فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

huseni konsul eran la hawler  rudaw

هەڤپەیڤین: هیڤیدار ئەحمەد

سەید عەزیم حوسێنی، كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لەم هەڤپەیڤینەدا باسی بارودۆخی ئێستای سووریا و رووداوەكانی ئەو وڵاتە دەكات. ئەو وای دەبینێ كە ئەوەی لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە بڵاودەبێتەوە شتێكی گەورەكراوەو وێنەیەكی واقیعی نییە.

رووداو: ساڵێك بەسەر راپەڕینی خەڵكی سووریادا تێدەپەڕێ، لەم ماوەیەدا خەڵكێكی زۆر كوژراون و هێشتا بەشار ئەسەد سوورە لەسەر مانەوە لەسەر دەسەڵات، ئێران گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی كە كاتی ئەوە هاتووە بەشار بڕوات؟

حوسێنی: ئێران هەمیشە لەگەڵ گەلان بووە، شانازی دەكەین بەوەی لەدوای سەركەوتنی شۆڕشی ئێران لە 1979 تائێستا پەیوەندیمان هەمیشە لەگەڵ گەلان بووە، هەر بەتەنیا گەلانی ناوچەكە نا بەڵكو گەلانی هەموو دنیا. ئێمە وایدەبینین كە ئەم بزووتنەوە جەماوەریانە لەسەر حەقن و خەڵك مافی خۆیانە گوزارشت لە خواست و بیروبۆچوونەكانیان بكەن. ئەوەی تایبەت بێت بە سووریاش ئێمە لەگەڵ گۆڕانكاری و چاكسازین بەوجۆرەی كە گەلی سووریا دەیخوازێ.

رووداو: گەلی سووریا داوای نەمانی رژێمی ئەسەد دەكات، ئێوەش لەگەڵ ئەوەن؟

حوسێنی: ئێران هەمیشە لەگەڵ گەلانە، بەتایبەتیش گەلی سووریا، بەڵام پێموایە كە پێویستە ئێوەش وێنەیەكی روونترتان هەبێ لەبارەی سووریا. ئەم میدیایەی ئەمڕۆ لە دنیادا باڵادەستە لەژێر هەژموونی زایۆنیزمە و ئەمە شتێكی ئاشكرایە، ئەوان راگەیاندن بەوجۆرە ئاراستە دەكەن كە خۆیان دەیانەوێ نەك وەك ئەوەی لە واقیعدا هەیە. بەپێی زانیارییەكانمان و شارەزاییمان لەبارەی بارودۆخەكە، هەندێ شت لەناو سووریا دەگوزەرێن زۆر جیاوازن لەوەی میدیای جیهانی باسیدەكات.

رووداو: هەر لەسەرەتای خۆپێشاندانەكانەوە هەڵوێستی ئێوە لەگەڵ رژێمی ئەسەد بووە، ئێران هیچ ئامۆژگاریەكی بەشار ئەسەدی كردووە كە بەپەلە دەست بە چاكسازی بكات؟

حوسێنی: بێگومان چەندین جار ئەوە كراوەو لەبارەی مەسەلەی جۆراوجۆر قسەیان لەگەڵ كراوە. سەرۆك كۆمار مەحموود ئەحمەدی نەژاد ئامۆژگاری كردبوون كە چۆن مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان بكەن، پێشمانوایە دەست بەهەندێ چاكسازی گونجاو كراوە.

رووداو: پێتانوایە بەشار ئەسەد گوێ لە ئامۆژگاری ئێران دەگرێ؟

حوسێنی: بەڵێ بێگومان، بەڵام بارودۆخەكە لە سووریا هەندێك زەحمەتە، پێش هەرشتێك هاوپەیمانییەكی زایۆنی و ئەمریكی هەیە بۆ لێدانی بەرەی مقاوەمە لەناوچەكەدا، ئەمە شتێكی روون و ئاشكرایە. ئەوانەی كەوتوونەتە دەستتێوەردان لەكاروباری سووریا، هەر ئەوانەن كە گوشاریان خستووەتە سەر گەلانی ناوچەكە. ئەو تاغوت و دیكتاتۆرانەی دەڵێن لەگەڵ گەلی سووریاین بارودۆخی وڵاتەكانی خۆیان زۆر خراپترە.

رووداو: بەڵام ئەوانەی رۆژانە لەسەر شەقامەكان داوای رووخاندنی ئەسەد دەكەن و دەكوژرێن خەڵكی سووریان نەك زایۆنی و ئەمریكی؟

حوسێنی: گەلی سووریا زۆرتر بەهۆی كردەوەی گرووپە تیرۆریستەكان دەكوژرێن كە ئەمریكا و هەندێ لەدەوڵەتانی عەرەبی پشتیوانییان دەكەن، ئەمە شتێكی شاراوە نییە. ئەوانەی پێشتر لەگەڵ لایەنە تیرۆریستەكان كاریان كردووە لە ئەفغانستان و لیبیا ئێستا هەموو لەناو سووریان، هەموویان ناسراویشن و ئەمریكاش دەزانێ كێن.

رووداو: واتە ئەوانەی دژی رژێمی بەشار ئەسەد شەڕدەكەن خەڵكی سووریا نین؟

حوسێنی: نەخێر، بەتایبەتی سەركردەكانیان خەڵكی سووریا نین، ئەوانەن كە پێشتر لە ریزەكانی قاعیدە لە ئەفغانستان و عێراق و لیبیا شەڕیان كردووە. ئەمانە خەڵكی نەناسراو نین و بەئاشكرا لەسەر تەلەڤزیۆنەكانەوە قسەدەكەن.

رووداو: رژێمی سووریا رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەكەوێتە ژێر گوشار، ئایا كۆتایی ئەو رژێمە نزیكە؟

حوسێنی: پێموایە ئەو زانیاریانە زۆر ورد نین، بارودۆخەكە رۆژ لەدوای رۆژ باشتر دەبێت. مانگێك لەمەوبەر سووریا ریفراندۆمی لەسەر دەستوور كردو جەماوەر بەشێوەیەكی بەرفراوان پێشوازییان لێكردو بەشدارییان لەدەنگداندا كرد. ئەو دەستوورەش لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی باشترین دەستوورە، مەگەر لەعێراق دەستوورێكی ئاوا باش هەبێت.

رووداو: ئێوە بۆچی بەوشێوەیە بەرگری لە رژێمی سووریا دەكەن؟

حوسێنی: چونكە سووریا لەبەرەی مقاوەمەیە بەرامبەر ئیسرائیل. ئێوە دەتوانن ئەوە لێكبدەنەوە بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێ بەرەی مقاوەمە لەم ناوچەیە لاوازبكەن؟

رووداو: بەڵام بەگوێرەی شرۆڤە و لێكدانەوەكان، ئیسرائیل نایەوێ رژێمی بەشار ئەسەد بڕووخێ؟

حوسێنی: نا ئەوە وانییە، ئەوان بە هەموو هێزی خۆیانەوە لەگەڵ ئەمریكا و تاغوتە عەرەبەكانی ناوچەكەن، ئەمە بەكردەوە دیارە نەك هەر بەقسە، ئێستا كێیە ئەوەی كۆمەكی ئەوانە دەكات كە ئەوان پێیاندەڵێن ئۆپۆزیسیۆنی سووریا؟ ئەوە بەرەی رۆژئاوا و بەتایبەتی ئەمریكایە. بێگومان هەموو كاتێكیش شەریك بۆخۆیان دەبیننەوە لەنێو موسوڵمانان.

رووداو: كۆمەكی توركیا بۆ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هیچ كاریگەری نێگەتیڤی هەبووە لەسەر پەیوەندییەكانی ئێوەو ئەنقەرە؟

حوسێنی: نەخێر كاریگەریەكی ئەوتۆی نەبووە، رەنگە تاوەكو رادەیەك هەبووبێ، بەڵام ئێمە وابیردەكەینەوە كە دەبێ موسوڵمانان سەرەڕای هەموو شتێك پێكەوەبن.

رووداو: لەم رۆژانەدا رووسیاش هاتە سەر ئەو رایەی كە دەبێ بەشار ئەسەد دەستبەرداری دەسەڵات بێت، ئەمە ئەوە ناگەیێنێ كە جگە لە ئێران هیچ دەوڵەتێك لەم دنیایە ئامادەنییە پشتگیری رژێمی سووریا بكات؟

حوسێنی: بەلای ئێمەوە ئەوە شتێكی مەبدەئییە كە ئەوانەی دەیانەوێ بڕیار بۆ وڵاتێكی دیكە بدەن بە هەڵەدا دەچن. لەهەر وڵاتێك دەبێ گەلەكەی بڕیار بدات، هەروەك چۆن لەعێراقیش وابوو كاتێك ئەمریكا و هەموو ئەوانەی پشتگیری لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەكەن دژی مالیكی و تاڵەبانی بوون و نەیاندەویست ئەوانە حوكم بگرنە دەست، بەڵام گەلی عێراق بڕیاری خۆیدا. ئێمە بۆ سووریاش بەهەمان شێوە بیردەكەینەوە، دەبێ گەلی سووریا بڕیاربدات كێ دەڕوا و كێ دەمێنێتەوە.

رووداو: ئێوە رژێمی سووریا بە دیكتاتۆر نازانن؟

حوسێنی: نەخێر، ئێستا ئەوە ریفراندۆم كراوە بۆ دەستوورێكی نوێ و فرەحیزبی دەستیپێكردووە. بەڵێ سووریا پێشتر هەندێ كێشەی هەبوو، بەڵام هێشتاش حاڵی زۆر باشتربوو لە دەوڵەتانی دیكەی عەرەبی. ئێستا كە ئەم ریفراندۆم كراوە پەیوەندی نێوان گەل و دەسەڵات لە سووریا زۆر باش بووە، ئێستاش كە بەوشێوەیە بەرگەی ئەم هەموو گوشارەی گرتووە هەر بەهۆی ئەو پەیوەندییە باشەیە. ئێوە دەچن گوێ لە ئۆپۆزیسیۆن دەگرن كە 90%یان لەدەرەوەی سووریان. ئەگەرنا لەناوخۆ تائێستا ئینشیقاقێكی گەورە لەناو سوپا نەبووە، سیاسییەك یان دیپلۆماتكارێك جیانەبووەتەوە.

رووداو: بەم دواییە هەندێ كەسی سەر بە سوپای سووریا هەڵاتوون و پەنایان بۆ هەرێمی كوردستان هێناوە، لەوبارەوە چ زانیاریەكتان هەیە؟

حوسێنی: بەپێی زانیاری ئێمە ئەوانە سەربازی كوردن و بەژمارەش زۆر كەمن، هەر رەنگە 30 تاوەكو 50 كەس بن. ئەوە بەنیسبەت سوپاوە شتێكی ئەوتۆ نییە. من ئێوەی رۆژنامەنووس ئامۆژگاری دەكەم كە سەفەرێكی سووریا بكەن بۆئەوەی بارودۆحەكە لە نزیكەوە ببینن. رەوشەكە بەوجۆرە نییە كە راگەیاندن گەورەی كردووە.

رووداو: داواتان لە هەرێمی كوردستان نەكردووە ئەو سەربازانە یان سەربازانی سوپای ئازاد چەكدار نەكات؟

حوسێنی: سوپاس بۆ خوا برایانی هەرێمی كوردستان خۆیان ئەو قەناعەتەیان هەیە كە ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی داوای رووخاندنی رژێمی سووریا دەكات خۆی زۆر خراپترە بۆ گەلی سووریا و بەتایبەتی بۆ كورد، هەر لەبەرئەوەش تائێستا هەڵوێستیان بەرامبەریان هەڵوێستێكی دروستە.

رووداو: رۆڵی كوردی سووریا لەو رووداوانەدا چۆن دەبینن؟

حوسێنی: ئەوان نایانەوێ خۆیان لەهەندێ مەسەلەدا گیرۆدە بكەن كە دەستێكیان تێیدا نییە، بڕیاری ئەوان بەڕای من بڕیارێكی حەكیمانەیە.

رووداو: هەموو ئاماژەكان وا دەردەخەن كە رژێمی سووریا دەڕوخێت، ئێوە خۆتان بۆ ئەو سیناریۆیە ئامادەكردووە؟

حوسێنی: هەندێ كەس وادەی پێش مانگی رەمەزانی رابردوویان دانابوو، ئێستا واخەریكە دووبارە لەمانگی رەمەزان نزیكدەبینەوەو ئەوەش رووینەدا. وەك لەسەرەتاوە گوتم ئەو میدیایەی لەبارەی سووریا خراوەتەگەڕ میدیایەكی واقیعی نییە.

سەرچاوە: رووداۆ

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان