نیگار حوسینی نوینه‌ری بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی رۆژهه‌لاتی كوردستان له ولاتی ئه‌رمه‌نستان، پێیوایه بایكوتی هه‌لبژاردنه‌كانی ئێران بۆ كورد ده‌بیته هوی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كه‌سی خۆی ره‌وانه‌ی په‌ر‌له‌مان بكات‌و ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه ناكریت هه‌موو نوینه‌رانی كورد وه‌ك یه‌ك سه‌یر بكرین.
حوسینی كه خویندنی له لیسانسی كۆمه‌لناسی ته‌واو كردوه، هاوكات ئه‌ندامی شۆرای هاوئاهه‌نگی كۆماریخوازانه‌و ده‌لێت ئیمه پێشوازی له ره‌خنه‌گرانی كۆماریخوازان ده‌كه‌ین‌و ده‌لێت:"بزوتنه‌وه زورکراوه‌یه بو هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک"
بۆچی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی سیاسه‌تی به‌شداریكردنی له‌هه‌لبژاردنه‌كان هه‌لبژارد؟
بزوتنه وه‌ی کوماریخوازی سه‌ره‌رای هه‌موو ره‌خنه‌کانی له سیستمی هه‌لبژاردنه‌کانی ئیران پیی وایه كورد ده‌بیت له هه‌موو ده‌رفه‌تێك سود وه‌ربگریت بۆ خستنه‌روی داواكانی‌و هه‌لبژاردنه‌كانیش یه‌كێك له‌و رێگایانه‌یه كه كه‌مترین خه‌ساری بۆ كورد هه‌یه‌و رێگایه‌كی مه‌ده‌نیشه‌و هاوكات له‌و كه‌سانه‌ش كه خۆیان كاندید ده‌كه‌ن بۆ مه‌جلیس بێگۆمانی خه‌لكی باشیش هه‌یه كه خه‌لك ده‌توانن ده‌نگیان پی بده‌ن. له هه مان کاتیش دا ده‌رفه‌تیکه که شارومه‌ندان ده‌توانن به شیوازیکی دیموکراتیک و ئاگایانه ئیراده‌ی سیاسی خویان وه‌ک ده‌نگ بخه‌نه ناو سندوقه کانی ده‌نگدان .
چی به ره‌خنه‌گرانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی خوتان ده‌لین؟
دیاره له دوای ئه‌وه‌ی که کوماریخوازان ئه‌و به‌یاننامه‌ی دایه ده‌ره‌وه روبه‌روی کومه‌لیک ره‌خنه‌ی چالاکوانانی سیاسی و حیزبی بووه . ئیمه هه‌ر وه‌ک له پیشووش دا له ریگه ی بلاوکراوه کانمان ئاماژه مان به‌وه کردوه که بزوتنه وه‌ی کوماریخوازان بو ئه‌وه سه‌ری هه‌لنه‌داوه دژایه تی حیزبیک یا هیزیکی دیاریکراو بکات. ئیمه وه‌کو حه‌ره‌که‌تیکی مه‌ده‌نی ده‌ستمان کردوه به چالاکی. هیزیكین له ناوخودا‌و ئه‌مه بو ئه و به‌ریزانه ی که له ناو ره‌خنه‌کانیان باس له‌وه ده‌که ن که بزوتنه‌وه له ده‌ره وه‌ی ولات نا‌توانیت کاریگه ری هه بیت منیش وه ک خوم له گه ل ئه و بوچونه دا هه م هه ر بویه ش دلنیاتان ده‌که مه وه بزوتنه وه له ناوخوی روژهه لات چالاکتره تا له ده ره وه ی ولات. دیاره بزوتنه‌وه زورکراوه‌یه بو هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک. به‌لام به داخم بو ئه‌و به‌ریزانه که له دوای ئه و بانگه وازه ی بزوتنه وه کومه لیک تومه تی ناره وایان دایه پال بزوتنه وه. من به و به ریزانه ته‌نها ئه وه ده لیم که بزوتنه وه مولکی که س نیه به لکو حه ره که تیکی جه ماوه ری خه لکی کوردستانه وه هه ر تاکیکی کومه لگای کوردستانی روژهه لات بوی هه یه له ناو بزوتنه وه خوی ببینیته وه ته نانه ت زوربه ی که سایه تیه کانی بزوتنه وه ئه ندامانی لا یه نه سیاسیه کانن. هه ر ئه وه جیگه ی خوشحالی خه لکی کوردستانه که ئاوا حه ره که تیک به و ماوه‌که‌مه ی که سه ری هه لداوه توا نیویه تی متمانه به خه لکی کوردستان ببه خشیت که هه ر تاکیکی کومه لگا به هه ر بیر‌و بوچونیکی جیاوازه وه که هه یه تی له ناو بزوتنه وه ی کوماریخوازدا دریژه به چالاکی خوی بدات.
