فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2023-12-02-14-03-35به‌ڕێزان ( عوسمان عه‌به‌ پێنجوێنی یان عوسمان قه‌ڵادزه‌یی) و( جه‌واد حه‌یده‌ری) به‌داخه‌وه‌ وتیان به‌ڵێ ڕاسته‌ و كۆچی دوایی كردووه‌؟ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ ، سروودبێژ و گۆرانیبێژ...
2023-10-06-04-44-47کۆڕەوو شەنگال وتووەو دەیڵێت و بەشداریی کاریگەری لەئاهەنگەکانی سەرفیرازیدا بووەو دەبێت. مستەفا داداری موکریانی مەهابادی خۆی بەخوێندکاری (مام هێمنی شاعیر ١٩٢١-١٩٨٦) دەزانێ و کاتێک قسە دەکا...
2024-01-22-22-45-36باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەنساڵێک ژەنیاری بوون؟ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بەدەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە...
2024-01-22-22-46-29بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

shahram nazriiiiiiii

گۆرانیبێژی کورد شەھرام نازری خەڵاتی( تەندیسی حافز)ی باشترین گۆرانیبێژی ئێرانی لە پازدەیەمین جەژنی دنیای وێنەیی بەدەستھێنا.

شەهرام نازری گۆرانیبێژی ناوداری کورد کە بەرەچەڵەک خەڵکی کرماشانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە گۆرانی تیتراژیی کۆتایی فیلمی سینەمایی (ئێران بێرگێر) لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری لوڕ مەسعوود جەعفەری جەوزانی و بە ئاوازدانانی موزیکزانی لاوی ئێرانی، ئەرەشک رەفیعی، لە پازدەیەمین جەژنی سینەمایی ـ تەلەڤیزیۆنی (دنیای وێنەیی) ئێران، بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە کاندید کرابوو.

نازری لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم جەژنە سینەماییەوە وەکوو باشترین گۆرانیبێژی ساڵی ئێران، لە بواری سینەمادا دەستنیشانکرا و لە لایەن ئەکتەری ناودار و پێشەنگی سینەمای ئێران جەمشید مەشایخی خەڵاتی تەندیسی حافزی ئەم جەژنەی پێبەخشرا.

شەھرام نازری، کە بە شوالییەی ئاوازی ئێران و کوردستان ناسراوە، لە وتووێژێکی تایبەتدا سەبارەت بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە سینەماییە گوتی:" لەڕاستیدا ھەر ھونەرمەندێک بە درێژایی ژیانی خۆی خەڵاتی جۆراوجۆر وەردەگرێت، منیش وەکوو ھەموو ھونەرمەندانی دیکە خەڵاتی زۆرم وەرگرتووە، بەڵام زۆربەی ئەم خەڵاتانەم کە وەرگرتووە لە دەرەوەی وڵات بووە. ئێستاکە کە خەڵاتی تەندیسی حافز وەردەگرم زۆر خۆشحاڵم، چونکە بە پلەی یەکەم لە دەستی بنەماڵەی سینەما ئەم خەڵاتە وەردەگرم، چونکە بۆخۆم ھۆگرییەکی زۆرم پێیان ھەیە و بە پلەی دووەم لە دەستی "جەمشید مەشایخی" مامۆستا و یەکێک لە ئەفسانەکانی سینەما ئەم خەڵاتە وەردەگرم، ئێستا کە لە ناوخۆی وڵات ئەم خەڵاتەم پێدەبەخشن، بۆ من زۆر دەستکەوت و شانازییەکی گەورەیە".

ئەم گۆرانیبێژە کوردە سەبارەت بە درێژەپێدانی ھاوکارییی خۆی لە بواری سینەمادا گوتی:" لەم بوارەدا بێگومان لە داھاتوودا ئەزموونی دیکە دەکەم، لەبەر ئەوەی کە بڕیاروابوو لە ھەشتاکاندا لەسەر داوای دەرھێنەری ناودار و کۆچکردووی ئێران ،عەلی حاتەمی لە فیلمی سینەمایی (دلشدگان) واتە(دڵدارەکان) وەکوو گۆرانیبێژ بەشداریی بکەم، بەڕێزیان لە رێگای جەمشید مەشایخی ویستیان لە نزیکەوە لەگەڵ من ئاشنا بن و لەم کارە سینەماییەدا بەشداریی بکەم، بەڵام بە ھۆی کۆنسێرت لە وڵاتی ئەمەریکا نەمتوانی بەشداریی بکەم".

لەبەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا ئەکتەری بەئەزموونی سینەمای ئێران جەمشید مەشایخی سەبارەت بە کەسایەتیی شەھرام نازری گوتی:" بەڕێزیان نە تەنیا لە بواری مۆسیقادا پێگەیەکی ئاست بەرزیان ھەیە، بەڵکوو لە بواری ئەدەب و ئەدەبیاتیشدا، شارەزایی و لێھاتووییەکی تەواویان ھەیە".

شەھرام نازری بۆ یەکەمین جارە کە لە بواری سینەمادا گۆرانیبێژی فیلمێک لە ئەستۆ دەگرێت و لەڕاستیدا خوێندنی گۆرانی تیتراژیی کۆتایی فیلمی سینەمایی (ئێران بێرگێر) لایەنێکی دیکەیە لە توانایی و شارەزایی ئەم گۆرانیبێژە ناودارە کوردە لە بواری خوێندندا.

گۆرانی بەشی کۆتایی فیلمی سینەمایی ، ئێران بێرگێر، بە شیعری (بەھانە) واتە ، بیانوو،  کە بە (دانەھای باران)  واتە تکەکانی باران، ناسراوە و بەرھەمی شاعیری ناودار و کۆچکردووی ئێرانی سیاوەش کەسراییە، بە ئاوازدانانی ئەرەشک رەفیعی، و بە ھاوکاری ژەنیارانی پێشەنگی موزیکی ئێران لە چوارچێوەی ئۆرکسترای گەورەدا سازکراوە.

دوایین قۆناخەکانی تۆمارکردنی ئەم بەرھەمە لە لایەن ئارش عادڵپوور لە ستۆدیۆی تەرانەی سەمان لە شاری تاران ئەنجامدراوە و زوھرە سوڵتانی وەکوو بەرپرسی بەرھەم لە ئامادەکردنی ئەم گۆرانییەدا ھاوکاریی کردووە.

پازدەیەمین جەژنی سینەمایی ـ تەلەڤیزیۆنی دنیای وێنەیی ئێران بە بەرپرسیاریی رەخنەگری ناوداری سینەمای ئێران عەلی موعەلیم، بە ھاوکاریی خاتوو ئازەر میعماریان و  ھەروەھا بە ئامادەبوونی ئەستێرە ناودارەکانی سینەما، شانۆ، تەلەڤیزیۆن و مۆسیقای ئێران لە تەلاری گەورەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران بەڕێوەچوو.

27/6/2015

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان