فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

naqsha u alai kurdistan

هاوار عەبدولڕەزاق رووداو–هەولێر

دەیڤد لۆید، گەورە دیپلۆماتكاری بەریتانی و باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە سلۆڤینیا لەماوەی نێوان 1997 – 2001دا، ماوەی 35 ساڵ لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا كاری كردووەو تائێستا هەشت جار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، ئەو ئێستا وەك راوێژكار لەگەڵ ئەو كۆمپانیا بەریتانیایانە دێتە كوردستان كە دەیانەوێ كاری وەبەرهێنان لە كوردستان بكەن.


رووداو: مەبەستتان لەم سەردانە چ بوو بۆ كوردستان؟

دەیڤد لۆید: ئەمە هەشتەمین جارە دێمە كوردستان، مەبەستمان ئەوەیە پەیوەندی نێوان بەریتانیا و هەرێمی كوردستان بەهێز بكەین و، هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە بەرهەمەكانی بەریتانیا ئاشنا بكەین.

رووداو: بۆچوونت چییە بەرامبەر رەوشی ئێستای هەرێمی كوردستان؟

دەیڤد لۆید: من لە 2008وە بەردەوام دێمە هەرێمی كوردستان و لەو ماوەیەشدا پێشكەوتنێكی بەرچاوم لە كوردستان بینیوە و پێشكەوتنەكەش بەشێوەیەكی خێرایە.

رووداو: هەرێمی كوردستان ئەوەندە ناسراو نییە لەنێو هاووڵاتیانی ئاسایی بەریتانیا، دەبێ حكومەتی هەرێمی كوردستان چی بكات بۆ زیاتر ناساندنی؟

دەیڤد لۆید: ئەو كێشەیە بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە تائێستا هاووڵاتیان و كۆمپانیا بەریتانییەكان وادەزانن  كوردستان وەك ناوچەكانی دیكەی عێراقە و عێراقیش وێنەیەكی نێگەتیڤی لە بەریتانیا هەیە. نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لە لەندەن رۆڵێكی بەرچاوی گێڕاوە بۆ ناساندنی رەوشی راستەقینەی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا. هەندێجار كۆمپانیاكانی بەریتانیا دەبێ تێبگەیێندرێن كە كوردستان چۆنە و زۆرجیاوازە لە بەشەكانی دیكەی عێراق و ئێرە ئارامتر و سەقامگیرترە و هەروەها لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش بۆ هاووڵاتیانی بەریتانی بەتەواوی روونكراوەتەوە كە هەرێمی كوردستان، رەوشێكی جیاوازتری هەیە لەچاو نێوەڕاست و باشووری عێراق.

رووداو: هەفتەی رابردوو قسەم لەگەڵ ئەندام پەرلەمانتارێكی سكۆتلەندی كرد، ئەو دەیگوت زۆر خاڵی هاوبەش لەنێوان هەرێمی كوردستان و سكۆتلەندا هەیە، رای ئێوە چییە؟

دەیڤد لۆید: هەندێ لێكچوون دەبینم، سكۆتلەنداش  چیا و دۆڵی وەك كوردستانی هەیە و هەروەها وەك ئێوە، ئەوانیش نەوتیان هەیە، بەڵام گەورەترین جیاوازی ئێوە و ئەوان ئەوەیە كە ئێوە كوردن و عەرەب نین، بەڵام سكۆتلەندییەكان بەریتانین. 

رووداو: بەپێی ئەزموونی دیپلۆماسیت، چۆن دەڕوانییە پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان؟

دەیڤد لۆید: لەڕاستیدا هەرێمی كوردستان ئۆتۆنۆمی هەیە و حكومەت و پەرلەمانی خۆتان بەشێوەیەكی ئازادانە هەڵبژاردووە. ئێوە یاساكان دەخەنە گفتوگۆوە و قسەی لەسەر دەكەن و بەشێوەیەكی ئازادانە باس لە خاڵە نێگەتیڤەكان دەكەن. من ناڵێم كە ئێرە ناوچەیەكی كامڵە، بەڵام دیموكراسی چەندین شێواز و توخمی هەیە. ئەگەر بەراوردی بكەین لەگەڵ نێوەڕاستی عێراق، پێموابێ كوردستان زۆر لەپێشەوەیە. دڵنیاشم لەگەڵ كاتدا دیموكراسییەكەتان گەشە دەكات و پێگەی خۆی دەدۆزێتەوە، لەبەرئەوەی ئێوە بۆ یەكەمجارە لەمێژوودا تامی دیموكراسی دەكەن. 

رووداو: دەبێ حكومەتی هەرێمی كوردستان چی بكات، بۆ كامڵبوون؟

دەیڤد لۆید: ئەوە كاری من نییە كە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵێم دەبێ چی بكات، بەڵام وەك كەسێكی بیانی كە لە دەرەوەی بازنەكە تەماشای رووداوەكان دەكەم، بەداخەوە ئێمە لە بەریتانیا ژمارەیەكی زۆر لە پەنابەرانی كوردمان هەیە كە دیاردەی شەرەفكوژی لەنێویاندا بەربڵاوە و ناڵێم تەنیا كورد ئەو دیاردەیەی تێدایە، دەزانم لێرە روودەدات، ئاگاداری ئەوەشم كە حكومەت هەوڵێكی زۆر دەدات بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیە و بەپێی ئەزموونی خۆشم لە سلۆڤینیا، كە ئێستا وڵاتێكی دیموكراسییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێ دیاردەی پاشماوەی رابردووی یەكێتی سۆڤیەت هەر ماون. 

رووداو: ئەزموونێكی زۆرتان لە وڵاتانی یەكێتی سۆڤیەتی كۆن هەیە و چەند جارێك دیپلۆماتكارانی رۆژئاوایی رایانگەیاندووە كە عێراقیش هەمان چارەنووسی یەكێتی سۆڤێتی دەبێ و پارچە پارچە دەبێ لە داهاتوودا، بۆچوونی تۆ لەسەر ئەمە چییە؟

دەیڤد لۆید: هیوادارم وادەرنەچێت، پێموانییە كە ئەمە لە بەرژەوەندی عێراق بێت. چارەنووسی كوردستان چی دەبێت، ئەوەیان بابەتێكی دیكەیە، بەڵام هەموو عێراق بخرێتە ئەو قاڵبەوە، ئەوەیان شتێكی نوێیە و ئەوكات مەترسییەكی زۆر گەورە لەسەر دروستبوونی شەڕی نێوان سوننە و شیعە دەبێ و ئەوەش تەنیا تایبەت نییە بە عێراق و ئەگەر تەماشای ناوچەكە بكەیت، هەمان مەترسی دەبینی لە وڵاتانی وەك سووریا، بەحرێن و چەند وڵاتێكی دیكە. 

رووداو: كورد هەمیشە ئاواتێكی گەورەتری هەبووە، ئەویش سەربەخۆییە، ئایا پێتوایە ئەو بیركردنەوە و ئاواتە شتێكی گونجاوە؟

دەیڤد لۆید: ئەوە ئەركی من نییە بڕیاری لەسەر بدەم، بەڵام تەنیا ئەوە دەڵێم كە ژمارەی كورد لەسەرانسەری جیهاندا نزیكەی 40 ملیۆن دەبێت و ئەوەش بەشتێكی ناحەق دەبینرێ كە تائێستا دەوڵەتی كوردی سەربەخۆ نییە.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان