ئامادە کردن و وەرگێڕان: چیا کوردستانی
حیزبی سیاسی بەرهەمی پێشکەوتنی گەشەکردنی کلتووری دێموکراتیانە لە کۆمەڵگادا و کلتووری حیزبیش وەک بەشێک لە سەرمایە و دەستکەوتەکانی هەر وڵاتێک ئەژمار دەکرێت. هەڵبژاردنی پارلمانی نۆهەم لە ئێراندا لە کاتێک دا بەرێوە دەچێت کە زۆربەی رێکخرا و حیزبەکان “بە تێکدەرو پێشێلکەری یەکیەتی نەتەوەیی” ناسێندراون.
ئەسڵی ٢٦ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دەڵێ: “حیزبەکان، کۆمەڵەکان، رێکخراو و دامەزراوە سیاسیو سینفی یەکان یان کەمایەتیە ئایینیەکان ناسراو و ئازادن.بەو مەرجەی کە لەگەڵ بنەماکانی سەربەخۆیی، ئازادی، یەکیەتی نەتەوە، رێوشوێنە ئیسلامیەکان بێنەوە و بنەمای کۆماری ئیسلامی لە ژێر پێ نەنێن. ناتوانرێ رێگری لە بەشداری کردنی هیچ کەس بگیرێ تێیایاندا یان بەزۆر بەشداری پێ بکردرێ تێیاندا.