فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

دەیڤد رۆمانۆdavid romano 521279890

ئێستا لە هەرێمی كوردستانم و بەشێكی‌ گفتوگۆكانم لەگەڵ چەند كوردێكی توركیا كە لێرە كاردەكەن، یارمەتییاندام بۆئەوەی باشتر لە كێشەكان تێبگەم. ئەو خاڵانەی ئەوان باسیان كرد سەبارەت بە سەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكانی AKP چەند وانەیەكی گرنگیان تێدایە. ئەوانەی قسەم لەگەڵ كردن كوردی رۆشنبیرن و خەڵكی گوندەكانی رۆژهەڵاتی توركیان، ئەوان و كەسوكارەكانیان كە ئاستی رۆشنبیرییان كەمترە، هێشتا پشتگیری AKP دەكەن. ئەم كەسانە شەرمەزار نین لە ناسنامەی كوردییان، بەپێچەوانەوە شانازی بە كوردبوونیانەوە دەكەن و بە قەوارەی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵن. ئەوان دەڵێن ‌بەرلەوەی AKP دەسەڵات بگرێتە دەست لەساڵی 2002، نەیاندەتوانی لە شوێنە گشتییەكانی وەك ئیستانبوڵ بە كوردی قسە بكەن، بەڵام ئێستا دەتوانن بە ئاشكرا لە هەموو شوێنێكی توركیا بە كوردی قسە بكەن و هەست بە هیچ گوشارێك ناكەن بۆ شاردنەوەی ناسنامەی كوردییان.

هەرچەندە ئەم كوردانە موسڵمانن، بەڵام لەبەر هۆكاری ئاینی دەنگیان بە (AKP) نەداوە. كاتێك باسی ئەوەم كرد كە ئەردۆغان دژی تێكەڵبوونی كوڕ و كچە لە قوتابخانە‌، ئەوان پێكەنین و گوتیان ''وایە ئەردۆغان دەست لە ژیانی خەڵك وەردەدات". بەڕای ئەوان نابێت حكومەت بەوشێوەیە هەڵسوكەوت بكات و زۆر لە داواكارییەكانی خۆپێشاندەرانی پاركی گەزی داواكاری دروست بوون. رقیان لەو جۆرە سیاسەتانەیە، بەڵام لە ئەردۆغانیش خۆش بوون. ئەگەر ئەوان پەرۆشی دەسەڵاتێكی سیاسی ئاینی بوونایە دەیانتوانی هەر لەساڵی 2002 دەنگ بە پارتی سەعادەت بدەن كە پارتێكە مۆركی ئیسلامی زیاتر تێیدا زاڵە. پاش ئەوەی دادگای توركیا لەساڵی 1997 پارتی رەفاهی قەدەغەكرد كە نەجمەدین ئەربەكان سەرۆكایەتی دەكرد، رەجائی كۆتان پارتی سەعادەتی دامەزراند و ئەردۆغانیش پارتی دادوگەشەپێدان كە پارتێكی مۆدێرنترە.

پرسیارم لێكردن ئایا باوەڕیان بەو تۆمارە دەنگییە بڵاوكراوەیە هەیە كە گەندەڵیی AKP و رەفتارە دژە دیموكراسیەكانی نیشاندەدات؟ لەم خاڵەدا هەستیان بەشەرمەزاری كرد، دانیان بەوەدا نا كە ئەو تۆمارە دەنگییە و تۆمەتەكانی گەندەڵی لەدژی ئەردۆغان و پارتەكەی رەنگە راست بێت ''ئەوانی دیكە، وەكو پارتی گەلی كۆماری لەو باوەڕەدان كە ئێمە بێ عەقڵین سەرەڕای ئەوانەش دەنگمان بە ئەردۆغان داوە". ئەوان گوتیان ''بەڵام ئەوان چییان بۆ كردووین لە 50 ساڵی رابردوودا".

پاشان باسیان لەو گۆڕانكاریانە كرد كە لە 12 ساڵی رابردوودا ئەزموونیان كردووە: ئێستا گوندەكان خزمەتگوزاری پۆستەیان تێدایە، هەموو كەسێك لانیكەم تراكتۆرێك یان دووانی هەیە، چیدی پێویست ناكات منداڵان گوندەكانیان جێبهێڵن بۆ چوونە قوتابخانە، لەبری ئەوە هەموو رۆژێك بە پاس هاتوچۆیان پێدەكرێت‌، خزمەتگوزاریی تەندروستی تەنانەت بۆ گوندنشینە هەژارەكانیش باشە و خێرایە. ئەوانەیان كە لە ئیستانبوڵ ژیاون، گوتیان: ئێستا پاس و میترۆ لەگەڕەكە هەژارنشینەكان بە باشی كاردەكەن،  كارو خزمەتگوزاریی باشتر بۆ هەموو كەس هەیە.

بەواتایەكی دیكە، سەركەوتنی AKP لە دابینكردنی خزمەتگوزاریی بۆ چینی هەژار لە توركیا وای لە پارتەكە كرد بەرگەی هەموو ئەو تۆمەتانە بگرێت كە دەبێتە هۆی رووخانی حكومەت لە وڵاتە دیموكراسییەكانی دنیادا. زۆر لەوانەی هێشتا دەنگ بە AKP دەدەن، هەڵخەڵەتاو و بێ عەقڵ نین، بەپێچەوانەوە وریان و بەرژەوەندییەكانی خۆیان دەزانن.

شەرمەزار و نائومێدن لەوەی ئەردۆغان بەرەو تاكڕەوی هەنگاو دەنێ و ئیسلامیانە هەڵسوكەوت دەكات و گەندەڵ دەردەكەوێ و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قەدەغە دەكات، بەڵام خۆی و پارتەكەی ئەوەندە دەستكەوتی سیاسییان هەیە كە بەشی لێخۆشبوونیان بكات.

دەبێت ئەردۆغان ئەم وانەیە فێربێت، بە هەنگاونان بەرەو تاكڕەوی و گەندەڵی و دەستوەردان لە هەموو كایەیەكی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووریی توركیا دەسكەوتە سیاسییەكانی بەفیڕۆ نەدات. دەبێت سەركردەی شوێنەكانی دیكەش لەمەوە ئەو وانەیە فێربن، ئەگەر دەیانەوێ لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، دەبێت یارمەتی هاووڵاتییە هەژارەكانیان بدەن.

سەبارەت بە مەترسییەكان لە كوردە جوداخوازەكانی توركیا، وادەردەكەوێت ئەردۆغان ئەوەی نیشاندابێت كە هەموو كەسێك جگە لە كەمالییەكان و رەگەزپەرستەكانی توركیا گومانیان لێی هەیە: دانپێدانان بە مافەكانی كورد و یارمەتیدان و هاوبەشكردنیان لە گەشەكردنی ئابووری، باشترین رێگەیە بۆ دڵنیاكردنەوەی كورد. مافی زیاتر و گەشەی زیاتر ئەنجامەكەی جەماوەری زیاترە بۆ AKP. 

11/5/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان