بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هاوبەشی سەربازی و یەکەکانی پزیشکی لە سووریا رایگەیاندووە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لەو وڵاتە لە ئاداری 2011 تاکو نیسانی 2015، زیاتر لە 220 هەزار کەس کوژراون.
رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری دەستەی ئاماری هاوبەش رایگەیاند:" ژمارەی کوژراوان لە سووریا پێوانەییە و بەوهۆیەی کارەساتی گەورە روویانداوە و ئەمەش ماڵوێرانی لەم وڵاتەدا درووستکردووە".
بەڕێوەبەری دەستەی ئاماری هاوبەش، ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو ئەو 220 هەزار کوژراوەدا ئامارەکان دەریدەخەن کە شەست و حەوت هەزار 293 هاووڵاتی مەدەنی، سی و نۆ هەزار و 848 شەڕکەری ئۆپۆزسیۆن، بیست و هەشت هەزار و 253 جیهادی، چل و شەش هەزار و 843 کەس لە هێزەکانی سووپای سووری، هەروەها هەزار و 102 منداڵ هەن.
17/4/2015