شارام مێرزایی
ڕۆشنبیر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ڕه‌خنه بگرێت و پرسیار له ته‌واوی لایه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات و به شێوه‌یه‌كی بیركراوانه شییان بكاته‌وه و به‌رچاویان بخات ، ئه‌گه‌ر چی ئه‌م كاره له گه‌ل « یه‌كگرتوویی بیری كۆمه‌ڵگا » دژایه‌تی هه‌بێت . ئه‌مه بنه‌مایه‌كی ئیدواردیه ( ئیدوارد سه‌ئید ڕۆشنبیری ئه‌ره‌ب(
واته ڕۆشنبیر نابێت له هیچ كاتێك و له هیچ بارودوخێك ڕه‌خنه‌گه‌ری فیدای یه‌كگرتوویی بكات . ئه‌مه ڕادیكالترین تایبه‌تمه‌ندیه بۆ بیر و بووچونی ڕۆشنبیر . به ڕاستی چییه‌تی ڕۆشنبیر له‌گه‌ڵ هه‌ڵپچراندنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه تووشی گیر و گرفت نابێت ؟ ئایا فیدا كردنی ڕه‌خنه‌گه‌ری به‌م بیانووه – كه ڕه‌خنه‌گه‌ری ده‌بیته هۆی له كیس چوونی یه‌كگرتوویی – ڕۆشنبیر ، ناكاته مرۆڤێكی سیاسی ، كه دۆخه ڕامیاری – كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، دیار ده‌كه‌ن كه سه‌باره‌ت به چ شتگه‌لێك باس بكات و سه‌باره‌ت به شتگه‌لێك باس نه‌كات ؟له ڕاستیدا ، له ڕۆژههڵاتیناوهڕاست به تایبه‌ت له كوردستاندا ، ئه‌م كێشه‌یه فهراونتر و ئه‌م پرسیارگه‌له به‌رچاوترن ، ئه‌ویش له بارودۆخێكی نائاسایی كه ڕۆشنبیری ئه‌م ناوچه‌یه تووشی ده‌بێت و به شێوه‌گه‌لێك ناكۆكی له كردار و گوتاریان ده‌بینرێت كه ڕه‌نگه له كه‌متر شۆێنك له‌م دنیایه ببیندرێت و ئه‌مه ڕوون ده‌كات كه كاراكتری ڕۆشنبیری فیدای بارودۆخێكی ڕامیاری – كۆمه‌ڵایه‌تی بووه .
لێره‌دا گرنگتین خاڵی ڕۆشنبیر واته « ڕه‌خنه‌گه‌ری » به په‌راوێز ده‌خرێت و ڕۆشنبیر ده‌كاته هزروانێكی پارێزكار. به‌م هۆیه نابێت ڕۆشنبیر خۆی بخاته ژێر سێبه‌ری ئایدولوژیایهكی تایبه‌ت واته خۆی به ئه‌ندیشه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌رته‌سك ناكات و هه‌قیقه‌ت له ڕوانگه‌ی مه‌كته‌بێك نابینێت ، به‌ڵكوو ئه‌مه هه‌قیقه‌ته كه ئه‌بێت به ئامرازی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو شتێك .
له ڕاستیدا ڕۆشنبیر له هه‌رێمی « هه‌قیقه‌ت و دادوه‌ری و ئاشتی » بیر ده‌كات و ڕه‌خنه‌گه‌ری ئامڕازێكه بۆ شی كردنه‌وه و بیر كردن له‌م سێ چه‌مكه سه‌ره‌كیه
به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای كوردیدا به هۆی دۆخی نائاسای ڕامیاری – كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه ، له لایێكه‌وه كۆمه‌ڵگا گوشارێكی ئه‌وتوی ده‌خاته سه‌ر ڕۆشنبیر كه بۆ پاراستنی یه‌كگرتوویی ده‌س له ڕه‌خنه گرتنی شتگه‌لێك بكێشت كه بۆنی ئاژاوه‌یان لێ دێت له لایێكتریشهوه ، ئه‌مه ڕۆشنبیره كه خوه‌ی سانسۆر ده‌كات .
هۆكاره‌كانی ئه‌م شته – خۆ سانسوری له لایه‌ن ڕۆشنبیری كورددا –بریتین له : 1) پاراستنی یه‌كگرتووییه‌كی مالیخۆلیایی نه ڕاسته‌قینه 2) ترس له‌وه‌ی كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگا به خیانه‌تكار و ئاژاوه‌چی تومه‌تبار بكرێت .
له راستیدا ئه‌م یه‌كگرتووییه كه له ئاتومۆسفۆریاییهكی چۆڵ له ڕه‌خنه پێك دێت ، ته‌نیا هه‌ستێكی مالیخولیایی به كۆمه‌ڵگا ده‌به‌خشت و هێنده كۆمه‌ڵگا ده‌باته نێو وههم ، كه ده توانین بڵێین : به‌رچاوترین راستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا له ناخی ئه‌و وه‌همه شیرینه ده‌شارێته‌وه و له ئاكام كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌خۆش كه به‌ره‌و قه‌یرانێكی هه‌تاهه‌تایی ده‌چێت پێك دێنت . به داخه‌وا له كوردستان به ڕوونی ده‌بینین كه چلۆن كۆمه‌ڵگا تووشی هه‌ڵه‌گه‌لی مێژوویی بووه و ڕۆشنبیر نه‌یتوانیه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات.
پێویسته كۆمه‌ڵگای ڕۆشنبیری كوردی ، ڕووداوه مێژووییه‌كان و كێشه‌گه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی و گیروگرفته‌كانی بیر و ڕای كوردی ، له هه‌موو بوارێكدا بخاته پێش چاو و به شێوه‌یه‌كی زانستی شیان بكاته‌وه ، تا له داهاتوو هه‌ڵه مێژووییه‌كان دووپات نه‌بێته‌وه و مرۆڤی كورد له ئه‌زموونی ڕابردووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بۆ داڕشتنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤ په‌سه‌ند كه‌ڵك وه‌ر بگرێت . ئه‌گه‌ر چی ئه‌م كاره – پرسیار و ڕه‌خنه – ده‌بێته هۆی بزاندنی سنووری تابۆهكان و به‌رچاو خستنی كێشه‌گه‌لی ڕامیاری – كۆمه‌لایه‌تی ، كه كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی ئێمه‌یان تووشی قه‌یران كردووه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و بخرێته پشت گوێ ، بێشك وه‌كۆ شێرپهنجهیێهك وه‌ها گیانی كۆمه‌ڵگا ده‌گرێته به‌ر ، كه هیچ نه‌شته‌رگه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هێزی ده‌رمانی ئه‌م نه‌خۆشیه نییه
28/04/2014