فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

تامان شاكرtaman shakr

باسكردن لە بنیاتنانی دەوڵەتی كوردی رەنگە بۆ هاووڵاتیی كورد زۆر گرنگ نەبێت، تەنها ئەوكاتە گرنگ دەبێت بەلایەوە و حەماس دەیگرێ، ئەگەر سایتێكی عەرەبی یان بیانی راپرسییەكی دانابێ بۆ دەنگدان، چەند كەسێكی خوێنەر و نەتەوەیی شێری دەكەن لە فەیسبووك و جاڕدەدەن: (تكایە دەنگ بۆ دەوڵەتی كوردی بدەن).  ئەزموونی مانگێك لە هەڵمەتی هەڵبژاردن دڵنیای كردمەوە كە تاكی كورد لە ئامێزی عەشیرەتەكەی زیاتر، لە هیچ شوێنێكی دیكەدا هەست بە دڵنیایی ناكات. دەوڵەت بۆ هاووڵاتیی كورد دەوڵەتی كوردستان نییە كە هەمووان خاوەنی ئەرك و ماف بن و هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن، لەبەر ئەوەی عەشیرەت هەمیشە ئامادەیی تێدایە پشتگیری لە ئەندامەكانی خۆی بكات و لە هەڵبژاردنەكاندا كاندیدی بكات و بەگەرەنتی سەریبخات و لە نەخۆشخانە بەردەركی ژووری پزیشكی بۆ بگرێت و ئەگەر پێویست بێت شەڕی لەسەر بكات، یان سوڵحی عەشایری بۆ بكات هەركاتێك شتێكی لەدەست قەوما.

بۆیە مانەوە لە چوارچێوەی عەشیرەت لە كوردستان دڵنیایی زیاتر دەداتە مرۆڤی كورد. لەكاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا  كاندیدەكان خێرا ناوی عەشیرەتەكەیان دەلكێنن بە ناوەكانیانەوە و ئیتر مەكینەی عەشیرەت دەكەوێتە گەڕ بۆ سەرخستنی  ناوی عەشیرەت و كاندیدەكەی، بۆ عەشیرەت گرنگ نییە ئەو كاندیدە بەڕێزە چییە و چی بووە، لە رابردوودا خزمەتی رژێمی بەعسی كردووە یان نا، گرنگ بەرز راگرتنی ناوی پیرۆزی عەشیرەتە.

لە كوردستان مێژوو هەمیشە خۆی دووبارە دەكاتەوە، بەڵام بەشێوەیەكی كۆمیدی و كوردیش زاكیرەی لاوازە. لە ساڵانی هەشتاكاندا سەددام حوسێن توانی سوپایەكی زۆر گەورە لە كورد دروست بكات و ناوی نا ئەفواج خەفیفە. ئەم فەوجە سووكانە زۆربەیان لەلایەن بەشێك لە سەرۆك عەشیرەتەكانی كوردەوە بەڕێوە دەچوون. هەندێكیان بەشدارییەكی بەرچاویان لە شاڵاوی ئەنفالدا كرد. ئەمڕۆش عەشیرەت ئەم رەونەقەی خۆی لەدەست نەداوە، زۆربەی كاندیدەكان كە هەڵگری بڕوانامەی بەرزن، بۆ سواڵی دەنگ سەردانی سەرۆك عەشیرەتەكانیان دەكرد. لە بیریان چووبوو كە ماوەی چەند ساڵێكە لە شاشەی تیڤییەكانەوە باسی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و ماف و یەكسانی دەكەن لەنێو كۆمەڵگەدا.

دەڵێن رابردوو ئێستا و داهاتوو دروست دەكات، ئەمە بۆ ئێمەی كورد لە درۆیەكی گەورە زیاتر نییە، چونكە رابردووی رەش لێرە داهاتوویەكی گەش بۆ هەندێك كەس دروست دەكات، با منداڵی شەهید و پێشمەرگەش هەر هاوار بكەن و بڵێن باوكم پێشمەرگەی ئەیلول و گوڵان و شۆڕشی نوێ بووە.

پێشنیازی من بۆ ئەوانەی كە دەیانەوێ لە داهاتوودا خۆیان كاندید بكەن بۆ هەر شتێك: ئەگەر عەشیرەت و پارەیان نییە، باشترە ئەو ئەزموونەی ئێمە دووبارە نەكەنەوە، چونكە لەم وڵاتە حیزب كار بۆ منداڵی عەشیرەت دەكات لەبەر دەنگەكانی، خەڵكیش ئەوەی پێخۆشە و لە پەنای ئەواندا دەحەوێتەوە. دیارە مرۆڤی كورد تەنیا لە ئامێزی عەشیرەتدا  دەتوانێ بە ئامانجەكانی بگات.

18/5/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان