نووسینگەی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێ "تێبینی ئەوە کراوە کە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا فڕۆکەی سەربازی بیانی ئاسمانی عێراق-یان بە زاندووە و بێ رەزامەندی حکومەتی عێراق چەک و جبەخانەیان رادەستی لایەنێکی نێوخۆیی عێراق کردووە".
ئەو بەیاننامەیە ئاماژەیەکە بۆ فڕۆکەکانی ئەمریکا، فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی جیهانی کە کۆمەک و هاوکاری مرۆیی و سەربازییان پێشکەش بە باشووری کوردستان کردووە لە شەڕی دژ بە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).
نووسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کە لەلایەن نووری مالیکی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق سەرۆکایەتی دەکرێت، هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو وڵاتانە لە قۆستنەوەی رەوشی ئەمنی کە بەیاننامەکە بە "باکووری عێراق" ناوی بردووە و بەبێ رەزامەندی بەغدا هاوکاری سەربازی دابەش بکەن، کە ئەو کارەشی بە پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانی لە قەڵەمداوە.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە "پێشوازی لە پاڵپشتی نێودەوڵەتی دەکەین لە پشتگیرکردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆر، بەڵام پێویستە رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگیرێت