فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دیاری محمد 

سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە موراد قەرەیڵان لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاند بە فەرمانی حکومەتی ئاکەپە، لە دژی گەلی کورد شەڕ و ھێرشی ھەمەلایەنە دەستیپێکردووە.
قەرەیڵان دەستنیشانی کرد تاقمەکەی فەتحوڵڵا گولەن و حکومەتی ئاکەپە ھەوڵی ئەوە دەدەن بە سیاسەتی شەڕی تایبەت و رەفتاری ناڕەوا گەلی کورد قڕ بکەن و ھۆشدارییەکی وەھای دا: "دەبێت باش ئەوە بزانرێت کە کورد تەسلیم نابن و ملکەچی فشارەکان نابن." 
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە موراد قەرەیڵان دەربارەی رۆژەڤەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لێدوانێکی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فورات راگەیاند. 
قەرەیڵان سەبارەت بە لێدوانەکەی جێگری سەرۆک وەزیری تورک بەشیر ئەتاڵای سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی ھەڵسەنگاند و گووتی:" ئەوە سێ ساڵە ئێمە دەڵێین؛ ئۆپەراسیۆنەکان بە بڕیاری سیاسی و بە مەبەستی قڕکردنی سیاسی ئەنجام دەدرێن. بەشیر ئاتاڵای بەو لێدوانەی ئەمدواییەی دانی بەوە نا کە ئۆپەراسیۆنەکان بەبڕیاری ئەوان بەڕێوەدەچێت. بەم لێدوانە جارێکی دیکە ئەوە ئاشکرا بوو کە شەڕ لەلایەن کێوە دەستیپێکردووە."
قەرەیڵان ھەروەھا گووتی:" لەدژی گەلی کورد شەڕی سەرتاسەری بەڕێوەدەچێت. ئەم شەڕە ھەر تەنیا لەدژی گەریلا نییە، بەڵکو لەھەمانکاتدا لەدژی ھەموو کۆمەڵگای کوردە. مەسەلەکە مەسەلەی ئەندامێتی رێکخستن نییە. بەڵکو ئامانجی بنچینەیی ئەم شەڕە شکاندنی ئیرادەی ئازادی گەلی کوردە و ھیچ جیاوازییەک لەنێوان سیاسەتی ئەمڕۆ سیاسەتی کاتی کۆمەڵکوژی دێرسیمدا نییە."
موراد قەرەیڵان ئەو سیاسەتەی کەوا تاقمەکەی فەتحوڵڵا گولەن و ئاکەپە لە ئیمڕاڵی بەڕێوەی دەبەن بە سیاسەتێکی دژە مرۆڤایەتی لەقەڵەم دا و گووتی' ئاکەپە ھەوڵی ئەوە دەدات کە لەرێگەی گۆشەگیری دژوار لە ئیمڕاڵی و ئەشکەنجەی دەروونییەوە پاشەکشەیان پێبکات و وەھای گووت:" 
گۆشەگیری دژواری سەر رێبەر ئاپۆ و لەم دواییەشدا زیندانیی کردنی پارێزەرەکانیشی، ھەموو رێگاکانی ئاشتی بنبەستکرد. ئەوەی ئەنجام دەدرێت گۆشەگیر کردنی نەتەوەی کوردە و دژایەتی کردنی ئاشتییە. لەبەرامبەر ئەو سیاسەتە دا؛ دەبێت ھەموو کوردستانییەک ھەڵوێست نیشان بدەن و لەدەوری رێبەر ئاپۆدا یەکبگرن. ھەروەھا دەبێت ھێزە ئازادیخواز، ئاشتیخواز و دیموکراتەکانی تورکیاش لە دژی ئەو گۆشەگیری و پێشێلکارییە نامرۆڤانەیە دەنگی خۆیان بەرزبکەنەوە."
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە موراد قەرەیڵان ئەوەی دەستنیشان کرد کە لەدژی سیاسەتمەدارانی کورد شەپۆڵێکی پیلانگێڕی بەشێوەیەکی فەرمی دەستیپێکردووە و گووتی:" دەوڵەتی تورک ساڵانی نەوەدەکان بە رێگەی کوشت و بڕییەوە خواستی بە ئامانج بگات. بەڵام سەرنەکەوت. ئەمڕۆ حکومەتی ئاکەپە و تاقمەکەی گولەن لە رێگەی سیاسەتی گەلەکۆمەیی ھەوڵدەدەن کە ئەنجام بەدەست بێنن."
قەرەیڵان پەیامێکی وەھای راگەیاند:" ئەوەی ئەنجام دەدرێت ھیچ پەیوەندییەکی بە یاسا و مافپەروەرییەوە نییە، ئەوە رەفتاری داگیرکارانەیە. بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانرێت کە گەلی کورد ھەرگیز تەسلیم نابێت. گەلی کوردستان لە دژی ئەو سیاسەت و رەفتارانە ناڕەوایانە دا ملکەچ نابێت."
