ره‌زا شوان / نه‌رویج
منداڵه‌چاوگه‌شه‌کانمان.. جگه‌رگۆشه‌کانمان.. کوردیله‌ناسک و جوانکیله‌کانمان.. نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ و هیوای داهاتووی کوردستانی شیرینمانن.. داهاتوویه‌کی گه‌شتر و شیاوتر و خۆشتر.. ژیانێکی له‌بارتر بۆ کورد و کوردستان.. له‌بایه‌خدانمان به‌گۆشکردن و په‌روه‌رده‌کردن و رێنمایی و ئاراسته‌کردنی راست و دروستی منداله‌کانی ئه‌مڕۆماندا دێنه‌دی.. گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی و چاکسازی و تازه‌گه‌ری و چاندنی تۆی برایه‌تی و ته‌بایی و ئاشتی و ئاسووده‌یی و.. رێزگرتن و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتری قبووڵ کردن و.. بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و... له‌په‌روه‌رده‌کردنێکی راست و دروستی هاوچه‌رخی منداڵانه‌وه‌ده‌ست پێ ده‌کا. په‌روه‌رده‌کردنی راست و دروستی منداڵان، ئه‌رکێکی پێویست و پیرۆزی ئه‌ستۆی هه‌موومانه