بوچی سیاسه تی بایکوتان هه لنه بژاردوه؟
ئیمه پیمانوایه که رژیمی ئیران به دریژایی 32 سال حکومه ت هه میشه به دوای به هانه یه ک بووه بو سه‌رکوتی خه لکی کوردستان . هه ر بویه ش پیمانوایه گه ر بیت و خه لکی کوردستان بایکوتی هه لبژاردن بکات رژیمی ئیران نه ک پییناخوش نیا به لکو دلخوش ده بیت به گه یشتن به ئامانجی سه رکوت کردن له کوردستان وه دلنیا بن گه ر خه لک بایکوتی هه لبزاردن بکات رژیم موره کانی خوی وه کو نوینه ری خه لک ده باته مه جلیس وه هه ر له ریگه ی ئه و که سانه وه گوشاری زیاتر ده خاته سه ر خه لکی کوردستان وه شتیکی تریش ئه وه یه که هه رچه ند کاندیاتوره کان ده بی له فیلتیری شورای نیگه هبان تیپه ر بن به لام ئه وه ش به و مانایه نیه که هه م‌و ئه و که سانه خه لکی باش نه بن به دلنیایه وه خه لکی دلسوزیشیان تیدایه خه لک ده توانن دنگیان بده نی.
هوی چیه تا ئیستا کورده کان نه‌یانتوانیوه له ریگه ی هه لبژاردنه وه خواستی خویان بخه نه روو؟
دیاره ئه وه له ناو سیستمیکی دیکتاتوری‌و رژیمیکی سه رکوتکاری وه کو رژیمی ئیران شتیکی سه یرو سه مه ره نیه وه ئه و که سانه ی که وه کو نوینه ری خه لکی کورد له شاره کانی روژهه لات به دریژای ته مه نی رژیمی ئیران هه لبژیردراون وه کو نوینه ر چونه ته مه جلیس به دلنیایه وه خه لکی باشیان تیدا بوه وه کاتیکیش که ویستویانه کاریک بکه ن دیومانه ته هدید کراون وه ته نانه ت ریگه ی قسه کردنیشیان پی نه دراوه که له سه ر کیشه و گرفته کانی خه لک بدوین ئه گه ر ئه وه شیان نه توانیوه به لام جیگه ی خویان نه داوه به خه لکی غه یره کورد تا بین نوینه رایه تی کورد به ده سته وه بگرن.
هه رچه ند نمونه ی ئه وجوره که سانه که مه.من لیره دا نمونه یه ک دینمه وه : موهه ندیس به هایه دین ئه ده ب که ئیستا له ژیان دانه ماوه له سه رده می خوی‌دا که نوینه رایه تی خه لکی شاری سنه ی له ئه ستو داب‌و نابی که ین که ئه وبه ریزه له و سه رده مدا حه ولیکی زوری دا کیشه ی خه لکی نه ک هه ر له ئیران به لکو له ریگه ی تریبونه خاریجیه کانیش زه ق کرده وه وه ته نا نه ت زوریشی حه ول دا له گه ل هیزه سیاسیه کانی کوردستان پیوه ندی بگری وه توانی به ره یه کی کوردی له ناوخوی ئیران دابمه زرینی هه رچه ند به داخه وه له وسه رده مه دا پشتیوانیکی ئه وتوی لینه کرا ته نانه ت هیندیک له هیزه سیاسیه کانی کوردستان تومه تی ناراواشیان خسته پال . هه ر بویه ش ناکریت ئه وانه له به ر چاو نه گیریت هیوادارم ئه وکه سانه ی که به ده نگی خه لکی کورد ده چنه مه جلیس هه ست به به رپرسیاریتی بکه ن‌و له دواروژدا شه رمه زاری گه ل و نیشتمان نه بن.