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە موراد قەرەیڵان جەختی لەوە کردەوە کە بەرخۆدانی گەلی کورد لەدژی سیاسەتی قڕکردن دا مافێکی رەوایە و داوای لە گەلی کورد کرد کە لەلایەک رێکخستنەکانی خۆی بەھێز بکات، لەلایەکی دیکەشەەوە چالاکییەکانی خۆی زیاتر بکات.
قەرەیڵان ئاماژەی بەوە دا کە دوای کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی 'منیش لێرەم' حکومەتی ئاکەپە لەو شارانەی کۆبوونەوەکانی تێدا بەڕێوەچوون، ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی زیاتر کرد و گووتی:" دوای کۆبوونەوەکان ھێرشەکان دەستیپێکرد و زۆر کەسیان دەستگیرکرد. ئەمەش بەمەبەستی ئاستەنگ کردنی خەباتە رێکخستنییەکانی گەلە. ئاکەپە لە ھێزی رێکخستبووی گەلی کورد دەترسێت. ھەر بۆیە ئۆپەراسیۆنەکانی دەستگیرکردنی ئەنجام دا. ئیدی ئاکەپە لەشەڕی دژ بە گەلی کورد دا ھیچ سنوورێک ناناسێت." 
قەرەیڵان لە لێدوانەکانی خۆیدا سەرنجی راکێشایە سەر ھەڵمەتی ناوزڕاندنی شارەدارە بەدەپەییەکان و گووتی:" حکومەت بۆ ئەوەی تەڤگەری ئازادی بەشێوەیەکی خراپ نیشان بدات بەرێگەی درۆ و بانگەشە بێبنەماکان و پیلانگێڕی لەسەر شاردەرەکان دەکات. 
قەرەیڵان ئەوەی خستەڕوو کە راگەیاندنەکانی ئاکەپە و تاقمەکەی گولەن وەکو ناوەندی شەڕی تایبەت کاردەکەن و ھۆشدارییەکی وەھای دا:" مەبەست لەو درۆ و دەلەسانە ئەوەیە کە شارەدارەکانی کورد خراپ نیشان بدەن. ئاکەپە بۆئەوەی ئەو شارەوانیانە بخاتەدەست خۆیەوە، ھەموو رێگایەکی گرتۆتەبەر. خۆی دوای شکستھێنانی لە ھەڵبژاردنی ھەرێمیی شارەوانییەکانی ساڵی ٢٠٠٩ لە ژێرناوی کەجەکەوە دەستی بە ئۆپەراسیۆنە سیاسیەکانی قڕکردنی کرد. لە بەر ئەوەی شارەدارە بەدەپەییەکان لەسەر پێوانە دیموکراتییەکان خزمەتگوزاری گەل دەکەن، ئاکەپە لەنێو ترس و نیگەرانی دایە. بۆئەوەی ئەو خزمەتگوزاریانە ئاستەنگ بکات، دەستی بە گرتنی شارەدارەکان کرد. پێویستە ئەو راستییە لەلایەن گەلەکەمانەوە باش بزانرێت." 
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە، ئەو چالاکی و کەمپینانەی رێکخستنبوونی ھەڵسەنگاند کە بەمەبەستی مایە پووچ کردنی ئۆپەراسیۆنە سیاسییەکانی قڕکردنی پێشدەخرێن. قەرەیڵان سەرنجی تایبەتی راکێشایە سەر گرنگێتی کەمپینی' منیش کەجەکەییم و سکاڵا لەسەر خۆم دەکەم'ی خستەڕوو و بانگەوازییەکی وەھای کرد:" لەھەر شارێکدا ١٠٠ تا ١٥٠ کەس دەچن و سکاڵا لەسەر خۆیان تۆمار دەکەن. بۆچی وەھا دەبێت؟ مادام بڕیاریان داوە، با بەھەزاران کەس بەیەکەوە سکاڵا تۆمار بکەن. نەک تەنیا کەسانی بەڕێوەبەر، دەبێت ھەموو کوردێکی وڵاتپارێز بچن سکاڵای خۆیان تۆمار بکەن و بڵێن: 'ئێمە کەجەکەیین' پێویستە ئەو ھەڵوێستە لاوازە راستبکرێتەوە." 
قەرەیڵان ئەوەی خستەڕوو کە کۆبوونەوە جەماوەرییەکانی 'منیش لێرەم' بەشێویەکی جددی دەستواردانێکە لە پێواژۆیەکە و گووتی؛ بەو کۆبوونەوانەی ئەمدواییە، زەبرێکی مەزنی لە چەمکە نەژادپەرستییەکان و سیاسەتی داگیرکاریی ئاکەپە وەشاند.
قەرەیڵان لەبەردەوامی لێدوانەکەی خۆیدا گووتی:" من داوا لە ھەموو وڵاتپارێز، کەسانی شەڕەفمەند، جەوان، ژن، دوکاندار، گوندنشین، ھەژاران و دەوڵەمەندانی کورد دەکەم کە مادام ئاکەپە دەیەوێت گەلەکەمان لاواز بکات و بیخاتە رەوشێکی وەھا کە نەتوانێت کۆبوونەوەکان بەڕێوە ببات، کەواتە ئێوەش لەھەر کات و دەرفەتێکدا بڕژێنە گۆڕەپانەکان و کۆبوونەوە و چالاکییە جەماوەرییەکان ئەنجام بدەن. ئامانج لە ھێرشەکانی ئاکەپە لەناوبردنی گەلی کوردە. دەبێت باش ئەوە بزانرێت کە بەرخۆدان لە دژی ئەو ھێرشانە شکۆمەندی و شەڕەفمەندێتییە."
سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ھەڵسەنگاندنی کرد و دەستنیشانی کرد کە ئۆپەراسیۆنەکانی پیران، جودی و ھەرێمەکانی دیکە، ئاستی شەڕەکە دەخاتەڕوو و گووتی:" سەرەڕای ئەمە ھێشتا دەوڵەتی تورک راستینەی ھەبوونی شەڕ پەسند ناکات."
قەرەیڵان ئەوەی بەبیرخستەوە کە دوای کۆبوونەوەی ئەردۆغان لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکانی راگەیاندنی تورک، کوژراوەکانی دەوڵەتی تورک لە لایەن چاپەمەنییەکانەوە دەشاردرێتەوە و وەھایگووت:" تەنیا باسی گیان لە دەستدانی گەریلاکان دەکەن. ئەوانەش ئاوەژوو دەکەنەوە. دەڵێن'تەسیلم بوونەتەوە، واخەریکین ئەنجام وەردەگرین، تێکوپێکیان دەشکێنین' و دەیانەوێت وەھا نیشان بدەن کە ئەنجامگیر دەبن. دەزگاکانی راگەیاندن ھەم ھەبوونی شەڕێک لە تورکیا دەشارنەوە، ھەمیش لەسەر تەڤگەرەکەمان بێوچان تابلۆیەکی خراپ و ناشیرین نیشان دەدەن. بەڵام راستی رەوشەکە وەھا نییە."
قەرەیڵان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی پیران گووتی:" لەوانەیە ھەندێک گەریلا گیانیان بەختکردبێت، بەڵام من باوەڕ ناکەم وەکو راگەندنەکانی تورکیا بانگەشە دەکەن، ٥٠ گەریلا گەمارۆ درابن. دەبێت چاوەڕوانی ئەنجامەکەی بێت."
قەرەیڵان وەھا بەردەوام بوو:" دەوڵەتی تورک بەگشتی ساڵی ٢٠١١ی بۆ ئێمە وەھا پیلانساز کردبوو کە ببێتە ساڵی لەناوبردنی ئێمە. نووسەر و ئاقڵمەندانی ئاکەپەیی زۆرجار نموونەی تامیلییەکانیان دەھێنایەوە و گوایە کۆمەڵکوژی وەکو ئەوەی بەسەر تامیلییەکاندا ھات، لەقەندیلیش دەستپێدەکەن و پاشانیش لەھەموو ھەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. بەڵام ئەو بەرخۆدانەی کەوا بە قارەمانێتی گەریلاکان لە قەندیل و شوێنەکانی دیکەی کوردستان بەڕێوەچوو، ھیواکانی ئاکەپەی لەگەرووی دا ھێشتەوە."
قەرەیڵان دەستنیشانی ئەوەشی کرد کە شەڕێکی بەرفراوان بەڕێوە دەچێت، لەو شەڕیدا قوربانی ناپێویستیش و نەخوازراو روویانداوە. بەڵام بەو واتایە نایەت کە پێواژۆیەکەمان لەدەست داوە و گووتی:" بەپێچەوانەوە لەدەستدانی پێواژۆیەکە دەوڵەتی تورک بەھیچ شێوەیەک نەگەیشتۆتە ئامانەجەکانی خۆی. بەرخۆدانی رێبەرایەتی، گەل و گەریلاکانی ئازادی پیلانەکانی قڕکردنی مایەپووچ کرد. ئەم بەرخۆدانە لەمەودواش پیلانەکان مایەپووچ دەکاتەوە." 
قەرەیڵان لێدوانەکەی وەھا بەردەوام کرد:" وەکو گەل، ئێمە خاوەن بڕیارین کە ئەم پێواژۆیە بەسەردەخەین. لەوانەیە ئێمە قوربانی و گیانبەختکردن بدەین. ئەمە لەوانەیە رووبدات. لەساڵانی رابردووش دا ھەڤالانی ئێمە گیانی خۆیان بەختکردووە. ئێمە تەڤگەرێکی وەھاین. بەخشینی شەھیدان بە واتای ئەوە نایەت کە ئێمە بەرەو پێواژۆیەکی جودا دەچین. لە شێوەدان و سەرلەنوێ رێکختسنەوەی رۆژھەلاتی ناوین دا مسۆگەر کوردیش جێگەی خۆیان دەگرن. ھیچ ھێزێکی داگیرکار ناتوانێت رێگیری لەمە بکات."

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان