ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشه‌نبه ڕێکه‌وتی 04/03/2012 به داوه‌تێکی فه‌رمی لیژنه‌ی ناوچه‌ی له‌نده‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاندێکی بزوتنه‌وه‌ی کۆماریخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی چالاکوانانی هێژا کاک مستەفا شمامی بەرپرسی
ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشه‌نبه ڕێکه‌وتی 04/03/2012 به داوه‌تێکی فه‌رمی لیژنه‌ی ناوچه‌ی له‌نده‌نی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاندێکی بزوتنه‌وه‌ی کۆماریخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی چالاکوانانی هێژا کاک مستەفا شمامی بەرپرسی
سمایل زارعی
ته‌وه‌ری سێهه‌م: له كۆتایی قسه‌كانی كاك سمایل دا ئاوڕێك له ده‌وڵه‌تی توركیه و هه‌روه‌ها ولاتانی عه‌ڕه‌بی ده‌داته‌وه له باری به‌ستێنی مێژوویی و دیارده‌ی ئایینی (ئیسلام و دیارده‌ی ته‌ریقه‌ت و شه‌ریعه‌ت) و هه‌روه‌ها كولتووریی و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش دا شه‌پۆلی مۆدێرنیته‌ی رۆژئاوایی باسه‌كه‌ی تێر و ته‌سه‌لتر ده‌كا و هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و ته‌م و مژه‌مان باشتر بۆ بره‌وێنێته‌وه كه به نموونه‌ی توركیه ئێمه نابێ تووشی دوودڵی و خۆشبینییه‌كی وا بین به‌رامبه‌ر به وڵاتانی عه‌ڕه‌بیش كه ئه‌وانیش هه‌ر به چه‌شنی وڵاتی توركیه ره‌وتی مێژوو ده‌پێون. له‌م روانگه‌وه ئێمه ده‌بێ خوێندنه‌وه‌مان بۆ ده‌وڵه‌تی توركیه جیاواز بێ له وڵاتانی عه‌ڕه‌بی و
نامۆ عەبدوڵڵە
لە دوایین ژمارەی گۆڤاری (فۆرین ئەفێرس)دا، فرانسیس فوكویاما وتارێكی نوێی بڵاوكردووەتەوە بەناونیشانی (داهاتووی مێژوو). ژێرمانشێتەكە دەڵێت “ئایا دیموكراسی لیبراڵ دەتوانێ لەبەرامبەر كەمبوونەوەی چینی ناوەند خۆی رابگرێت؟”، لەم وتارەدا، دانپێدانانێكی ئاشكرا دەبینرێ لەلایەن نووسەرە بەنێوبانگەكەی ئەمریكاوە كە ئەو بۆچوونانەی پێشووتری، كە بوونە هۆی نێوبانگەكەی، چیتر زۆر دروست نین.
لەكاتێكدا كە شاهێدی بینینی ناڕەزایی بەرفراوانین دژی خراپ بەڕێوەبردنی ئابووری لەلایەن وڵاتە دیموكراسییەكانی خۆرئاوا، بە دیموكراسییەكی لیبراڵی وەك ئەمریكاشەوە، ئاسان نییە بۆ فوكویاما بتوانێ بڕوا بەخۆی بێنێ كە مێژوو كۆتایی هاتووە، وەك پێشتر بانگەشەی كرد و پێی بەنێوبانگ بوو. بۆیە ئێستا هاتووەو لەبارەی (داهاتووی مێژوو)ەوە دەنووسێت. كاتی خۆی، فوكویاما دەیگوت دیموكراسی لیبراڵ دەكرێت “دواخاڵی گۆڕانگاری ئایدۆلۆژی مرۆڤایەتی” بێت و بەم شێوەیەش ئێمە گەیشتینە “دوایین شێوازی حكومەت بۆ مرۆڤ.”
لەم بابەتە نوێیەدا، فوكویاما هێشتا بڕوای وایە دیموكراسی لیبراڵ باڵادەستترین ئایدۆلۆژیای دونیایە. وەك ئەو دەنووسێت “هیچ ئایدۆلۆژیایەكی ركابەر دەرنەكەوتووە”
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
هەندێك پسپۆڕی بیانی چاوەڕوانیان دەكرد پارتە ئۆپۆزیسیۆنە كوردییەكان نەرمی زۆرتر بنوێنن دەربارەی كەركووك، ئومێدیشیان دەخواست كە بەهێزبوونی گۆڕان كێشەی ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان لەنێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكات . لێدوانەكانی ئەم دواییەی گۆڕان دەربارەی كەركووك و تاڵەبانی، پیشانیدەدات كە ئەوان دەیانەوێ هەندێك نەرمی بنوێنن بەرامبەر عەرەب و توركمانەكانی كەركووك، بەڵام بەكردەوە ئەوان زۆر ناسیۆنالیستتر لە پارتە دەسەڵاتدارەكان رەفتار دەكەن و بیردەكەنەوە.
جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەوە ناسراوە كە لێدوانی گەنگەشە دروستكەر دەدات. وەك ئەوەی كە گوتی خەونی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی واقیعبینانە نییە، یاخود كە بەڵێنی ئۆتۆنۆمی بە توركمانەكان دا. كەچی هاوكات لێدوانی زۆر نەتەوەییانەشی داوە و گوتوویەتی كەركووك بەشێكی جیانەكراوەی كوردستانە.
رووداو-ئه‌مریكا
شرۆڤه‌كارێكی رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست ده‌ڵێت چه‌كداركردنی ئۆپۆزسیۆنى سووریا نابێته چاره‌سه‌ر بۆ هێنانه‌كایه‌ى سوریایه‌كی دیموكرات.
د‌یڤید ئه‌گناتیۆس له‌گۆشه‌كه‌ی خۆى له واشنتن پۆست‌دا لایه‌نه‌كانی هێزو لاوازییه‌كانی رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌خاته ڕوو. ئه‌گناتیۆس نوسیویه‌تی "ئه‌و كاته‌ى رۆژنامه‌نوسه ئازاكان كه كوژرانی زیاتر له60 هه‌زار رۆڵه‌ى سورییان له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د دیكیۆمێنت ده‌كرد ده‌كوژرێن، ده‌نگه هاوسۆزه‌كان به‌رزبویه‌وه، بۆ چه‌كداركردنی میلیشیای ئۆپۆزسیۆنی گه‌مارۆدراو و ناسراو به (سوپای سوریای ئازاد)"
مه‌سعود فه‌تحی
دووی رەشەمە رۆژی جیهانی زمانی زگماکیە و وەک هەمیشەیش حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەرکردنی راگەیاندراویک ئەم ڕۆژەیان پیرۆز کرد و هاوکات باسیان لەوە کرد کە پیوسیتە نەتەوەکانی ئیران، بە تایبەت نەتەوەی کورد مافی خوێندن بە زمانی زگماکی خۆیان هەبێ.
ئەوەی راستی بێ ئەمە کەمترین کاری مومکینە لەم پەیوەندیەدا کە حیزبەکانی کوردستان هەموو ساڵێک بە ناوی ئەرکی نەتەوەیی دەیکەن، کە تەنانەت ڕۆژنامەنووسێکیش ئەو کارەی بۆ دەکرێ، پێوستە کورد بە پانتایی جوغرافیای کوردستان خەبات بکا بۆ ئەوەی بتوانێ ببێتە هێزێکی کاریگەر و فاکتەرێکی گرینگ لە ناوچە و جیهان و له هەرکام لەو وڵاتانەی کە کوردستانیان داگیر کردوە ، بەلام بەداخەوە ئەو ئاواتە لە مێژینەی
مستەفا شێخە
قەسەم بەهەر هەموو پیتەکانی دە”قەسەم”ێ هەرچی شتی سەر رووی ئەم دنیا بێوەفایەیە لە ئینترنێت خۆشتر نییە. ئەرێ پرسیار عەیب نەبێت، دەزانن ئینترنێت چییە؟ ئینترنێت هیچ، ئەرێ دەزانن کامپیوتێر چییە؟
هیچ بەم پرسیارەی من پێمەکەنن و جڕتێکم بۆ رامەهێڵن و مەڵێن سەڵا لە نەزانیت. منیش وەک ئێوە دەزانم ماڵێک لانیکەم کامپیوتێرێکی تێدایە و کەس نییە لە مانا و ئەرکی پیرۆزی وشەکانی “ستارت” و “شات داون” و “ئۆکەی” و “کەنتنیوو” و “سێتاپ” تێ‌نەگات، بەڵام دەڵێم کامپیوتێر تراکتۆرە و جیاوازییەکی بەرچاو لە نێوان کامپیوتێر و تراکتۆردا نابینم و هەدووکیشیان جۆکەرن. تراکتۆر جۆرێک جۆکەرە و کامپیوتێر جۆرێکی “دیکە”.
ره‌زا شوان/ نه‌رویج
خوێندنه‌وه‌ی زۆر گرنگ بۆ هه‌موو که‌سێک ، یه‌کێکه له پێویسترین پێویستییه‌کانی ژیانی مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا.. له دوای هه‌ڵمژینی هه‌وای پاک و خوارنه‌وه و خواردن و نووستن و کارکردن ، ریزبه‌ندی دێته سه‌ر خوێندنه‌وه.. وه‌کو چۆن پێویستیمان به خواردن و ئاو خوادنه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بژین.. هه‌روه‌هاش پێویستیشمان به خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی بابه‌ت هه‌مه‌ڕه‌نگه هه‌یه ، چونکه خوێندنه‌وه خۆراکی مێشکه و، هۆی گه‌شه‌کرن و ده‌وڵه‌مه‌ندن کردنی هۆش و گۆش و زه‌ین و زیره‌کی و بلیمه‌تی و زانایی و دانایی و پێشکه‌وتن و داهێنانمانه.. بڕوا ناکه‌م تام و چێژی هیچ خۆشییه‌ک بگاته خۆشی و له‌زه‌تی خوێندنه‌وه.
سمایل زارعی
ته‌وه‌ری دووهه‌م: هه‌وڵێكی دیكه‌ی كاك سمایل له قسه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی‌دا باس كردنه له سه‌ر رێنسانس و به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه ئایا دروسته ئێمه راپه‌ڕینه‌كانی ئه‌م دواییانه كه له وڵاتانی عه‌ڕه‌ب دا روویاندا یان خه‌ریكن روو ده‌ده‌ن به رێنسانس ناوزه‌د بكه‌ین؟ به‌ڕێز بازیار له نێوئاخنی باسه‌كه‌ی‌دا تاریفێكی گشتی له رێنسانس ده‌خاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی كلیلێكمان به‌ده‌سته‌وه بێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای باسه‌كه‌ی به هاسانی پێ بكه‌ینه‌وه، ناوبراو پێناسه‌یه‌كی ورد (دیاره به نموونه‌وه) له رێنسانس ده‌خاته‌ڕوو و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا باسی ئاكامه‌كانی رێنسانس له ئه‌ورووپاش ده‌كات كه تا چه‌نده به‌ربڵاو بوون و تا چ
له سووریه رۆژ له گه‌ل رۆژ شار و گۆندی زیاتر خاپوور ده‌کرێ، رۆژ له گه‌ڵ رۆژ جۆغرافیایه‌کی زیاتر له شه‌ر ده‌گلێ و خه‌ڵکێکی زیاتر ده‌کۆژرێ. هه‌روه‌ها جار له گه‌ڵ جار تۆپ و تانگی زیاتر به‌ره‌و شاره‌کان وه‌رێ ده‌که‌ون و شه‌قام و فه‌زایه‌کی گشتی به‌رینتر قۆرخ ده‌کرێن. دیاره سه‌ره‌ڕای هه‌مووی ئه‌وانه خه‌ڵکی سووریه ئاماده نین دۆراوی شه‌ڕی حکوومه‌ت و خه‌ڵک بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گیانیان فیدا بکه‌ن. ئۆپۆزسیۆنی سووریه‌ش هه‌روا له دوو به‌ره‌ییدا ماوه‌ته‌وه. زۆربه‌ی جه‌ماعه‌تی ئیخوانوڵموسلمین، لیبراڵه‌کان و به‌شێک له کورده‌کان له نێو شوورای نیشتمانی سووریه (المجلس الوطنی السوری)دان. ئه‌و گرووپه‌ی ئۆپۆزسیۆن له پشتگیرییه‌کی به‌رچاوی عه‌ره‌بی - رۆژئاوایی به‌هره‌مه‌نده. گرووپی دووهه‌م واته گرووپی هاوئاهه‌نگی بۆ گۆڕانی دێموکراتیک
هەولێر ٢٠شوبات/فەبرایەر (PNA)- له کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی تورکیا، پەرلەمانتارێکی "پارتی گەلی کۆماری"(CHP) بێ‌ڕێزی به سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و پەرلەمانتارێکی "پارتی ئاشتی و دیموکراسی"(BDP) به توندی وڵامی دەداتەوه.
له کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی تورکیا "ئایتون چرای" پەرلەمانتاری سەر به CHP گوتی: "چۆن دەبێت نوێنەرانی مەسعود بارزانی به ناوی هاوکاری پاره بەسەر کەسوکاری "مردووەکانی رۆبۆسکی"دا بڵاو بکەنەوه و ئێوەش چاوپۆشیی لێدەکەن، ئەمه پێشێل کردنی سەروەریی ئێمەیه، ئێوەش بۆ سەرۆکی CHP ئاستەنگی دروست دەکەن و هۆکاری بێ‌واتای بۆ دێننەوه و بۆ سەرۆکی عەشیرەتێکیش رێگه خۆش دەکەن."
بەشداری شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بە سەرپەرشتی چالاکوانی هێژا کاک کەمال شەمامی نوێنەری بزووتنەوە لە وەلاتی فەرانسە لەمراسمێکدا کە بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا شێخ عێزەدین حوسێنی لەرێکەۆتی ١١ی فیۆریەی ٢٠١٢ لە شاری پاریس بەرێوەچوو.کاک که مال لەم مراسیمه دا دەگەل دەربرینی هەستی هاۆدەردی و هاۆخەمی، پەیامێکی بەناویی بزووتنەوەی کۆماریخوازی پیشکش به بەرێز کاک جەمال حوسێنی کوری خوالیخوشبوو مامۆستا شێخ عێزەدین حوسێنی کرد.
دەقی پەیام:
پەیامی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان بە بۆنەی سالوەگەری کۆچی دوایی کەسایەتی
سمایل زارعی
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له رێگای تۆڕی ئینتێرنێته‌وه گوێم له وتارێكی به‌پێز گرت كه مامۆستای زۆر خۆشه‌ویستم كاك سمایل بازیار له سیمینارێك دا سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی رۆژ و هه‌روه‌ها ئاوڕدانه‌وه له پێناسه‌ی چه‌ند چه‌مكێكی فیكری كه ئه‌مڕۆژانه زۆرێك له سیاسییه‌كان له قسه‌كانی رۆژانه‌ی خۆیان دا ده‌كاریان دێنن دایه‌وه. با ئه‌وه‌ش بڵێم كه به‌ڕاستی كاك سمایل له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا هیچی بۆ گوتن نه‌هێشته‌وه و زۆر جوان باسی بابه‌ته‌كانی كرد و له‌م وتاره‌دا ته‌نیا به هێناوه گۆڕێی كورته‌یه‌ك له روانگه‌كانی كاك سمایل هه‌وڵ ده‌ده‌م چه‌ند پرسیار یان تێ‌بینییه‌ك ئاڕاسته‌ی كاك سمایل بكه‌م، بابه‌ته‌كه‌م به سه‌ر سێ ته‌وه‌ره‌دا دابه‌ش كردوه، چونكه به‌مشێوه‌یه باشتر ده‌توانم
سه‌لاحه‌ه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتیی و دیمو‌كراتى، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورك، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له شارى هه‌ولێر رایانگه‌یاند ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئێستا بۆ كورد ڕه‌خساوه، پێویستی سوودی لێوه‌بگیرێت، هه‌روه‌ها داوای یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی گه‌لی كوردیان كرد.
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه له هۆڵی هۆتێل دیوان له‌شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى باكوورى كوردستان رێكخرابوو، كه به مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له یادكردنه‌وى شه‌ستوشه‌شه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى كۆمارى كوردستان هاتبوونه شارى هه‌ولێر.