مەسعود بارانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای راگرتنی دەست بەجێی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکای دەکات بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە باسنیوزی راگەیاند، سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆن بە ئەحمەد داودئۆغلۆ، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری تورکیا کردووە و داوای لێکردووە دەست بەجێ بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر بارەگاکانی پەکەکە رابگرێت،
هەر لە پەیوەندییەکەیدا سەرۆک بارزانی داواشی کردووە، کە پێویستە کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێن. دووپاتی هەڵوێستی خۆیشی کردووەتەوە، بۆ چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد لە باکووری کوردستان و وەلانانی چەک بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەکان.
شەوی رابردوو، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە چەندین شوێنی جیاواز لە باشووری کوردستان بۆرودمانی بارەگاکانی گەریلاکانی پەکەکەیان کرد. سەرۆک بارزانیش لە چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام داوای چارەسەرییەکی ئاشتییانەی بۆپ پری کورد کردووە لە باکووری کوردستان و نێوانگیری لە نێوان قەندیل و بەرپرسانی تورکیا کردووە.
25/7/2015