عەبدوالواحد خەندەرەش
پێشکه‌وتنی زانست و پیشه سازی و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئایتی، شۆرشێکی تێکۆنۆلۆژیی مه‌زنی به فراوانیی جیهان به‌رپاکرد. په‌یوه‌ندییه‌کان به‌رفراوانتر و خێراتر و هه‌مه‌لایه‌نه‌تر بوون. ڕێگا دووره‌کان نزیک بوونه‌وه. تاکه‌کان توانیان بێ‌ترس و دوودڵی و به نرخێکی هه‌رزان له هه‌موو گۆشه‌یه‌کی جیهاندا هاوڕێ و هاوکار و هاوبیری خۆیان بدۆزنه‌وه. سیستمی کاروباری فه‌رمانگه و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان و نه‌خۆشخانه و ناوه‌نده‌کانی زانستی و هتد...بوون به دیجیتاڵی و ئارشیڤ و په‌رتووکخانه کۆن و به‌ناوبانگه‌کانی جیهان خرانه سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت... ئه‌مانه هه‌موویان له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدان و خزمه‌ت به به‌ره‌روپێشچوونی کۆمه‌ڵگه و مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن.