(مستەفا شەمامی (دیاکۆ
له درێژه‌ی ئه‌م زنجیره بابه‌ته که به مه‌به‌ستی ئاراسته‌کردنی کوورته‌یه‌ک له ئیده‌گه‌لی سیاسی نوێ‌و هه‌نووکه‌یی ته‌رخان کراوه، به‌شی 1و2ی سه‌باره‌ت به گرفتگهلیدێمۆکراسی هاۆچهرخ، نه‌ته‌وه/ده‌وله‌ت، وه دیلێمای سه‌وه‌ری سیاسی، سیستمی جیهانی وه تێزی قهیرانو تهواۆبوونی ئیدیۆلۆژیهکان، ته‌رخان کرابوو. ناوه‌رۆکی به‌شی 3هه‌می که ئێستا له به‌ر ده‌ستاندایه، له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ل تێزی تهواۆبوونی ململانی نێوانئیدیۆلۆژیکی و دارشتنی سیاسه‌تگه‌لی نوێ له سه‌رده‌می پۆسمۆدێرنیتەدا، ناۆئاخنکراوه. دیاره له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م زنجیره بابهتهیهدا، ههۆل ده‌درێ زۆرینه‌ی ئه‌م ئیدهۆ ئیدهگهله سه‌رده‌میانه، به شێوه‌یه‌کی کوورت(بهۆ هێوایه که پووختیش بن)ئاراسته بکرێن، تا به‌لکوو بتوانرێت به‌م هۆیه‌وه سه‌ره‌رای به سوودبهخشینکردنی بابه‌ته‌که، هاۆکات پێشگیریش له‌وه بکردرێت که خوێنه‌رانی به‌رێز هه‌ست به وهرهزیو ماندوو بوویی جەستەیی و مێشکی بکه‌ن.
1/تێزی تهواۆبونی ململانی نێوانئیدیۆلۆژیکیو دارشتنی سیاسه‌تگه‌لی نوێ له سه‌رده‌می پۆسمۆدێرنیته.
2/تێزی تهواۆبوونی مێژوو، وه سه‌رکه‌ۆتنی دێمۆکراسی لیبرالی له جیهانی گلۆبال دا(فووکویاما)
3/رێگای 3هه‌م وه قه‌یرانی جیهانی چهپو چه‌پخوازی (ئانتۆنی گیددنس)
1// تهواۆبوونی ململانی نێوانئیدیۆلۆژیکیو دارشتنی سیاسه‌تگه‌لی نوێ له‌سه‌رده‌می پۆسمۆدێرنیته
پۆسمۆدێرنیته له‌بواری سیاسی‌دا، یه‌ک ره‌خنه‌ی جانبی ئاراسته‌ی جیهانی ئیدیۆلۆژیکی سه‌ده‌می مۆدێرنیته ده‌کات، ره‌خنه‌یه‌ک که به‌شێوه‌ی یه‌کسان به‌رۆکی گشت ئیدیۆلۆژیگهلی کلاسیک وه‌ک: فاشیزم، کۆموونیزم، وه لیبرالیزم ده‌گرێتەوە، به چه‌شنێک که ئه‌م ره‌خنه‌یه گشت سیاسه‌تگه‌لی وێرانکارانه، ۆ چارهرهشسازی فاشیستی، کۆموونیستی، وه ئه‌مپریالیزمی لیبرالی، په‌ێوه‌ندیدار به جیهانی ئیدیۆلۆژیکی ده‌گرێته‌وه و دوونیای ئیدیۆلۆژیهکان وه‌ک دوونیای پر له وه‌حشه‌تی سیاسی پێناسه ده‌کات، بهۆ مانایه که ئیده‌ی مۆدێرنیته وه‌ک بنهماۆ و به‌ردی بناغه‌ی هه‌موو ئه‌ۆ شه‌رو کاولکارییانه ده‌نرخێنێ که له‌ئه‌نجامی ئه‌م ئیدهیهدا، دوونیای ئیدیۆلۆژیهکان، و به‌دوایدا ململانی نێوانئیدیۆلۆژیکی،و سه‌رئه‌نجام ساغبوونهوەی دوونیای دوو جه‌مسه‌ری: بلوکی شەرق و غەربی، لێده‌که‌وێته‌وه.
هێندێک له بیرمه‌ندان پێیانوایه که به‌رپرسی هه‌موو بهربهرییهتو نه‌هامه‌تیه‌کانی جیهانیمۆدێرن، ئیدیۆلۆژیهکان بوون، که وه‌ک شکلێک له بیر‌و هزری گلۆبال به‌لام پاکهتیکراۆ، که ئیدیعای به‌جیهانیبوونیان هه‌بوو، پێناسە دەکران. ئیدیۆلۆژییەکان لە پرۆسێسی خۆسەپێنیدا، به چه‌شنێکی ئیرادهگهراۆ ئارمانخواز، بەلام بە کاراکتێری خۆسهلمێنهرانە و ته‌واوییه‌تخواز هاتبوونهئاراوه، وه له‌م راستایه‌شدا بۆ ئۆرگانیزه‌کردنی نه‌زمی جیهانو بگره بە یهکجۆریکردنی جێوازیهکان، بێ وچان له چالاکی‌و ململانی لهپساننههاتوودا بوون. به واته‌یه‌کی کوورتوپووخت ده‌توانین بلێین به‌رپرسی سه‌ره‌کی گشت شه‌رو گرژی‌و بگره، به‌ربه‌ریه‌ت‌و چارهرهشیهکانی سه‌ده‌ی20، بەهەر دووک شەری جیهانی و نێواندەۆلەتی و شەرەکانی ناۆچەیی و دژە ئیستیعماریەکان، ئیدیۆلۆژیه‌کانی مۆدێرن بوون، که‌وایه پێویسته بۆ پێش‌گرتن به‌م جه‌ریانه، وه به‌مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌کانی دژ به‌م ره‌ۆته دراماتیکو چاره‌ره‌ش خوولقێنهرهیه، گشت لایه‌ک به دوور له‌هه‌ر چه‌شنه تهعهلووقاتو پهێوهستهگی رووحی‌و فیکری په‌یوه‌ندیدار به جیهانی ئیدیۆلۆژیهکان، خوازیاری گه‌لاله‌کردنی سیاسه‌تگه‌لێکی پلورال و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی چه‌ند جووریهتییخوازی، واتە ئه‌وه‌ی کۆنکرێت، لۆکالی، تایبه‌ت، مووشهخهسو ،،، ههتهد بن، جا له‌م راستایه‌دا هه‌ر چه‌ند زیاتر باس له: نه‌ته‌وه زۆرلێکراوه‌کان بکرێ، یان باس لە کوولتورگهلی خنکێنراۆ، وه هه‌لاواردنی نیژادی، جینسی، وه ههتهد بکرێت، زیاتر سوودمان به‌م ره‌ۆته دژبه‌رییه‌ی نێوان ئه‌وه‌ی کۆن‌و ئه‌وه‌ی تازه، واته دژبه‌ری نێوان دوو ئیده‌ی یهکجووریخوازیو چهندجووریخوازی گه‌یاندوه، چوونکه ده‌بێ قه‌ناعه‌تمان به‌وه هه‌بێت که هه‌مووی ئه‌مانه به‌شێکن له کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی پلوورالو داخوازیه‌کانیان داواگهلێکی رهواۆ مه‌شروعن.
هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌مرۆ هه‌ر وه‌کی ئه‌بینرێت بزووتنه‌وه‌گه‌لی گه‌ۆره‌ی ئیدیۆلۆژیکی واته ئه‌وه‌ی کۆن‌و یهکجووریخواز، ده‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌گه‌لی کۆمه‌لایه‌تی واته ئه‌وه‌ی تازهۆ چهندجووریخواز، وه‌ک: فێمینیزم، پاسیفیزم، ئێکۆلۆژیسم، و بزووتنه‌وه‌کانی ناسیۆنالیستی‌و شونازخواز و هووییهتساز جێگۆرکهیان پێکراوه، ئه‌م بزووتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیانه، هه‌ر کامه‌یان هه‌لگری گووتارێکی نوێ به‌لام به ناوه‌رۆک دێمۆکراتیکو پلوورالیستین، که ده‌کرێ به‌چه‌شنی خواروو ئاماژه‌یان پێبکرێت:
١/ ئه‌م بزووتنه‌وانه له بنهرهترا کۆمه‌لایه‌تین، وه له حهۆزهۆ گۆره‌پانی کولتووریدا، به مه‌به‌ستی چەسپاندنی بههاۆ ئیستیلگهلێکی نوێی ژیان، وه‌ک ئالترناتیۆ بۆ ئه‌وه‌ی کۆن خۆیان ئۆرگانیزە دەکەن و چالاکی ده‌نوێنن.
٢/ بۆ سه‌رخستنی سیاسه‌ته‌کانیان، هه‌موو رێکوورسو بگره گشت هێزو پۆتانسێلی ئینسانی‌و مکانیزمەکانی بەردەستی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی، مۆبیلیزه و ته‌رخانی مسهۆگهرکردنی ئیستێراتیژی خهباتو چالاکی مکانیو زه‌مه‌نیان ده‌که‌ن، تا کوو بکرێ‌و بتوانرێت داخوازه‌کانیان دابین‌و ده‌سته‌به‌ر بکرێن، دیاره ئه‌م داوایانه ده‌توانرێن داواگهلێک بن له‌راستای ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی مشارکهتو بهشداریپێدانی هه‌رچی زیاتری خه‌لک له پرۆسه‌ی بریاردانی دێمۆکراتیکی پلوورالو چهندجووریخوازیدا، یان خوود داواگهلێک بن که خوازیاری ئه‌نجامدانی رێفۆرمگهلی یاسایی، له‌بوواری سیاسی‌و کۆمه‌لایه‌تیدا بن، بۆ ئه‌وه که بتوانن، له په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ل سوودوەرگرتن لە ماف و ئازادیه‌کانیان، خاوه‌ن ئۆتۆنۆمی زیاتربن.
/٣/ ئه‌م بزووتنهوهکۆمهلایهتیانه ده‌کرێ، وه‌ک بزووتنه‌وه‌گه‌لێک که به‌رگری له کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی له هه‌مبه‌ر تێکنۆکراسی دا ده‌که‌ن، ته‌فسیر بکرێن، وه‌یان وه‌ک پشتگیرانو پارێزگهرانی جیهانی ژین‌و ژیان له‌به‌رامبه‌ر کلۆنیالیزاسیۆنی سیسته‌م، هاۆرێ ده‌گه‌ل بایخه خاوه‌ن دهسهلاتو دۆمیناسیۆنهکهی، پێناسه بکرێن.
/٤ بزووتنهوهگهلێکن که له راستای گۆرانکاری بههاۆ بایخه‌کانی باۆ تا ئێستا، و بگره گۆرانی ژیانی پێناسهکراۆیی هاۆچهرخ، واته "ئه‌وه‌ی کۆن"، وه سه‌رئه‌نجام ساغکردنه‌وه‌ی شکلێکی دیکه‌ی ژیانی نا متعارف، واته "ئه‌وه‌ی تازه"، له که‌شوهه‌وایه‌کی دێمۆکراتیکدا چالاکی ده‌نوێنن.
٥/ ئه‌م بزووتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیانه، سرووشته‌ن بزووتنهوهگهلێکیخهلکی و خوودجووشن، که له‌سه‌ر ئاستی به‌شداری راستهۆخۆی هه‌موو ئه‌ۆ که‌س یان که‌سانه ئۆرگانیزه ده‌کرێن، که به جۆرێک له‌جۆره‌کان، له‌م ره‌ۆته گلۆبالو پاکهتیو یهکجووریسازیەدا، واته "ئه‌وه‌ی کۆن" تهسیروهرگرو خه‌سارمه‌ند بوون، وه ههۆل ده‌ده‌ن پێکه‌وه وه به دوور له هه‌ر چه‌شنه تهعهلووقاتێکی فکری‌و ئیدیۆلۆژیکی، به شێوه‌ی هاۆبه‌ش بۆ دابینکردنی داخوازه‌کانیان، و ره‌خساندنی که‌شوهه‌وایه‌کی دێمۆکراتیک به‌لام پلوورالو چهندجووریخواز چالاکی بنوێنن، که‌وایه له بوواری سازی‌و رێکخراوه‌یی ده‌توانین بلێین که بزووتنهوهگهلیکی کراوه، گۆرانپهسهند(انعتافپذیر) و دوور له ساختاری سانترالیستیو سلسله مراتبین، بۆیه هه‌ر وه‌ک ده‌بینرێن، خاوه‌ن کردهوهۆ ئاکسیۆنی راستهۆ خۆی زهمهنیو مکانی، به‌لام به ناوه‌رۆک مافهوانین له بووارگه‌لی، : کۆمه‌لایه‌تی، ژینگه‌یی، مه‌ده‌نی، کولتووری، وه یان سیاسی‌و هووییهسازی نه‌ته‌وه‌یی، گروپگه‌لی ئیتنیکی، زمانی، ئاینی، کولتووری وه جینسین.
٦/ داخوازیه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیانه به زۆری، وه‌ک داخوازیگه‌لێکی جیهانی پۆسماتریالیزمن، وه له دژ به سیستەمی بههاۆ بایخگه‌لی ماتریالیزم و مۆدێرنیتە پێناسە دەکرێن، که لەواقیعدا به‌جیهانی ئیدیۆلۆژییهکانی متعارف په‌یوه‌ندیدارن و هەرئاواش فۆرموولهکراون. واته داخوازگهلێکن که له‌هه‌مبه‌ر بههاۆبایخهکانی دوونیای ماتریالیستیو بگره شه‌پۆلی یه‌که‌می مۆدێرنیزاسیۆن که ئامانجەکانی بریتیبوون له:(جه‌ختکردن له راستای دابینکردنی ئه‌منیه‌تی فیزیکی‌و گه‌شه‌ی ئابووری تاکه‌که‌سی، واته ههۆلدان بۆ زیادکردنی سهروهتو سامان، به‌رزکرنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ولید و به‌رهه‌مهێنان، ژیان بۆ کار وه ههۆلدان بۆ باشبژێویی ماتریالی به‌لام ئیندیڤیدوالی و...ههتهد )، گهلالهکراون. دیاره ئه‌م بههاۆبایخگهله پۆسماتریالیستیانه که له‌ئه‌نجامی گۆرانکارییه گشت ره‌هه‌ندییه‌کانی شه‌پۆلی 2هه‌می مۆدێرنیزاسیۆن، واته پۆسمۆدێرنیزاسیۆن وه‌ک” ئه‌وه‌ی تازه” هاتوونه‌ته ئاراوه، وه له هه‌ۆلی جێگۆرکه ده‌گه‌ل ئه‌وه‌ی کۆنن، ده‌توانرێن ئاوه پێناسه‌بکرێن: چلۆنایەتی و که‌یفیه‌تی ژیان، فره‌کولتووری و فرەشووناسی، چهنجووریخوازی، ژینگه‌ی خاوێن، که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی نائه‌منی ههستهییو،،،،،ههتهد.
جێگۆرکه‌ی ئیدیۆلۆژیهکان، ده‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌گه‌لی کۆمه‌لایه‌تی له سه‌رده‌می پۆسمۆدێرنیته، نه‌بۆته هۆی تهواۆبوونی ئیدیۆلۆژیهکان، هه‌رچه‌نده له‌ئه‌نجامی گۆرانکارییه گشتیه‌کان، رۆلی ئیدیۆلۆژیهکان له‌پرۆسه‌ی بریاراتی سیاسی‌دا، وه‌ک جاران به‌رچاۆ نییه و چه‌شنێک دوورکه‌وتنه‌وه له ئاست ئیدیۆلۆژیهکان، وه له‌پال ئه‌وه‌شدا ره‌ۆتی روو له گه‌شه‌ی، ره‌هاکردنی بههاۆبایخگهلی شۆرشگێرانه‌ی رادیکالی و ئیراده‌گه‌رایانه هه‌ست پێده‌کرێت، به‌لام بهۆحالهش ژیان و خه‌باتی ئیدیۆلۆژیهکان به‌لام ئهکتوالیزهکراۆ، واتە خاوه‌ن کاراکتێری پراگماتیزمی سیاسی و هاۆخانو گوونجاۆ و سازگار ده‌گه‌ل سه‌رده‌می نوێ، هەنووکە وه‌ک ئیدە و چه‌مکگه‌لێکی پێویست له‌دوونیای سیاسه‌ت و سیاسەتگووزاریدا، هه‌ر به‌رده‌وام و خاوەن بایخی تێئۆری و پراکتیکین.
لیبرالیزم و سۆسیالیزم له‌زانستی سیاسی‌دا، هه‌مووکات وه‌ک ئیدیۆلۆژیگهلی ره‌سمی‌و متعارف چاۆلێکراون، و له‌پرۆسه‌ی سیاسهتگووزاریی ئینیستیتۆسیۆنالدا، رۆل‌و نه‌قشێکی زهقو به‌رچاۆ وه کارگه‌ریان گێراوه، وه ئێستاش وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا کهۆتوونهته ناۆ ره‌ۆتێکی هه‌مگه‌رایی: بۆ وێنه لیبرالیزمی کلاسیک‌و نئۆلیبرالیزم (که خوازیاری که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌داخوول و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ۆله‌ت له سازوکاری بازاری ئازاد دان)، سه‌ره‌رای کۆمه‌لێک رهخنهۆگازاندهی کهلاسیکیان له سۆسیالیزم‌و سۆسیالدمۆکراسی، ئێستاکه له‌ئه‌نجامی ئه‌م ئالووگۆرانهی پێشتر ئاماژه‌یان پێکرا، گشت داخواز‌و متالیباتی سوونهتیسۆسیالیزم وسۆسیالدێمۆکراسیان تهقهبوولکردوه، وه‌ک:(بیمه‌ی کار، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و بارهێنانی گشتی‌و،،،،ههتهد)،
دیاره سۆسیالیزمیش له‌م گۆرانکاریانه بێتهسیر نه‌بووه، به‌لکوو ئه‌م قووتابخانهیهش ناچاره‌ن بۆ خۆئهکتوالیزهکردن ده‌گه‌ل ئه‌م کۆنتێکستو کهشۆههوا تازه‌یه‌دا، ئه‌مباری ئیدهۆ ئیدئالهکانی له‌بێژینگ داوه، ۆ به پێشگرتنی ئینیسیاتیوێکی نوێ له ژێرعینوانی "رێگای3هه‌م"،(ئانتۆنی گیددنس، تۆنی بلێر، هه‌لبه‌ت بۆ ئه‌م بابه‌ته ههۆلدهدهم له ووتارێکی دیکه‌دا باسێکی کوورت ئاراسته‌بکه‌م) خۆی ده‌خاته ره‌ۆتی ههمگهراییو نێزیک بوونه‌وه له پرۆژه ی لیبرالی، وه به‌م چه‌شنه دوو بالی لیبرالیزمی سیاسی‌و لیبرالیزمی ئابووری، که جیهانی ئیدیۆلۆژییهکانی پی ئارایشو ئاراسته کرابوو، وه وه‌ک بهستێنو بگره ههویێنی ململانی نێوانئیدیۆلۆژیکی سه‌ده‌ی20، که‌لکی ئهبزاریان لێوه‌رده‌گیرا، هەنووکە لەژێر کارتێکەری رەۆتی گۆران و گۆرانکاریەکانی جیهانی، کە بەرهەمی شەپۆلی دووهەمی مۆدێرنیزاسیۆن واتە پۆستمۆدێرنیزاسیۆن و بەجیهانیبوونە، بەرەۆسازان و لێکنزیکبوونەوە هەنگاۆ هەلدێنن.
لەسەردەمی ههنووکەییدا، له ئه‌نجامی خێرایی ره‌ۆتی روو له گه‌شه‌ی ناوه‌ندگه‌رایی هەر دوو بالی ئیدیۆلۆژی لیبرالیزم، کەبریتین لە لیبرالیزمی سیاسی‌و لیبرالیزمی ئابووری، یان بەواتەیەکی دیکە لەئەنجامی هاۆخانی ئاجێندای سیاسی احزاب بەئاراستەی ئیدیۆلۆژی لیبرالیزم و سۆسیالیزم به‌هه‌موو پهلو پۆی راست‌و چه‌پیانه‌وه، به دلنیایه‌وه ده‌توانرێ ئیدعای ئه‌وه بکرێت که سیگنالی تهواۆبوونی ململانی نێوانئیدیۆلۆژیکی که‌مو زۆر به گوێی گشت لایەک گەیشتووە، یان بۆ ئه‌وه که ئیغراق له‌م ئیدعایه‌دا نه‌کرابێت، لانیکه‌م ده‌توانریت بلێین ره‌وتی روو لهتهواۆبوونی ململانی نێوان ئیدیۆلۆژییه‌کان نەک هەر رووی له گه‌شه‌کردندایه، بەلکوو لە دیسکورس و گووتاری سیاسی و چالاکی کرداریدا، ململانی و شەری نێوانئیدیۆلۆژیکی و نێوانحیزبی، بە چەشنێک هاۆپەیمانی ئیستراتێژیکی نێوانحیزبی خاوەن رەوەنگەی جۆراۆجۆری راست و چەپخوازی تەبدیل بووە. که‌وایه لێره‌دا ئه‌م پرسیاره زه‌ق و بەرجەستە ده‌بێته‌وه که ئایا تێزی فرانسیس فووکوویاما که باسی "تهواۆبوونی مێژوو" (مهبهسیتی میێژوویی ململانی نێوانچینیایهتیه)، وه سه‌رکه‌ۆتنی لیبرال/ دێمۆکراسی، له جیهانی هه‌نووکه‌یی و گلۆبال دا ده‌کا، بلێی وەراست گەرابێت؟
وه‌لام بۆ ئه‌م پرسیاره له به‌شی چواره‌می ئه‌م زنجیره بابه‌ته ئامادهۆ ئاراسته ده‌کرێت ،به‌شی پێنجه‌م ته‌رخان ده‌کرێت به رێگه‌ی سێهه‌م)ئانتۆنی گیددنس) و قه‌یرانی بزووتنه‌وه‌گه‌لی چه‌پۆ چه‌پخوازی
درێژه‌ی هه‌یه .
4/5/2014