هەشتەمین فێستیڤاڵی سەرتاسەری بەیت و حەیران رۆژی چوارشەممە 25ی شوبات، لە شاری سەردەشت بە بەشداریی 160 هونەرمەند بە شێوەی تاکەکەسی و 43گرووپ لە 25 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد.
بە گووتەی بەشداربووان، بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە بۆ سەرجەم پێکهاتەکان پڕ بایەخ بووە.
ئەم فێستیڤاڵە ئەگەرچی ماوەکەی کەم بوو، بەڵام هۆکارێک بووە بۆ ناساندنی کولتووری نەتەوەکان و هونەرمەندانی ئێران و کوردستان.
لە ماوەی ئەو دوو رۆژەی فێستیڤاڵەکەی تێدا بەڕێوەچوو ، هونەرمەندانی بەشداربوو بەرهەمەکانیان پێشکەشکرد و پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 25ی شوبات، دوای هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان لە لایەن لیژنەیەکی چوارکەسیەوە، براوەکان خەڵاتیان پێشکەشکرا.
پلەی یەکەمی حەیران بۆ ئەبوبەکر ئازەرپوور بوو لە پیرانشار. رێبوار حاجی خەیلانی لە شاری سەردەشت بووە براوەی بەیت.
27/2/2015