حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئاگامان لە رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران نەبووە و بەفەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ پێکدەهێندرێت.
د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بێ ئاگایی حکومەت لە "رادەستکردنەوەی" مستەفا سەلیمی بە ئێران رادەگەیێنێت و دەڵێت: "لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان