محەممەد سلێمانی
هەرگیز بە وێنەی ئەمرۆ لە گەڵ بارگرژی و ئاڵۆزییە نێوخۆی و نێونەتەوەیەکان بەرەوڕوو نەبۆتەوە و، نەکەوتۆتە ژێرکاریگەری گەمارۆ سیاسی و ئابووریەکانەوە. خۆپێشاندان و هاتنەمەیدان شارە گەورە و گرینگ و ستڕاتیژیەکانی وڵات، نموونەی زیندووی بێزاری و دەنگی ناڕەزایەتی گەلانی وڵات لە سەر شێوەی ئەدای حکوومەتی ئێران دەگەیەنێت و شوعار و داخوازیەکانیان بەتەواوی سیاسی و نەتەوین و بەدەنگێکی بەرز و زووڵال داوای ڕوخاندنی ئەو رێژیمە دەکرێ. ئەو ئاماژانەش کە خەڵك وەك سیگناڵی گۆڕانخوازی و ئاڵوگۆڕی سیاسی لە ئێراندا دەریدەبڕن، دڵی کاربەدەستانی وڵاتی شکاندوە و دووچاری نائومێدی و سەخڵەتی زۆری کردوون و کەوتوونەتە بەردەم هەڵبژاردەی گەلێك دژوار و قوورسەوە. هەرچەندە سەرکۆماری ڕێژیمی ئاخوندی بە هێنانەوەی پاساوی بێ بنەما و لابەلا، دەیهەوێت خەڵکی وڵات لە ئاستی کۆی قەرانەکاندا ڕازیبکا و دڵیان بداتەوە کە ئەو بارودۆخە کورت خایەنە و دەوڵەت بەسەریدا زاڵدەبێت و ژیانی هاو وڵاتیان ئاسی دەبێتەوە. بەڵام ئەوە لە قسەکردن بەو لاوە شتێکی ترنیە و هەلومەرجی نالەباریش لە دەستی کاربەدەستان دەرچووە و ەبێت فیکر بۆ داهاتوویان بکەنەوە کە چ ڕٶژگار گەلێکی ڕەش چاوەڕێیان دەکات. سیاسەتی خۆپەرستی و ناژیرانەی سەرانی وڵات بە تەواوی لە خراپتر بوونی ژیان و گوزەرانی گەلانی ئێران بەرپرسیارن و، وڵاتێکی بەپیت و دەوڵەمەندی وەك ئێران چۆن دەکرێ، لە ئێستادا خەڵکەکەی کە ژمارەیان پێوانەی بەرچاوی تۆمارکردوە، بەداخەوە کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاری و نەداریەوە و زۆر بەئەستم دەتوانن خۆیان بژیەنن و ڕۆژانەیەکی زۆر کەم بەدەست بێنن لە مەیدانی کارکردندا. جارێ هێشتا پڕۆسەی گەورەی گەمارۆکان بەدژی حکوومەتی تاران نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەگەر ئەو قۆناخە دەست پێبکات، ئەوەندی تر بارگرانی لەسەرشانی خەڵک دروست دەکا، کە ئەو وڵاتە لە رووی ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە ژێرخانی بەرەو دارمان دەڕوا و، بێگوومان بەرنامە و پیلانی ئەو تۆش لە بەردەستی دەسەڵاتداراندا نیە کە چارەسەری سەرجەمی ناکۆکیەکانی لە گەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکەیدا پێبکەن. حکوومەتی ئاخوندی ئەقڵیەتێکی نەفام و نەزان ئیدارەی دەکا و هەرچی کردوویانە کە خۆیان ودەسەڵاتەکەیان لە فەوتان ڕزگاربکەن، ئەویش