سەرۆک بارزانی یارمەتی و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان ڕادەگەیەنێت.
نزیکەی کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 16-02-2025، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر؛ گەیشتە بارەگای بارزانی و لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان؛ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی "لە دیدارەكەدا، شاندی ئیمرالی بیروبۆچوونی خۆیان لەمەڕ بارودۆخی سیاسی و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و وردەكاری و ئەنجامی دیدارەكانیان لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە "شاندی ئیمرالی لەو دیدارەدا ناوەڕۆكی پەیامی عەبدوڵلا ئۆجەلانیشیان بە سەرۆك بارزانی گەیاند."
بارەگای بارزانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو "هەر لەو دیدارەدا، سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەختی لە بایەخی پرۆسەی ئاشتی وەك تاكە ڕێگەی دروست بۆ گەیشتن بە چارەسەر كردەوە و بە پێویستیشی زانی كە هەموو لایەك هەوڵی خۆیان لەوەدا چڕ بكەنەوە كە پرۆسەی ئاشتی بگاتە ئەنجام."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "سەرۆك بارزانی ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ یارمەتیدان و پشتیوانیی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و سەرگرتنی ڕاگەیاند."
شاندی دەم پارتی: بۆچوون و پێشنیازەکانی سەرۆک بارزانیمان لەبارەی پرۆسەی ئاشتی وەرگرتن
لەلایەکی دیکەوە دەم پارتی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندەکەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە "کۆبوونەوەکەی پیرمام، لە چوارچێوەی دیدارەکانی شاندی دەم پارتی بووە لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و نزیکەی کاتژمێرێک و 45 خولەکی خایاندووە."
دەم پارتی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، شاندی دەم پارتی، سەرۆک مەسعود بارزانییان لە پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان ئاگادار کردووەتەوە و بۆچوون و پێشنیارەکانی سەرۆک بارزانییان لەبارەی پرۆسەکە بە هەند وەرگرتووە.
شاندەکەی دەم پارتی دوێنێ شەممە، 15-02-2025، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆبوونەوەیان دەبێت.
چاوەڕێ دەکرێت دوای گەڕانەوەیان بۆ باکووری کوردستان، شاندەکەی دەم پارتی کە دوو جار لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان کۆبووەتەوە؛ بۆ جاری سێیەم لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، لەگەڵ ئۆجەلان کۆ ببنەوە
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندەکەیان بۆ ئیمرالی، لەگەڵ سەرۆک بارزانی، لە پیرمام بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوە کراوە، کۆبوونەوەکەی پیرمام، لە چوارچێوەی دیدارەکانی شاندی دەم پارتی بووە لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و نزیکەی کاتژمێرێک و 45 خولەکی خایاندووە.
دەم پارتی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، شاندی دەم پارتی، سەرۆک مەسعود بارزانییان لە پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان ئاگادار کردووەتەوە و بۆچوون و پێشنیارەکانی سەرۆک بارزانییان لەبارەی پرۆسەکە بە هەند وەرگرتووە.
نزیکەی کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 16-02-2025، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی گەیشتە بارەگای بارزانی و لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان؛ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە.
شاندەکەی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر پێک دێت؛ دوێنێ شەممە، 15-02-2025، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆبوونەوەیان دەبێت.
چاوەڕێ دەکرێت دوای گەڕانەوەیان بۆ باکووری کوردستان، شاندەکەی دەم پارتی کە دوو جار لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان کۆبووەتەوە؛ بۆ جاری سێیەم لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، لەگەڵ ئۆجەلان کۆ ببنەوە.
شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی گەیشتە بارەگای بارزانی و لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان؛ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە.
شاندەکەی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر پێک دێت؛ دوێنێ شەممە، 15-02-2025، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆبوونەوەیان دەبێت.
چاوەڕێ دەکرێت دوای گەڕانەوەیان بۆ باکووری کوردستان، شاندەکەی دەم پارتی کە دوو جار لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان کۆبووەتەوە؛ بۆ جاری سێیەم لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، لەگەڵ ئۆجەلان کۆ ببنەوە.
"بۆچوونی سەرۆک بارزانی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی زۆر گرنگە"
ڕۆژی هەینی، 14-02-2025، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی، لەبارەی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی گوت: "لە کۆبوونەوەکاندا زانیاری لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی تاوتوێ دەکەین، لە دوای ئەوەی دوو جار لەگەڵ ئۆجەلان گفتوگۆمان کردووە و پێی ڕاگەیاندووین، کە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و وەرگرتنی بۆچوونەکانیان لەبارەی پرۆسەکە زۆر گرنگە."
ئەو ئەندامەی شاندی دەم پارتی بۆ زیندانی ئیمراڵی، باسی لەوەش کرد "لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی بۆچوون و بیرکردنەوە و پێشنازە گشتگیرەکانی لەبارەی پرۆسەکە بەهەند وەردەگرین و دواتر بە ئۆجەلانی ڕادەگەیەنین."
پاش دوو جار کۆبوونەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان، پەروین بوڵدان، لەبارەی سازدانی کۆبوونەوەی سێیەم بۆ کوردستان24 ئاشکرای کرد "تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ سەردانی زیندانی ئیمراڵی دانەنراوە و چاوەڕێ دەکرێت بانگەوازێک لەلایەن ئۆجەلانەوە هەبێت، بەڵام هیچ وادەیەک بۆ ئەم بانگەوازەش دیاری نەکراوە."
پەیامە مێژووییەکەی ئۆجەلان و هەڵوێستی پەکەکە
چوارشەممە، 12-02-2025، تولای هاتیمۆگولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند "لەم مانگەدا ئۆجەلان 'پەیامە مێژووییەکە'ی لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان بڵاو دەکاتەوە." باسی لەوەش کرد "ئۆجەلان، لە پەیامەکەیدا جەخت لە چارەکردنی پرسی کورد لە ڕێگەی ئاشتی و دیالۆگ دەکاتەوە، چونکە چەندان ساڵە شەڕ و ململانێکان پرسەکەیان چارە نەکردووە."
هەروەها پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، دوای 26 ساڵ لە دەستگیرکردنی، ئەگەر هیچ کۆسپێک نەخرێتە بەردەمی، قۆناغێکی نوێ لەلایەن عەبدوڵلا ئۆجەلانەوە دەست پێ دەکات کە تورکیا، تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهانیش دەگۆڕێت.
پەکەکە ڕاشیگەیاندووە "ئۆجەلان و کورد، تورکیا دابەش ناکەن، بەڵکو کار بۆ دیموکراسیبوونی دەکەن."
شاندی دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان، لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەدایە.
نەورەس عەبدوڵلا، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند "نزیکەی کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 16-02-2025، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی، گەیشتە بارەگای بارزانی و ئێستە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، لە کۆبوونەوەدایە.
شاندەکە لە پەروین بوڵدان و سرری سورەییا ئۆندەر پێک دێت و تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان دەبێت.
شاندەکەی دەم پارتی، دوێنێ شەممە، 15-02-2025، گەیشتە هەولێر و تاوەکوو سبەینێ، دووشەممە، 17-02-2025، لە هەرێمی کوردستان دەبن و ژمارەیەک کۆبوونەوەیان دەبێت.

17/2/2025