فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2023-12-02-14-03-35به‌ڕێزان ( عوسمان عه‌به‌ پێنجوێنی یان عوسمان قه‌ڵادزه‌یی) و( جه‌واد حه‌یده‌ری) به‌داخه‌وه‌ وتیان به‌ڵێ ڕاسته‌ و كۆچی دوایی كردووه‌؟ هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ ، سروودبێژ و گۆرانیبێژ...
2023-10-06-04-44-47کۆڕەوو شەنگال وتووەو دەیڵێت و بەشداریی کاریگەری لەئاهەنگەکانی سەرفیرازیدا بووەو دەبێت. مستەفا داداری موکریانی مەهابادی خۆی بەخوێندکاری (مام هێمنی شاعیر ١٩٢١-١٩٨٦) دەزانێ و کاتێک قسە دەکا...
2024-01-22-22-45-36باسمان بۆ بکەن، ئەو ئۆرکێسترەی ئێوە چەنساڵێک ژەنیاری بوون؟ئەو ئۆرکێسترە بە ئۆرکێستری رادیۆ کرماشان ناسراو بوو و لە سەرەتاشەوە سەرپەرەشتییەکەی بەدەستی بەڕێز عەبدولسەمەدیان بوو کە...
2024-01-22-22-46-29بەر دەکەوێت بەڵام لەو لایشەوە هەر بە پاڵپشتی ئەو سامانە دەوڵەمەندە،خۆی دوو هێندە لە نێو ڕووبەری فەرهەنگیی کورددا دەردەخات. هێشتاکەیش کتێبخانەکەی پڕیەتی لە دەیان بەرهەمی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

reza shwan11

 

لە شاری کەرکوک خانوویەکی گەورەمان هەبوو، لە ‌‌‌حەوشە گەورەکەیدا باخچەیەکی جوان و رازاوەمان هەبوو، بەهاران بە بۆنی گوڵ و رێحانە و شەوبۆ و، لە جریوە جریوی چۆلەکەکان مەست دەبووین .. لە ناو باخچەکەماندا دارێک هەنار و، دارێکهەنجیر و، دوو دار مێوێ گەورەی تیدا بوون .. هاوینان بە رۆژ بە زۆری لەبن کەپری دار مێوەکاندا دادەنیشتین و عەسرە چایمان دەخواردەوە .. باپیرە( بارام)م زۆر خەریکی باخچەکەمان دەبوو .. بەتایبەتیش زۆر بە دەوری دار مێوەکاندا دەهات .. ترێیەکی سپی دەنک گەورەی شیرینیان دەگرت .. هاوینان هێندە ترێی بۆ دەگرتین، کە بەشی خۆمان و میوانەکانیشمانی دەکرد .. ‌‌ئەوەی شایانی باس و گێڕانەوەیە، ئەوەیە کە باپیرەم بیست توورەکەی لە خامی سپی دووری بوون .. هەموو ساڵێک توورەکەکانی لە بیست بۆڵە پەرسیلەی گەورە هەڵدەکێشان و،دەیبەستن .                                    باپیرە : " با ئەم هێشووانە زەردەواڵەیان تێیانئاڵێن ..با بمێنن بۆ ئەو کاتەی کە ترێ بە دار مێوەکانەوە نامێنێت،باش پێدەگەن و شیرین دەبن .. ئەوسا هەر رۆژی دوو بۆڵی ناو ئەم توورەکانە دەکەینەوە و دەیانخۆین .. "

هاوین بوو، نیوەڕوانلە دوای نانخواردن، ماڵەوەمان هەموو لە بەردەم پانکەدا دەنووستن .. بەڵام من و خەندەی خوشکم خەومان ناهات ..ئەو کاتە تەمەنی من یانزە ساڵ و،تەمەنی خەندە دە ساڵ بوو، لە حەوشەکەماندا یاری و شەڕە ئاومان دەکرد .. ماندووشبووینایە دەچووین لەسەر ئەسکەمبیلەکانی بن کەپرەکەدا دادەنیشتین .. لە بۆڵە ترێیەکانی ناو توورەکەکان زیاتر، هیچ بۆڵە ترێیەک بە دار مێوەکانەوە نەمابوونەوە .

رۆژێک خەندە وتی : " کاکە هیوا با دوو بۆڵە ترێی ناو توورەکەکان دەربکەین و بیانخۆین .. " منیش یەکسەر رازیبووم، چووم پەیژە بچووکەکەمان هێنا و سەرکەوتم .. دوو بۆڵە ترێم کردەوە، دوایش هەردوو توورەکەکانم پڕکردن لە گەڵا مێو و، لە شوێنی خۆیاندا بەستیانمەوە، هەستیان پێنەدەکرا کە بۆڵە ترێیەکانی ناویان دەرهێنراون .. لە ماوەی دە رۆژدا هەموو بۆڵە ترێیەکانمان خوارد .. هەموو توورەکەکانیشمان لە شوێنی خۆیاندا بەستنەوە .. لەوەش دەترساین کە باپیرەمان بزانێت،دەبێت چۆن سزامان بدات؟

دوای سێ رۆژ لە تەواوبوونی بۆڵە ترێیەکان .. هاوڕێیەکی باپیرەم لە ناو ( شوان)ەوە هات و بوو بە میوانمان .. لەبن کەپرەکەدا دانیشتبووین و چای عەسرمان دەخواردەوە. میوانەکەمان: " مام بارام وا دیارە ئەو توورەکانەی شۆڕبوونەتەوەترێیان تیدایە ..؟ " باپیرە : " بەڵێ، هێشووە ترێیان تێدایە،بەڵام ترێیەکە زۆر لە هەنگوین شیرینترە .. ؟
منو خەندە(سەیری یەکتریمان کرد و بزخەنە گرتین و وتمان) : باپیرە گیان، دەشێ زەردەواڵە هەموو ترێیەکانی خواردبن .. تو نازانی زەدەواڵە زۆر دەزانن .. " 
باپیرە: " زەردەواڵە چۆن دەتوانن بچنە ناو ئەو توورەکانەوەو، ترێیەکان بخۆن .. با بچم پەیژەکە بێنم دوو بۆڵیان لێبکەمەوە و بیانخۆین ..؟ " هەرکە باپیرەم چوو پەیژەکە بێنێت، من و خەندە یەکسەر رامانکرد بۆ ماڵێ پوورە گوڵاڵەمان .. باپیرەم زۆر پوورە گوڵاڵەمانی خۆشدەویست .. پووریشم ئێمەی زۆر خۆشدەویست .. کەتنەکەمان بۆیگێڕایەوە .. پوورم زۆر پێکەنی..دوای رۆیشتنی میوانەکەمان .. باپیرەم بە بۆڵەبۆڵ لە دەرگای ماڵێ پوورمەوە دەرکەوت و، ئێمەی بینی .
باپیرە ( بەتوڕەییەوە) : " ئەمە ئەم دوو زەردەواڵەیە لێرەن .. لە هەقتان دێم .. ؟ "
من و خەندەی خوشکم خۆمان دایە پاڵی پوورە گوڵاڵەمان : ببوورە باپیرە .. ببوورە .
باپیرەم : " دوای چی لێتان ببوورم .. هەی چەتوونانە ..چۆن ئەو هەموو ترێیەتان خوارد ؟ هەر نەبوایە دوو بۆڵتان بۆمان بهێشتایەتەوە ..تالە بەردەم هاوڕێکەمدا شەرمەزار نەبوومایە.. "
پوورە گوڵاڵە : " باوکە گیان تازە ترێیەکەیان خواردووە .. ئەگەر لێیان دەدەیت .. لە جیاتی ئەوان لە من بدە .. ئەم جارەیان لەبەر من لێیان ببوورە .."
ئێستاش لە هەر شوینێکدا، کە بۆڵە ترێ بە دارەوە دەبینم .. کەتنەکەی خۆم و خەندەی خوشکم بە بیردێتەوە .. پێکەنین دەمگرێت .

نەرویـج : ٢٠١٥

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان