فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

KOBANIAI

 

هێرشی هەمەلایەنەی داعش بۆ سەر کۆبانێ، لە لایەک هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکەی دواخست و لە لایەکی دیکەش یاسای سەربازیی گشتی لێ کەوتەوە.

ئەنجوومەنی یاسا دانانی کانتۆنی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکی ئاوارتەدا، بڕیاری دا کە هەڵبژاردنی نوێی ئەنجوومەنەکە بەهۆی هێرشی داعش بۆ چوار مانگ دوا بخات.

هەمان ئەنجوومەن، کە رۆڵی پارلەمانی خۆجێی دەگێڕێ، دوابەدوای کانتۆنی جزیرێ، یاسایەکی پەسەند کرد کە بە گوێرەی سەرجەم دانیشتوانی ١٨ تا ٤٥ ساڵی دانیشتووی ئەو کانتۆنە، بۆ پاراستنی ئەو هەرێمە، دەبێ سەربازی بکەن.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز، ماوەی بە گوتەی ئەوان “لەشکەری ناچار” بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی داعش دانراوە و هەر کەس دەبێ شەش مانگ بەشداری پاراستنی کانتۆنەکە بکات.

یاساکە ئەندامانی ئەو بنەماڵانە ناگرێتەوە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، لە بەرەکانی شەڕدا بوونە، لەم ڕێگەدا قوربانیان داوە.

کانتۆنی جزیرەش لە ڕۆژانی ڕابردوودا، یاسایەکی وای پەسەند کردبوو بەڵام ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دژایەتیی خۆی لە بەرانبەری نیشان دابوو.

ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی مانگیش، ئەنجوومەنی دادوەری گشتیی، کە بڕیارە رۆڵی دەزگای قەزایی بگێڕێ لە کانتۆنی کۆبانێ دامەزرابوو.

هاوکات شەڕ لە باشوور و ڕۆژئاوای کۆبانێ درێژەی هەیە و دەگوترێ لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا، گوندێکی کوردان لەدەست چەکدارانی داعش ڕزگار کراوە و زیاتر لە ٤٠ ئەندامی داعشیش کوژراون.

هاوکات لە تورکیا تەرمی سێ سەرباز بەخاک سپێردرا کە بە گوێرەی سوپای تورکیا لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی یەپەگە لە سنووری سەرێکانیی باکووری کوردستان کوژرابوو.

یەکینەکانی پاراستنی تورک ئەو هەواڵی سەرفەرماندارێتیی سوپای تورکیای بەدرۆ خستۆتەوە و وتوویەتی کە لە ئاکامی پێکدادانێکدا لەسەر سنوور، سێ سەربازی تورک و شەش کەسی تر کوژراون کە هیچ پێوەندییەکان بە یەپەگەوە نییە.

لە لایەکی ترەوە، سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕۆژئاوا باس لەوە دەکەن کە سەدان گەنجی باکووری کوردستان کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە مەبەستی پاراستنی ڕۆژئاوا لە بەرانبەر هێرشی داعش سنووری تورکیایان بەزاندبوو، لە چوارچێوەی یەپەگەدا سازمان دراون.
م.م.

23/7/2014

NNSROJ

 

keriran20114-b
به‌پێی‌ ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی‌ له‌مانگه‌كانی‌ پێشودا هه‌بووه‌ و له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ له‌ 80% هاتوچۆی‌ بازرگانی‌ و هاوڵاتیان بۆ وڵاتی‌ ئێران كه‌میكردووه‌، ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ژووری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئێستادا تانكه‌ری‌ نه‌وت كه‌ تابلۆی‌ عیراقی‌ پێوه‌ بێت ناهێڵن بڕواته‌ ناو ئێران.

ئه‌حه‌مه‌د عه‌لی‌، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ژووری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ سلێمانی‌ له‌لێدوانێكی‌ تایبه‌ت به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: ئێستادا ئاڵوگۆڕی مه‌رزی‌ په‌روێزخان زۆر كه‌میكردوه‌ رۆژانه‌ نزیكه‌ی‌ 180 ئۆتۆمبێل دێته‌ هه‌رێم كه‌ ئه‌و بارانه‌ش زیاتر بۆ شاره‌كانی‌ هه‌رێمه‌ بۆ خواره‌وه‌ی‌ عیراق ناڕوات، كه‌ به‌ به‌راورد به‌ مانگه‌كانی‌ پێشتر له‌ 80% كه‌میكردووه‌ كه‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ 900 ئۆتۆمبێل بار له‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌هاته‌ هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به‌ رۆیشتنی‌ تانكه‌ری‌ نه‌وت بۆ وڵاتی‌ ئێران، ئه‌و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی سلێمانی رایگه‌یاند:" له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر ته‌نكه‌ری‌ نه‌وت كه‌ تابلۆی‌ عیراقی‌ پێوه‌ بێت ناهێڵن بڕواته‌ ناو ئێران له‌ به‌رواری‌ 10/7 وه‌ ئه‌م هاتوچۆیه‌ راگیراوه‌، ته‌نها ئۆتۆمبێله‌ ئێرانیه‌كان ده‌ڕۆنه‌وه‌ ئه‌وانیش ته‌واوبون".

سه‌باره‌ت به‌هاتوچۆكردنی‌ هاوڵاتیان و بردنی‌ ئۆتۆمبێلی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان ئه‌حمه‌د عه‌لی‌، وتی: "هاتوچۆی‌ هاوڵاتیان زۆر كه‌میكردوه‌ته‌وه‌ به‌جۆرێك له‌مانگه‌كانی‌ پێشودا له‌ رۆژێكدا پێنج ئۆتۆمبێل بڕۆیشتایه‌ ئێستا له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو بۆ سێ ئۆتۆمبێل ده‌ڕوات".

له‌باره‌ی‌ مه‌رزی‌ سه‌رته‌كی‌ به‌مۆوه‌ ئایا هاتوچۆی‌ هاوڵاتیان چۆنه‌ له‌و مه‌رزه‌دا جه‌ختی‌ كرده‌وه‌، كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ هاتوچۆی‌ ئۆتۆمبێل كه‌میكردووه‌ كه‌ پێشتر زیاتر له‌ 180 ئۆتۆمبێل هاتوه‌ته‌ هه‌رێم له‌و مه‌رزه‌وه‌ به‌ڵام ئێستا 60 بۆ 70 ئۆتۆمبێل دێت.

به‌هۆی‌ ره‌وشی‌ ئاڵۆزی‌ شاره‌كانی‌ عیراق هاتوچۆی‌ بازرگانی‌ كه‌مبوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش كاریكردوه‌ته‌ سه‌ر كه‌رتی‌ گواستنه‌وه‌ و هێنانی‌ شتومه‌ك به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ شاره‌كانی‌ خواروی‌ عیراق.

23/07/2014

56298Image1

 

زۆربەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا گەشتەکانیان بۆ ئیسرائیل راگرت پاش ئەوەی چەند مووشەکێکی دوورهاوێژی حەماس لە غەززەوە ئاراستەی چەند ناوچەیەکی نزیك لە فڕۆکەخانەی بین گوریۆنی تەلئەبیب کرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هێڵی ئاسمانی ئەمریکا هەموو فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەی ئاگادارکردەوە، کە گەشتەکانیان رابگرن بۆ فڕۆکەخانەی تەلئەبیب بۆماوەی 24 کاژێر و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپاش لەنێویاندا ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا و سویسرا بڕیاریاندا گەشتی فڕۆکەخانەکانیان بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ ئیسرائیل رابگرن.

بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەم وڵاتانە بۆ ئیسرائیل لەکاتێکدایە، کە چەند رۆژێك لەمەوبەر بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی حکومەتی ئۆکراینا و چەکدارە جوداخوازەکانی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە فڕۆکەیەکی مالیزی جۆری بیۆنگ MH17 بە 298 سەرنشینەوە لە ئاسمانی ئۆکراینا خرایە خوارەوە.

زیاتر لە دوو هەفتە دەبێت شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و تەنها لەکاتی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکاوە لە 24 کاژێری رابردوودا حەماس لە غەززەوە زیاتر لە 40 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و چەند مووشەکێکیش لەوانە بەدووری چەند کیلۆمەترێك لە فڕۆکەخانەی تەلئەبیب کەوتووەتە خوارەوە.

23/07/2014

 

lorestannn

 

بەڵێنییەکانی حەسەن رۆحانی تا ئیستا خولیایەکی دورە دەست بوونە ، لە چارەسەر کردنی پرسی ناوەکی تا کێشەی بێکاری ،هەڵاوسان و پرسە سیاسییەکان .

ناوەندی ئاماری ئێران لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندووە کە نرخی بێکاری لە سێ مانگەی یەکەمی ساڵی هەتاوی بەرز بووەتەوە .

بە پێی ئەو راپۆرتە کە لەسەر ماڵپەری فەرمیی ناوەندی ئاماری ئێران بڵاو بووەتەوە ، نرخی بێکاری لە نێوان حەشیمەتی 10 ساڵ بۆ سەرەوە لە سێ مانگەی یەکەمی ساڵی 1393ی 10.7 لەسەد راگەیەندراوە .

ئەو نرخە لە بەهاری ساڵی رابردووی هەتاوی 10.6 بووە ، واتە بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە .

راپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران دەریدەخات کە رێژەی بێکارانی ئێران دو ملیۆن و پێنسەد و سی هەزار و 64 کەسە .

نرخی بێکاری لە ساڵی 2005 ئەو کاتەی کە مەحمود ئەحمەدی نژاد بۆ خولی یەکەم لەسەر کورسی سەرۆک کۆماری دانیشت ،11.5 بوو کە لە ساڵی 2011 گەیشتە 12.2 .

هەروەها راپۆرتی نوێی ناوەندی ئاماری ئێران دەریدەخات کە نرخی بەشداری ئابووری بە بەراوردی سێ مانگەی پێشوو 2 لەسەد بەرز بووەتەوە .

لە نێوان پارێزگاکانی ئێران کرمان و تاران بە 7.2 لەسەد کەمترین رێژەی بێکاریان هەبووە و پارێزگایی لۆڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرزترین نرخی بێکاری لە ئێران هەبووە .

نرخی بێکاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەم شێوەیە بووە :

پاریزگای ورمێ : 8.5 ، پاریزگای سنە : 10.4 ، پارێزگای ئیلام : 11.0 ، پارێزگای کرماشان: 14.7 ، پاریزگای لۆرستان : 20.3 .

بە پێچەوانەی پێناسە ستانداردە جیهانییەکان ،پێناسەی ناوەندی ئاماری ئێران بۆ کەسی کارکەر بەم شێوەیە بووە " تەواوی ئەو کەسانەی لە یەک ‌هەفتەدا ،بە پێی یاسای کار ، لانیکەم یەک کاژێر کار بکەن ، وەک کەسی کارکەر هەژمار دەکرێن " .

واتە زیاتر لە دو ملیۆن کەس لە ئێران بۆ بژیوی ژیانی خۆیان لە یەک هەفتەدا تەناتەت یەک کاژێریش کاریان دەست نەکەوتووە .

23/07/2014

 

 

 

demirtas132014bb
به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كه‌سێكی‌ شیاوه‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا و داواش ده‌كات كوردانی‌ باكوور ده‌نگی‌ پێبده‌ن و پێشیوایه‌ به‌شێك له‌ توركه‌كانیش ده‌نگی‌ پێده‌ده‌ن.

ده‌مهات عه‌گید وته‌بێژی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی‌ كورده‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا و پێویسته‌ كوردانی‌ هه‌رچوار پارچه‌ی‌ كوردستان پشتگیری‌ بكه‌ن و كوردانی‌ باكوریش ده‌نگی‌ پێبده‌ن.

ده‌مهات عه‌گید وتی: "ده‌میرتاش سیاسیه‌كی‌ ژیره‌ و كه‌سێكی‌ لێهاتووه‌ و ره‌گه‌زپه‌رست نییه‌، بۆیه‌ پێمانوایه‌ كه‌ به‌شێك له‌ توركه‌كانیش ده‌نگی‌ پێده‌ده‌ن".

وتیشی‌: "ئه‌گه‌ر ده‌میرتاش ده‌نگی‌ پێویست بێنێت پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌توركیا هه‌نگاوی‌ باشتر ده‌نێت و ده‌چێته‌ قۆناغێكی‌ تره‌وه‌ و توركیا به‌گشتی‌ سودمه‌ند ده‌بێت".

دیار محه‌مه‌د شاره‌زا له‌ كاروباری‌ سیاسی‌ توركیا به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند: 10-ی‌ ئابی‌ ئه‌مساڵ (12)ه‌یه‌مین خولی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك كۆمار له‌توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ نزیكه‌ی‌ (60) ملیۆن كه‌س مافی‌ ده‌نگدانی‌ هه‌یه‌ و بۆ یه‌كه‌مین جاریشه‌ كوردێك خۆی‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید ده‌كات و هه‌ر چوار ساڵ جارێك ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

دیار وتی: "سه‌ێ‌حه‌دین ده‌میرتاش كه‌ كاندیدی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراسی‌ (به‌ده‌په‌)یه‌ و زۆربه‌ی‌ كورد به‌ كاندیدی‌ خۆی‌ ده‌زانێت، (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"یش كاندیدی‌ (ئه‌كه‌په‌)یه‌ كه‌ به‌هێزترین كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ پۆسته‌كه‌، (ئه‌كمه‌له‌دین ئیحسان ئۆغلۆ)ش كاندیدی‌ حزبی‌ (جه‌هه‌په‌ و مه‌هه‌په‌)یه‌. ئه‌و كاندیده‌ سه‌رمایه‌دارێكی‌ به‌ناوبانگی‌ توركیایه‌ و بۆچوونی‌ زۆر باشه‌ له‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و رایگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر بریاری‌ كۆتای‌ حزبه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ست ئه‌و بووایه‌ ئه‌وا ده‌میرتاش كاندیدی‌ ئه‌وانیش ده‌بوو، چونكه‌ كه‌سێكی‌ باشه‌ و له‌ سیاسه‌تدا زۆر شاره‌زایه‌".

وتیشی‌: "عه‌له‌ویه‌كانی‌ دێرسیم ده‌نگ به‌ ده‌میرتاش ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش پشتگیرییه‌كی‌ تره‌ بۆ ده‌میرتاش جگه‌ له‌مه‌ش به‌شێك له‌ده‌نگده‌ری‌ توركیش بۆچوونیان له‌سه‌ر ده‌میرتاش باشه‌ و پێده‌چێت ده‌نگی‌ پێبده‌ن".

ناوبرا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆمار نیوه‌ی‌ زیاتری‌ ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بینێَت ئه‌مه‌ش له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دت ئه‌سته‌مه‌ رووبدات و له‌كۆتاییدا ده‌بێت (ئه‌كه‌په‌) له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ (هه‌ده‌په‌) و (به‌ده‌په‌) رێكه‌وتن بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاندیده‌كه‌یان ده‌ربچێت و بچێته‌ سه‌ر كورسی‌ سه‌رۆك كۆمار".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "هه‌ریه‌كه‌ له‌ هه‌ده‌په‌ و به‌ده‌په‌ ده‌زانن كه‌ كاندیده‌كه‌یان ناتوانێت ده‌نگی‌ پێویست بۆ بوون به‌سه‌رۆك كۆمار به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت ده‌نگێكی‌ باش به‌ده‌ست بێنن و ببن به‌ ئۆپۆزسیۆنێكی‌ كارا له‌ توركیا له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ساڵی‌ 2019 بتوانن كورسی‌ ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرن و بچنه‌ ناو حكومه‌ت".

23/07/2014

 

 

laylazana

 

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٢ی تەموز هەریەك لە لەیلا زانا پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئامەد و سوڕی سورەییا پەرلەمانتاری هەدەپە سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردو لەلایەن سەرۆک و جێگرو سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازیکران.

لەسەرەتای دیدارەکەدا، لەیلا زانا وتی "مایەی شانازییە سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەم و سەرۆکێکی گەنج پێشوازیم دەکات، کە گەنجترین سەرۆکی پەرلەمانە لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست، بەو بۆنەیەوە سڵاوی سەرۆک ئۆجەلانم بۆ پەرلەمانی کوردستان هێناوە وکوردی هەر چوار پارچەکە ئومیدێکی گەوەرەی بەم پەرلەمانەی ئێوە هەیە."

لای خۆییەوە د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاندووە"ئێمە شانازی بە خەباتی مەدەنیانەی کوردی باکور دەکەین، هەرشتێک بە پەرلەمانی کوردستان بکرێت لەپیناو بەدەستهێنانی مافی کورد هاوکارتان دەبین، چونکە پەرلەمانی کوردستان موڵکی هەمو کوردێکە لە هەر شوێنێکی دونیا بێت."

دواتر سوڕی سورەییا خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەربری و وتی "پێویستە ئێمەی کورد بە جیاوازی بیروباوەڕە پێکەوە کار بکەین، گرنگ نییە لە هەر پارچەیەکی کوردستان بین، گرنگ ئەوەیە دڵمان لای یەکترەو هەمیشە چاومان لە سەرکەوتنی ئێوەیە، هیوادارم ئێوە لە پەرلەمانی کوردستان ئامانجتان خزمەتی کورد و دروستکردنی دەوڵەتی کوردی بێت."

پاشان سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەخێرهاتنی میوانەکانیکرد بۆ پەرلەمانی کوردستان، دەستخۆشی خەباتی مەدەنیانەی کوردانی باکوری کرد و وتی ": بە گەشبینییەوە لە پرۆسەی ئاشتی لە کوردستانی باکور دەڕوانین و هیوادارین بەزوترین کات کوردی باکور بە هەمو مافەکانیان بگەن، ئەو خەباتە پەرلەمانی و مەدەنیانەی ئێوە دەیکەن بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کورد هەمیشە لەگەڵ پێکەوە ژیان بووە لەگەڵ نەتەوەکانی تر، هەرگیز گیانی نەتەوە پەرستی و ڕۆحی تۆڵەکردنەوە لای کورد نەبووەو هیوادارین دراوسێکانیشمان وا سەیری ئێمە بکەن."

22/07/2014

 

 

mam jalal u nawshirwan mstafa

 

ئەمڕۆ سێشەممە نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتیی بز‌ووتنەوەی گۆڕان بە یاوەری محەممەد تۆفیق رەحیم سەردانی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی  كرد لە دەباشان.

محەممەد تۆفیق رەحیم، رێكخەری ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان، دوای تەواوبوونی كۆوبوونەوەكەیان لەگەڵ تاڵەبانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە سەردانەكەی ئەمڕۆیان بۆ لای تاڵەبانی بە مەبەستی بەخێرهاتنەوە و هەواڵپرسینی تەندروستی بووە‌و گوتی "ئێمە خۆشحاڵ بووین بە باشبوونی تەندروستی و گەڕانەوەی بۆ كوردستان".

سەبارەت بە ناوەڕۆكی دیدارەكەیان، محەممەد تۆفیق رەحیم گوتی: "باسی زۆر بە سەرهات و رووداوی مێژوویی‌و رابردوومان كرد ‌و سەردانێكی خۆش و دۆستانە بوو، هەر دوولامان خۆشحاڵ بووین بەم دیدارە".

محەممەد تۆفیق رەحیم گوتیشی "هەروەكو هەموو جاران مام جەلال بە (كاكە نەوە) بانگی كاك نەوشیروانی كرد، كە ئەو نازناوە لە سەردەمی شاخەوە مام جەلال بۆ كاك نەوشیروانی بەكارهێناوە‌و ئەمڕۆش بە هەمان ئەو ناوە بانگی كرد".

22/7/2014

mam jalal u kak masud

 

مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەخێرهاتنەوە‌و هەواڵپرسینی مام جەلال سەردانی سلێمانی كرد و ئێستا لە ماڵی تاڵەبانییە لە دەباشان.

هەر ئەمڕۆ سێشەممە 22.7.2014، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە یاوەری محەممەد تۆفیق رەحیم سەردانی مام جەلالیان کرد.

مام جەلال لە شەوی 17/12/2012 دا لەشاری بەغدا تووشی جەڵتەی مێشك بوو، پاشان گەیێندرایە نەخۆشخانەی مەدینەی توب لە بەغدا. دوای ئەنجامدانی چەند پشكنینێك بۆی و سێ رۆژ مانەوە، سەرلەبەیانی رۆژی 20-12-2012، بە چاودێری تیمێكی پزیشكی تایبەت، سەرۆك كۆماری عێراق بەمەبەستی چارەسەر بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکرا و رۆژی شەممە 19.7.2014، گەڕایەوە باشووری کوردستان.

22/7/2014

nnechirvan barzani_653656433

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە هەوڵدەدەن كاندیدەكانی كورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار بكەنە یەك كاندید.

پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ كورد ‌و لەنێو كوردیشدا بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكلایی بووەتەوە، بەڵام ئەو حیزبە دوای چەندین كۆبوونەوە نەیتوانی بگاتە كاندیدێكی دیاریكراو.

چەند رۆژێكە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە كە كاندیدێك پێشكەش بكات، بەڵام بەهۆی كێشەی ناوخۆییەوە بە راگەیاندنی دوو كاندید  هەریەكە لە بەرهەم ساڵح و فوئاد مەعسوم كۆتاییهات، ئەمە جگە لەوەی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە دەرەوەی حیزبەكەی خۆی پاڵاوتووەو دەشڵێ ناكشێتەوە.

بەڵام ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە، كە ئەوان هەوڵدەدەن لەڕێی گفتوگۆی سیاسییەوە كاندیدەكانی یەكێتی كەمبكەنەوە بۆ یەك كاندید.

هەر سەبارەت بەو پرسە رۆژی دووشەممە 21-7-2014 پارتی و یەكێتی و گۆڕان، كۆمەڵ و یەكگرتوو لە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆبوونەوە‌و لایەنەكان داواكاربوون یەكێتی تەنیا یەك كاندید دیاری بكات.

22/7/2014

zarifff

 

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکیی رۆژی یەکشەممە لە راپۆرتی مانگانەیدا، سەبارەت بە پڕۆگڕامی ناوەکیی ئێران رایگەیاندووە کە تاران لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی سەرەتایی جنێڤ زۆربەی پاشکەوتەکانی هەستیاری گازی یۆرانیۆمی لەنێوبردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز ، راپۆرتی تازەی ئاژانسی وزەی ناوەکی نیشانی دەدات کە ئێران پابەند بووە بە بەڵێنەکانی خۆی لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی شەش مانگەی سەرەتایی جنێڤ.

راپۆرتی ئەو ئاژانسە دەڵێت ئێران لەکاتی گەیشتن بە رێککەوتننامەی سەرەتایی جنێڤ 200 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی 20 لەسەدی هەبووە و لەو کاتەوە تا ئێستا بە ئۆکسیدەکردن ئەو یۆرانیۆمانەی دابەزاندووە.

رەزا نەجەفی نوێنەری ئێران لە ئاژانسی وزە رایگەیاندبوو کە دوای پشتڕاستکردنەوەی ئاژانس دوایین بەش لە داراییە راگیراوەکانی ئێران ئازاد دەکرێن .

ئەوە لە کاتێکدایە کە شەشەمین دانوستاندنی ناوەکیی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک لە جنێڤی پایتەختی نەمسا بێ ئاکام مایەوە .

ئێران و گرووپی پێنج کۆ یەک رێککەوتوون دانوستاندنەکان سەبارەت بە پرۆگرامی ناوەکی و گەمارۆکانی وڵاتانی رۆژئاوایی لە دژی ئێران بۆ چوار مانگی دیکەش درێژەی پێبدەن .

هاوکات ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاندووە کە سێ ملیار دۆلار لە داراییەکانی ئێران وەک بەشێک لە رێککەوتنی سەرەتایی جنێڤ ئازاد دەکات و  بڕیارە ئێران لە بەرامبەردا چڕیی یۆرانیۆمی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بۆ ژێر بیست لەسەد دابەزێنێت .

دیپلۆماتێکی ئەمریکی لە ڤییەنا رایگەیاندووە کە خولی نوێی دانوستاندنەکان لە مانگی داهاتوودا دەستپێدەکات و هاوکات بەرپرسانی ئەمریکی رایانگەیاندووە بە باوەڕی ئەوان لەکاتی درێژکراوەدا بۆ دانوستاندنەکان پێویست نییە گەمارۆی نوێ لە دژی ئێران پەسەند بکرێ .

22/7/2014

masud u jalal u naushirwan

 

سبەی مەسعود بارزانی و نەوشیروان مستەفا سەردانی مام جەلال دەكەن لە دەباشان.

بەپێی میدیاكانی یەكێتی، بڕیارە سبەی سێشەممە 22ی تەمموزی 2014، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی مام جەلال، سەرۆككۆماری عێراق و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  بكەن.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی جەلال تاڵەبانی-یان كرد كە لە دوای ساڵێك و حەوت مانگ لە نەخۆشكەوتنی و وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، رۆژی شەممە لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە باشووری كوردستان. دوای سەردانەكەش لەلایەن میدیاكانی ئەو حیزبەوە بۆ یەكەمجار دوای گەڕانەوەی ڤیدیۆیەكی تاڵەبانی بڵاوكرایەوە.

رۆژی شەممە 19ی تەمموزی 2014،  بە فڕۆكەیەكی تایبەت تاڵەبانی لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە سلێمانی، بەڵام بە چەند هۆكارێك پێشوازی فەرمی لێنەكرا و تەنها خێزانەكەی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی ئامادەبوون، یەكێك لە هۆكارەكان ئەوە بوو كە ماڵباتی تاڵەبانی بڕیاری ئەوەیاندابوو، كە رێوڕەسمی پێشوازیكردن رێوڕەسمێكی خێزانی بێت.

21/7/2014

mam jalal talabani1

 

هەرچەندە ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی دەڵێن مام جەلال بۆخۆی داوایكردووە، كە مەراسیمی گەورەی بۆ سازنەكرێت بۆ هاتنەوەی بۆیە بەرپرسانی حیزبەكەی تاڵەبانی نەچوونەتە پێشوازی، بەڵام جێگری سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەند دەڵێت ئەگەر هیلاكی  تاڵەبانی و جۆری نەخۆشییەكەی نەبایە ئەوا دەبوو گەورەترین مەراسیمی گەڕانەوەی بۆ سازبكرێت.

ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی گەڕانەوەی تاڵەبانی بە ئومێدی گەورە وەسف دەكەن بۆ یەكلاییكردنەوەی هەموو ئەو گرێكوێرانەی لە ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێك لە غیابیدا لەنێو حیزبەكەیان هاتووەتە ئاراوە، تەنانەت گرنگی گەڕانەوەی مام جەلال بۆ كوردستان بە جێی بایەخی وڵاتانی جیهانیش لەقەڵەم دەدەن.

بە گوتەی جێگری سكرتێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی، جەلال تاڵەبانی بەرنامەی دیدار و چاوپێكەوتنەكانی لەگەڵ بەرپرسانی حیزبەكەی و كەسایەتییە سیاسییەكان رێكخستووەو لە دەستپێكی دیدارەكانیش لەدەرەوەی بنەماڵەكەی چاوی بە كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتتی کەوتووە.

21/7/2014

islam u kobunawa la istambul

 

لە شاری ئیستەنبوڵی توركیا، كۆبوونەوەیەك بە بەشداری زانایانی ئایینی 32 وڵاتی ئیسلامی و زانایانی ئایینی هەر چوار پارچەی كوردستان لە ژێر ناوی "دەستپێشخەری زانایانی جیهانی ئیسلامی بۆ لەخۆگرتنی ئاشتی و میانڕەوی" بەڕێوەچوو.

لە كۆنفڕانسەكەدا باسی ئەو كێشە و ناكۆكییانە كرا كە لە نێو مەزهەبە جیاوازەكانی ئایینی ئیسلام روودەدەن. بە تایبەتی ناكۆكییەكانی نێوان مەزهەبی سوننە و شیعە و راگەیاندنی خەلافەت لەلایەن چەكدارنی داعش و هەروەها هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە.

سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش كە بەشداری كۆنفرانسەكەی كردبوو رایگەیاند، ئەوان لەو كۆبوونەوەیەدا باسی ئەوەیان كردووە كە زۆرجار لە ژێر ناوی ئایین ستەم لە كورد كراوە.

21/7/2014

 

zindan 411772329

پەرلەمانی كوردستان ناتوانێ پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز لێبوردنی گشتی دەربكات، بەڵام سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەتوانێت لێبوردنی تایبەت دەربكات.

سۆران عومەر، سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان لە بارەی دەركردنی لێبوردنی گشتی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، "پێویستبوو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆببینەوە كە بریتین لە وەزارەتەكانی ناوخۆی و داد و بەڕێوەبەرانی زیندانییانی سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی سەرقاڵبوونەوە نە توانرا ئەنجامبدرێت".

نێوبراو روونیكردەوە "ئێستا پەرلەمان سەرقاڵە بە پڕۆژەیاساكانی دەستەی سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی و  بوودجەی پارتەكان، ماوەیەكی كەمیش ماوە هەم جەژن و هەمیش پشووی پەرلەمان دەستپێدەكات، بۆیە ئەو پرسە بۆ دوای مانگی 9 دوادەكەوێت كە پشووی پەرلەمان كۆتایی دێت".

سۆران عومەر كە هاوكات پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامییە ئاماژە بەوە دەكات كە  فراكسیۆنەكەیان سەرقاڵی گەڵاڵەكردنی پڕۆژەیەكە لەبارەی لێبوردنی گشتی، بەڵام هیشتا پڕۆژەكە تەواونەبووە، دوای تەواوبوونی پێشكەشی پەرلەمانی دەكات.

سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان هێمای بەوەكرد كە لێبوردنی گشتی لە دەسەڵاتی پەرلەمانی كوردستانە، بەڵام سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەتوانێت لێبوردنی تایبەت دەربكات  و ئەمەش لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمی كوردستانەو پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.

21/7/2014

zarif u ashton

 

دوای ئەوەی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و کاترین ئاشتۆن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاند: دانوستاندنە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5 بۆ ماوەی چوار مانگی دیکە درێژدەکرێتەوە.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا ئیدوارد رۆیس لە بەیاننامەیەکدا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر ئەو بڕیارە پیشانداو رایگەیاند، ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی ئێرانە و دەرفەتی زیاتر بە ئێرانییەکان دەدات، بۆیە پێویستە گوشاری ئابووری لەو وڵاتە بکرێت. رۆیس هەروەها نیگەرانی دەربڕیوە لەوەی "ئێران بەردەوامە لە پشتگیریکردنی گروپە چەکدارەکان" و ئاماژە بە ناردنی نایاسایی مووشەک دەکات لەلایەن ئێرانەوە بۆ بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستین و دەڵێت "هەموو ئاماژەکان پیشاندەدەن کە ئێران لە پەرەسەندندایە و بەرەو دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی هەنگاو دەنێت".

شرۆڤەکارانی سیاسی باس لە هاتنە ئارای گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتی ئێران دەکەن، کە بەهۆی رووداوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە لە دانوستاندنە ئەتۆمییەکانی داهاتوودا پێکدێت. لەو بارەیەوە شرۆڤەکارێکی ئێرانی بارودۆخی ئێستای عێراق بە فاکتەرێکی گرنگ دەزانێ بۆ هاتنە ئارای گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتی بەرپرسانی ئێرانی لە دانوستاندنە ئەتۆمییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی 1+5. 

کورش عیرفانی نووسەر و شرۆڤەکاری ئێرانی لە وتارێکیدا کە لە ژێر ناوی "بارودۆخی ناوچەکە و کاریگەری لە سەر دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران" بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بە دۆخی عێراق کردووەو نووسیویەتی: "دۆخی نوێی عێراق ئاسۆیەکی نوێی بۆ ئەو وڵاتە وێنا کردووە ، لە لایەکەوە هەرێمی کوردستان دەرفەتەکە بە گونجاو دەزانێ بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی کە ئاواتی لە مێژینەیەتی و لەو پێناوەشدا ئیسرائیل پشتگیریی دەکات و کورد هیوای بەوەیە لۆبی ئیسرائیل بتوانێ لە ئەمریکا و ئەوروپا پشتگیری بۆ بە دەست بێنێت،  لە لایەکی دیکەوە سوننەکانی عێراق بە هێزی چەک هاتوونەوە مەیدانی سیاسەت و پشکی بەرچاویان لە دەسەڵاتی داهاتووی عێراقدا دەبێت و پێدەچێت لە کۆمارێکی سوننەنشینی عێراقدا حوکمڕانی بکەن. چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش تا رادەیەک لە عێراق جێگیر بوون و مانەوەیان مەترسی جدی لە سەر سنوورەکانی ئێران دروست دەکات ، شیعەکانیش کە بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات پشت بە هاوکارییەکانی ئێران دەبەستن دەیانەوێ لانیکەم بەشێک لە دەسەڵاتی داهاتووی عێراق یان فەرمانڕەوایی ناوچە شیعەنشینەکانی باشوور بۆ خۆیان بپارێزن".

نووسەر دەشڵێ "ئەمانە نیگەرانییە تازەکانی تارانن لە عێراقدا ، چونکە تاران بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد لە سووریا پشتی بە نووری مالیکی بەستبوو و ئێستا کە دەبینێ هەردوو هاوپەیمانەکەی واتە ئەسەد و مالیکی پێکەوە کەوتوونە مەترسییەوە و هەروەها پشتگیری وڵاتانی بەهێزی وەک سعودیە و قەتەر بۆ پێکهاتەی سوننەی دەسەڵاتدار لە عێراق و سوریای داهاتوو هەڕەشەیەکی گەورەی سیاسی و ئەمنی لە سەر ئێران دروست دەکات، ئەمانە ئێران ناچار دەکەن بۆ هاوڕاکردن و بەدەستهێنانی هاوکاری خۆرئاواییەکان لە ناوچەکەدا ، گۆڕانکاری لە سیاسەت و هەڵسوکەوتی خۆی لە دانوستانە ئەتۆمییەکان بێنێتە ئارا، لەگەڵ ئەمانەش هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە لەو رووەوە فاکتەرێکی کاریگەر دەبێ".

21/7/2014

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان