فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

فەلەكەدین كاكەییfalakadin kakei

بارودۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەشێوەیەك وەرچەرخایەوە، كە حكومەتی توركیا ببێ بە جەمسەرێكی گرنگی داهاتووی كوردستان، لەتەك جەمسەرە ئیقلیمی و نێونەتەوەییەكانی دیكەدا. دەبووایە گەلی كوردستان بەخۆی ببا بە جەمسەری سەرەكی و چارەنووسساز، وەلێ لەبەر یەكنەگرتنی كورد ، ئەم بارودۆخە كەوتووەتەوە.  توركیا، بۆ ئەوەی رۆڵێكی سەرەكی هەبێ و كاریگەریی بەهێزتر بخاتە سەر چارەنووسی كاروباری كورد، دەبێ هەوڵی جیدی بدات تاوەكو كێشەی ناوخۆی لەتەك كورددا چارەسەر بكات و، جەمسەری دیكەی مەسەلەكە خودی گەلی كوردستان و PKK و عەبدوڵڵا ئۆجەلانە، بەتایبەتی ئەوە هاتووەتە پێش : ئایا ئۆجەلان ئازاد دەكرێت و... كەی؟! بەبڕوای چاودێر و ئاگادارە شارەزاكان،

Read more...

ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ 

لەنێوان رۆژانی 26ی ئۆكتۆبەر و 2ی نۆڤێمبەری ئەمساڵدا شەڕوپێكدادان لەنێوان سوپای ئازادی سووریا و پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD لە ناوچەی ئەشرەفییە لە شاری حەلەب دروستبوو. ئێستا سوپای ئازادی سووریا توانیویەتی رەئسولعەین (سەرێ كانیێ) كۆنترۆڵ بكات. رەنگە ئەمەش لە ئایندەدا ببێتە هۆی پێكدادانی زۆرتر لەنێوان ئەو سوپایە وPYD دا. بەپێی ئاگربەستی نێوان سوپای ئازادی سووریا و PYD لە حەلەب، سوپای ئازاد بۆی نییە بچێتە ناوچە كوردییەكان، PYDش دەبێ واز لەو ناوچانە بێنێ كە سوپای ئازاد تێیاندا باڵادەستە، بەڵام ئێستا سوپای ئەسەد چەكی قورستر بەكاردەهێنێ. ئەمەش لەوكاتەوە دەكەن كە زۆر شوێنیان وێرانكران و چیدیكەش هێزی زۆریان نەماوە بۆئەوەی بینێرنە بەرەی جەنگەوە،

Read more...

ره‌زا شوان ـ نه‌رویجreza shwan 

کوردیله‌چاوگه‌ش و روحسووکه‌کانی ئه‌مڕۆمان ، نه‌وه‌ی داهاتووی کوردستانن .. ئه‌مانن که‌ده‌بنه‌رابه‌ر و سه‌رکرده‌و کاربه‌ده‌ستانی داهاتووی کوردستان .. ئه‌گه‌ر به‌راستی و به‌دروستی گۆش و په‌روه‌رده‌یان بکه‌ین .. ره‌نج بێوه‌ر نابین و ده‌توانن هیوا و ئاوات و خه‌ونه‌کانمان بهێننه‌دی و ، داهاتوویه‌کی گه‌شتر و ، ژیانێکی شیاوتر بۆ کورد و کوردستان دابین بکه‌ن. قۆناخی منداڵی ، خۆشترین و گرنگترین و ناسکترین قۆناخه‌کانی ژیانی مرۆڤه‌.. قۆناخی ده‌روون پاکی و خۆشی و شادییه‌.. له‌راده‌ی له‌به‌رچاوگرتن و بایه‌خدان به‌م قۆناخه‌هه‌ستیاره‌ ، ده‌توانین پێشبینی له‌داهاتووی هه‌ر گه‌ل و نیشتمانێک بکه‌ین .. پسپۆرانیش ‌له‌ به‌رچاوگرتنی قۆناخی منداڵی زۆر به‌گرنگ ده‌زانن. منداڵان سێیه‌کی دانیشتوانی جیهان پێک ده‌هێنن .. جیهانیش به‌بێ منداڵان ، جیهانێکی بێ تام و بێ

Read more...

سەلاحەدین خەدیوsalahadin xadiu

 کۆتایی حەفتاکانی سەدەی زایینی پێشوو ، پاش ئەم نسکۆ کارەساتبارەی کە بە سەر شۆڕشی کورد داهات، دەرفەتێکی لەباریش خوڵقا بۆپێداچوونەوە و شرۆڤەکاری تێزەباوەکانی ئەو سەردەمی بزووتنەوەی کوردستان.نۆشیروان مستەفا لە کتێبی " لە خڕی ناوزەنگەوە بۆ کەناری دانووب" دا دەنووسێ:ئێمە ئەودەم بیرمان لەوە دەکردەوە کە کوردستانی تورکیا وەک میسر بۆ جیهانی عەرەب وایە و تا ئەم پارچە گرینگەی کوردستان هەڵنەستێ و دەوری پێشەنگ نەگێڕێ کێشەی کورد چارەسەر نابێ. لەم تێزە نۆیەدا باکووری نیشتمان، هاوشانی میسری براگەورەی عەرەبان داندرابوو.کەچی هەم بێدەنگێکی گۆڕستانی باڵی بە سەر باکوور دا کێشا بوو و هەم میسریش بەرە بەرە بەرەو کامپ دەیڤید دەچوو و ریگەی خۆی لە برا چکۆڵە عەرەبەکانی جۆی دەکردەوە.تەریک بوونەوەی میسر

Read more...

دەیڤد رۆمانۆdevid romano

ماوەیەك لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رێكخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێرانی لەنێو لیستی رێكخراوە تیرۆریستەكان دەرهێنا. ئەو رێكخراوە بەرپرسیارە لە كوشتنی نەك هەزاران بەڵكو دەیان هەزار كەس لە ئەنجامی چەندین هێرش بۆ سەر ئێرانییەكان. یەكێك لە نێودارترین هێرشەكانی ئەو رێكخراوە ئەوەبوو كە لە 28/6 تاوەكو 30/8/1981 ئەنجامیدا، كاتێك هێزەكانی موجاهیدین چەندین كاری تەقینەوەیان ئەنجامداو بەهۆیەوە نزیكەی 70 گەورە بەرپرسی ئێرانی كوژران، لەنێویشیاندا سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان و چەندین پەرلەمانتاری ئەوكاتی ئێران. لە سەروەختی جەنگی نێوان عێراق و ئێران، موجاهیدینی خەلق شانبەشانی هێزەكانی سەدام حوسێن خاكی ئێرانیان داگیركرد و بەسوود وەرگرتن لە چەك و كەلوپەلی

Read more...

ره‌زا شوان / نه‌رویجreza shwan 

منداڵ یه‌که‌مین خشتی بنیاتنانی مرۆڤی پێشکه‌وتووی داهاتووه‌.. هه‌ر ئه‌م منداڵه‌روحسووک و دڵپاک و چاوگه‌شانه‌ی ئه‌مڕۆمانن .. که‌‌له‌داهاتوودا ده‌بنه‌رابه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رکرده‌کانی گه‌له‌که‌مان .. ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی راست و دروست په‌روه‌رده‌و رێنمایی و ئاراسته‌یان بکه‌ین .. ئه‌گه‌ر پێداویستییه‌کانی پێشکه‌وتنیان بۆ دابین بکه‌ین .. زه‌مینه‌یه‌کی له‌بار بۆ گه‌شه‌کردنی به‌هره‌و توانا و ، بۆ حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانیان بڕه‌خسێنن .. ئه‌گه‌ر پاڵپشت و هانده‌ریان بین .. ئه‌گه‌ر دوور له‌کولتووری زه‌بر و توندوتیژی و چاوسوورکردنه‌وه‌، به‌هێمنی و به‌زمانێكی نه‌رم و شیرین له‌گه‌ڵیاندا بدوێین و .. به شێوه‌یه‌کی راست و دروستی په‌روه‌رده‌یی و زانستی ره‌فتار و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین .. بێگومان نه‌وه‌یه‌کی به‌هێز و دروستیان لێدێته‌ کایه‌وه‌.. که‌متمانه‌و باوه‌ڕیان به‌خۆیان ده‌بێت و، له‌ئاستی به‌رپرسێتی و به‌ڕیوه‌بردن و

Read more...

 ئەحمەد ئاڵتان/ تەڕەف لە تورکییەوە: مەسعوود مەنافahmet altan

مەرگ، دەروازەیەکی تاریکە. هەر کە لێی تێپەڕبووی، تازە گەڕانەوەت نییە!
و ...
ئەوان لەو دەروازەیە نزیک بوونەتەوە
هەنگاوێک ئەولاتر، مەرگە!
دوایی ئەو هەنگاوە، خۆشەویست، دایک، باوک، برا، خوشک و دەزگیرانەکانیان، تازە چاویان پێیان ناکەوێتەوە، دەنگیان نابیسنەوە، بزە و قاقا و جەفەنگیان نابیننەوە، نیسێیی چارەنووسێکی تاڵ، لە رووخساری دایکەکان دەنیشێ. نیسێیەک کە تا هەتایە ناسڕێتەوە. باوکەکان، بە نهێنی فرمێسکیان بۆ دەڕێژن. دەزگیران، خۆشەویست یا هاوسەرەکانیان، تا دوا ساتەکانی ژیان، تازێ داریان دەبن و وەک ئەوەی مۆرکێکی رەشیان لە نێوچاوانی خۆیان دابێ، تا مردن بە داخی ئازیزانیانەوە دەژین. رۆڵەکانی کورد، خەریکە بۆ زیندووراگرتنی

Read more...

پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قووربان!komarixwaz logo

به‌ نێوی خودای مەزن و دلۆڤان

خەڵکی موسڵمانی کوردستان!

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی هاتنی جێژنی پیرۆزی قوربان، واتە جێژنی عەهد و پەیمان و وەفاداری موسلمانان، کە خەلکی موسلمانی کوردستانیش هاوكات دەگەل گشت ولاتانی‌ ئیسلامی، ، به ‌رێزه‌وه‌ به‌ پێشوازی‌ ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزەوە ‌ ده‌چن، پڕ بەڵ پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو لایەک دەکات‌و ئاواتەخوازە تاعەت و خواپەرستی گشت خوشکان و برایانی موسڵمان، پەسندی پەروەردگاری بێهاوتا و بەخشەندە و میهرەبان بێت، و هێوادارە ئەم جێژنەش هەر وەک هەموو جێژنەکانی دیکە، سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ خوشگوزه‌رانی‌ هاۆوەڵاتیان‌و سه‌رجه‌م موسلمانانی‌ كوردستان.

Read more...

عومه‌ر عینایه‌تیomer-inayety1

کاتیک که‌باس له‌روژهه‌لاتی ناوین دیته‌ئاراوه‌ راسته‌وخۆ یاناراستەوخۆ سه‌رنجمان ده‌چیته‌شوینیک که‌خاون ئیستراتیژیەکی تایبه‌تی ژیئوپولیتیکە له‌بواری میژویی و سه‌رچاوەی شارستانیه‌ت ، فه‌لسه‌فه، و زانست بووه‌  به‌دریژایی میژوی چه‌ند هه‌زارساله‌ی خۆی‌، خاون ئاسه‌واریکه‌له‌فه‌رهنگ بواری فه‌رهه‌نگی و تایبه‌ت مه‌ندی فولکلور کولتور وه‌که‌له‌پور و خاون ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ته‌له‌بواری زمانه‌وانیه‌وه‌خاوه‌ریزمانی تایبه‌ت بوه‌وه‌ته‌نانه‌ت به‌پی ئاسه‌واره‌میژویه‌کان ده‌توانین بلین به‌سی شیواز ئاسه‌واری میژوی و حاشا هه‌لنه‌گری هه‌یه‌که‌میله‌تی کورد شانازی پیوه‌ده‌کات به‌پی ئاسه‌وارناسان وه‌زمانناسانی ئالمانی له‌تویژینه‌وەیەکی نوی دا ده‌ریان خستوه‌که‌ له‌روژهه‌لانی ناوین له‌باکوری کوردستان بو یه‌که‌م جاره‌که‌دانی پیدانینن که‌یه‌که‌م ریچکه‌ی زمان له‌ئاراراته‌وه‌ که‌میژوی بو 9500 سال پیش ده‌گه‌ریته‌وه‌

Read more...

 ئەحمەد ئاڵتان/ تەڕەف لە تورکییەوە: مەسعوود مەنافahmad naltan

پێویستمان بە هیوا و هەواڵی دڵخۆشکەر هەیە.
دوایی ئەوەی بەڵێنی "ڕۆژانێکی پڕ لە هیوا"مان پێدارا، لەناکاو کەوتینە ناو ویشکەساڵێکی لەبن نەهاتوو. ئاڵۆزی، مەرگ و شەرمەزاکردنی بەردەوامی کارەساتەکان، هەڕەشە و گوڕەشە، قووڵترکردنەوەی قەڵشتەکانی ناو گرووپە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و هتد، باروودۆخێکی سەیر و سەمەر خوڵقا. وەک بڵەی کۆمەڵێک حەریفی رق ئەستوور لە سەر یەک رینگی بۆکس، دوژمنانە لە یەک بڕوانن و چاوەڕوانی دەرفەتێک بکەن بۆ هێرش بۆ سەر ئەوانی تر. دوایی رۆژە هیوابەخشەکان، بەو زنجیڕە ڕووداوە ناخۆشانە، کۆمەڵگایان ئەوەندەی تر بەرەو ناهومێدی برد. کاترین مانسفیڵد"[نووسەری نیوزیلەندی، و]، کاتێک ئاشق بوو، لە دەفتەری بیرەوەرییەکانی شتێکی سەبارەت بە خۆشەویستەکەی نووسیوە کە ئەو پاڕاگرافەی

Read more...

ھێما نیازی حەمە عەزیزmela-bextyar

لە ٣٠ سێپتەمبەردا سەرۆکی ھەرێم بەشداری لە کۆنگرەی ئاکەپەدا کرد، لە بەرامبەردا مەلابەختیار نوێنەری یەکێتـی نیشتمانی کوردستان لە ١٤ ی ئۆکتۆبەر لە کۆنگرەی نائاسایی بەدەپە بەشداری کرد . وتارەکانی بارزانی کە لە کۆنگرەی پارتێکی فەرمانرەوای تورک کە ھێز و بازووی سیاسی لەو وڵاتەدا گرتۆتە دەست یەکانگیر بوو لەگەڵ سیاسەتی دۆستانەی نێوان ئانکەرە و ھەولێر، پرس و باسی کوردانی ئەوێش وەکو باڵێکی وتارەکەی ئەو دەھاتە پێشچاو کە تێیدا تەئکیدی لەسەر بە ئاشتیکردنی مەسەلەکان دەکردەوە . بەرێز مەلا بەختیاریش کە وتاردەری شاندی یەکێتی بوو لە کۆنگرەی پارتی بەدەپەی کوردی، زۆرتری باسکرد لەوەی کەدەبوایە لەم میوانداریەدا باسی کردبا، ئەوەی ئەو باسیکرد تەنھا وتارێکی سادە و سانای ئانی نەبوو و تەعبیری لە رای سیاسیانەی باشوری کوردستان

Read more...

دەیڤد رۆمانۆdevid romano 

لە یەكێك لە گۆشەكانی مانگی رابردوومدا بەناوی (دەبێ ناسیۆنالیستەكانی عێراق ئاگاداربن كە خۆزگە بە چی دەخوازن)، زەنگێكی ئاگاداركردنەوەم لێدا سەبارەت بە فراوانبوونی دەسەڵاتەكانی نووری مالیكی لە بەغدا. لەوكاتەشەوە، هەندێك هەواڵی دڵخۆشكەر لە بەغداوە بیستراون. لەوانەش: بەغدا و هەولێر نزیكبوونەتەوە لە نەهێشتنی ناكۆكییەكانیان لەسەر یاسای نەوت و غاز. وادەردەكەوێت كە دواجار خەریكە بەغدا لە بۆچوونی هەولێر تێبگات.  كورد هەرگیز ناكۆكیان لەسەر پرەنسیپی مەسەلەكە نەبوو، كە پێویستە داهاتی نەوت بە یەكسان بەسەر سەرجەم عێراقییەكاندا دابەشبكرێت. ئەوان تەنیا جەختیان لەسەر ئەوە دەكردەوە كە پێویستە كاروباری نەوتەكە بە هاوبەشی لەنێوان حكومەتی بەغدا و هەرێم و پارێزگاكاندا بەڕێوەببرێت،

Read more...

د.ھێرش رەسوڵ/ پسپۆڕ لەئێتیک و یاسای راگەیاندنdr. hershrasol

بۆ قسەکردن لەسەر (رێکلام) لەنێو ھاوکێشەی ئێتیک و یاسای راگەیاندندا، بەجۆرێک "رون و ئاسان" بێت (کە ئەمە لەڕوی زانستییەوە داوایەکی ئێجگار قورس و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە) سەرەتا پێویستمان بەوە دەبێت کەمێک لەسەر ھەر سێ چەمکەکە (رێکلام، ئێتیک، یاسا) ھەڵوەستەبکەین بەپشتبەستن بەسەرچاوە زانستیەکان بەکورتی بیانناسێنین، دواتر لەو سۆنگەیەوە وەڵامێکی گونجاو بۆ پرسەکە بخەینەڕو. رێکلام (الإعلان- Advertising): چالاکییەکی کەمیونیکەیشنە، فرۆشیار لەئەنجامی کاریگەریدانان لەسەر کڕیار لەرێگەی بەکارھێنانی شێوازو ئامرازە نا شەخسیەکان ئەنجامیدەدات، بەشێوەیەک رێکلامکار لەرێگەی بەکارھێنانی ئامرازەکانی ماس کەمیونیکەیشنەوە گوزارشت لەکەسێتیی خۆی دەکات. جۆرەکانی رێکلام: سیاسی، بازرگانی، ھونەری

Read more...

ره‌زا شوان / نه‌رویجreza shwan  

له‌رۆژی ( 15 ی/ ئوکتۆبه‌ر) ی هه‌موو ساڵێکدا که‌( رۆژی جیهانی مامۆستا) یه‌  .. له‌هه‌موو وڵاتانی جیهاندا ، به‌م بۆنه‌مه‌زنه‌وه‌ئاهه‌نگی شایسته‌سازده‌کرێت .. وه‌کو پێزانین و رێزگرتن له‌و په‌یامه‌پیرۆزه‌ی که‌مامۆستا هه‌ڵی گرتووه‌ . ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی ( رۆژی جیهانی مامۆستا ) .. وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رۆڵی گرنگی مامۆستا و ، ئه‌و ئه‌رک و ماندووبوون و دڵسۆزییه‌یه‌ که‌له‌ئه‌ستۆی خۆی گرتووه‌.. بۆ هێنا‌نه‌دی ئامانجه‌کانی فێرکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌کادیمی و په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری .. ئه‌مانه‌ش راستین و له‌به‌ر چاون .. هه‌موومان ئه‌وه‌ده‌زانین که‌به‌بێ مامۆستایان نه‌قوتابیان هیچیان پێ ده‌کرێ و نه‌خوێندن به‌رێوه‌ده‌چێ و نه‌قوتابخانه‌ش بایه‌خی ده‌بێ .. نه‌گه‌لێکی تێ گه‌یشتوو پێ ده‌گات و ، نه‌نیشتمانێکی به‌رزیش بنیات ده‌نرێت . له‌ساڵی ( 1994) دا ، بۆ یه‌که‌مین جار ، به‌بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌وه‌، له‌جیهاندا ئاهه‌نگ سازکرا .

Read more...

 ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ

میدیای جیهان رەواجیان دایە دەستەواژەی"بەهاری عەرەبی"، دوای ئەو خۆپیشاندان و نائارامیانەی وڵاتانی عەرەبی گرتەوە. ئەمساڵ هەندێك ئەنالیستی رۆژئاوایی و هەندێك رۆژنامە كەوتنە گەنگەشەكردن دەربارەی "بەهاری كوردی". لەئەنجامدا رۆژی 20/9/2012، وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا كۆنفرانسێكی سازكرد دەربارەی كاریگەری بەهاری عەرەبی بەسەر كوردەوە. لەو كۆنفرانسەدا دیسان دەركەوتەوە كە تائێستا پێناسەیەكی روون بۆ بەهاری كوردی نییە، بەڵام ئارەزوومەندییەكی زۆر هەیە بۆ پەیوەندی لەگەڵ كورد.  لە كۆنفرانسەكەدا كەنداڵ نەزان، سەرۆكی ئەنستیتیوتی كورد لە پاریس، زۆرتر باسی مێژووی كوردی كرد. بەڵام راستییەكەی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا كەنداڵ نەزانی بۆ ئەوە بانگهێشت نەكردبوو. فەلاح مستەفا بەكر،

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان