لاوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. بەڵام دادوەرانی فێستیاڵەکە لەنێو دەیان شیعردا هیچ شیعرێکیان بۆ یەکەمبوون پێ شیاو نەبوو.

ئەم کۆڕە مەیدانی رکابەری شاعیرانی نوێخواز و لاوی کورد. شاعیرانێک لە هەموو رۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە ئیلام تا ورمێ 55 بەرهەمی شیعری بۆ فێستیڤاڵەکە بەڕێکرابوو، کەچی 30 شیعریان مۆڵەتی بەشداریی لە کێبڕکێیان پێدرا. لەم فێستیڤاڵەدا کەس براوەی یەکەم نەبوو. 

رەنگە ئەمە لە خوێندنەوەی یەکەمدا رەشبینانە بێتە بەرچاو. کە نەوەی نوێتری شاعیرانی رۆژهەڵاتی کوردستان قافڵەی شیعر بە کام ئاراستەدا رێنوێنی دەکەن. 

هەر بۆیەشە ئەم کۆڕ و فێستیڤاڵانە گرینگییان دەردەکەوێ. ئەزموونکردنی ئەزموونی دیتران، رەخنە لە شیعرەکان، لێکۆڵینەوە لە رەوشی شیعری کورد و هەڵەسەنگاندنی تیۆرییەکان دەتوانن لە گۆڕانکاریی لە شیعری کوردیدا کاریگەر بن.

ئەمە دووەمین فێستیڤاڵی شیعری کوردییە لە بانە. فێستیڤاڵیک بە هەوڵی ئەنجوومەنی ئەدەبی بەڕۆژە، ئەنجوومەنی شار، شارەوانی و ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد چوار شاعیر پلەکانی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا. هاوکات چەندین وتار لەلایەن رەخنەگرانەوە پێشکەشکرا. 

24/5/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان