ئێران دەیەوێ رێگا بازرگانییەكانی لە كوردستانەوە بگوازێتەوە باشووری عێراق
لەلایەن رووداو 2 کاژێر لەمەو بەر
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
رووداو- هەولێر
هێرشی چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و فراوانبوونەوەی ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئەم گرووپە هەڕەشەی لەسەر رێگە بازرگانییەكانی نێوان ئێران و عێراق دروست كرد. بازاڕەكانی عێراق لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بەڕووی كاڵا ئێرانییەكاندا كراوەبوون، لە كاتێكدا كە زۆربەی بازاڕەكانی جیهان بەڕووی ئێراندا داخرابوون.
بە گوێرەی ژمارەكانی رێكخرای پەرەپێدانی بازرگانی ئێران، قەبارەی هەناردەی نانەوتیی تاران بۆ بەغدا 2.3 ملیار دۆلار بووە، بەڵام لە ساڵی 2015دا بۆ 6.2 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
جیا لەمە دەركەوتنی داعش كۆمەڵێك دەرفەتی نوێشی بۆ بازرگانە ئێرانییەكان كردووەتەوە، لە كاتێكدا پەیوەندییە بازرگانی و دیپلۆماتیكەكانی عێراق لەگەڵ دراوسێكانی دیكەی لاواز بووە و ئامادەیی سەربازیی ئێرانیش لە عێراق دەكرێت كەناڵی نوێی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵاتدا بكاتەوە.
دوای ئەوەی لە ساڵی 2012دا سزا نێودەوڵەتییە ئەتۆمییەكان لەسەر كەرتی نەوتی ئێران قورستر كران، عەلی ئەكبەر خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران، بنەماكانی "ئابووریی خۆڕاگریی" خستەڕوو كە یەكێك لە كۆڵەكە سەرەكییەكانی بریتی بوو لە پەرەپێدانی هەناردەی نانەوتی و كەمكردنەوەی پشتبەستنی ئێران بە ئابووریی نەوت. بۆ ئەم مەبەستە عێراق بژارەیەكی نموونەیی بووە، لەبەر ئەوەی لەلایەكەوە دراوسێی ئێرانە و لەلایەكی دیكەشەوە زۆرینەی دانیشتووانی باشووری ئەم وڵاتە عەرەبی شیعەن، هەر بۆیە دەیتوانی قورسایی سزا نێودەڵەتییەكان لەسەر ئێران كەم بكاتەوە.
ئێران ناوچەی بازرگانیی ئازادی لە پارێزگای خوزستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران كردەوە. بە نیازە قەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە چەند ساڵی داهاتوودا بگەیەنێتە 25 ملیار دۆلار.
بازرگانیی نانەوتیی نێوان ئێران و عێراق هەتا كۆتایی 2015ش هەر لە گەشەكردندا بوو، ئەگەرچی خێرایی گەشەكردنەكەی كەم ببووەوە. لە كاتی هێرشەكانی داعش بەشێك لە سنوورەكانی نێوان توركیا و عێراق پچڕان، ئەمەش لە قازانجی ئێران بوو، چونكە كاڵا ئێرانییەكان دەیانتوانی شوێنی كاڵا توركییەكان بگرنەوە. جودا لەمە، گرژیی پەیوەندییەكانی بەغدا لەگەڵ ئەنقەرە و ریازیش لە قازانجی تاران بوو.
بەڵام هاوردەكردنی كاڵا ئێرانییەكانیش مەترسیی جیۆپۆلیتیكیان لەسەر بووە. زۆربەی هاوردەكردنی كاڵا ئێرانییەكان بۆ بازاڕەكانی عێراق لە رێگەی حەوت خاڵی سنووریی باكوورەوەیە، بە جۆرێك كە 80%ی كۆی كاڵا نانەوتییەكانی ئێران بۆ عێراق لەڕێگەی ئەو خاڵە سنوورییانەوە دەكرێ.
مەهدی نەجاتی نیا، گوتەبێژی نووسینگەی كاروباری عێراق لە رێكخراوی پەرەپێدانی بازرگانیی ئێران دەڵێت، لە كۆی 4.5 ملیار دۆلار بەهای هەناردەكردنی كاڵا ئێرانییەكان بۆ عێراق، 3.5 ملیار دۆلاری لە رێگەی خاڵی سنووریی پەروێزخانەوە بووە.
لە سەرەتای هێرشەكانی داعش بۆ سەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، ئەم خاڵە سنوورییە مەترسیی گەورەی لەسەر بوو، ئەمەش هەڕەشەیەكی گەورەی ئابووری بوو بۆ تاران. هەر بۆیە هاوكارییەكانی ئێران بۆ هێزەكانی پێشمەرگە لە قۆناغی بەرایی هێرشەكانی داعشدا بۆ سەر هەرێمی كوردستان تەنیا بۆ ئەوە نەبوو هەڕەشەی ئەمنی لەسەر سنوورەكانی خۆی دووربخاتەوە، بەڵكو بەشێكی بەرچاوی بۆ پاراستنی ئەو خاڵە سنوورییە بوو.
ئێران ئێستا سەرنجێكی زیاتری خستووەتە سەر رێگە بازرگانییەكانی باشوور. بەڵام لەو رووەوە رووبەڕووی كۆمەڵێك كێشە دەبێتەوە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا هەرێمی كوردستان رێگەی سەرەكیی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بووە، هەر بۆیە لە باشووری عێراق كۆگای تایبەت بە راگرتنی ئەو كاڵایانە بەپێی پێویست نین و پێویستە بەر لە زیادكردنی قەبارەی هەناردەكردن لەم خاڵە سنوورییانەوە، بیر لە دروستكردنی كۆگا بكرێتەوە.
سەرەڕای ئەمەش بڕی بازرگانیی ئێران و عێراق لە خاڵی سنووریی شەلەمچە_بەسرە لە ئاداری 2015ەوە بۆ ئاداری 2016 هەتا ملیارێك دۆلار بەرزبووەتەوە، لە كاتێكدا كۆی هەناردەكاریی ئێران بۆ عێراق لە هەمان ماوەدا 6.2 ملیار دۆلار بووە. پێدەچێت ئەولەویەتی بڕیاردەرانی سیاسەتی بازرگانیی ئێران ئەوە بێت رێگە بازرگانییەكانیان لەگەڵ عێراق زیاتر بكەن.
بەدەر لەمە، بەڵێندەرە ئێرانییەكانیش چاویان لەوەیە لە ئاوەدانكردنەوەی عێراقی پاش داعشدا پشكی شێریان بەربكەوێت، بەو پێیەی ئێران لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا و بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هاوكاریی سەربازیی بەرچاوی پێشكەش بە حەشدی شەعبی كردووە، بەڵام ئەمەشیان پەیوەستە بەوەی پێكهاتەی سیاسی شیعەكانی عێراق لە چەند ساڵی داهاتوودا چی بەسەر دێت.
شەهلا ئەموری، سەرۆكی ژووری بازرگانیی ئەهواز، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەوەی حكومەتی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2016ەوە بەهای گومركی سەر هەندێك لە كاڵاكانی سێ هێندە كردووە، بە تایبەتیش كەرەستەكانی بیناسازی، ئەمەش وای كردووە قەبارەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق دابەزێت.
چیمەنتۆ یەكێكە لەو كاڵایانەی رێوشوێنی توندی لەسەر دانراوە. پێشتر لە ساڵانی 2013 و 2015 حكومەتی عێراق لە پێناو بەرگریكردن لە بەرهەمهێنانی نێوخۆیی لە دوو بڕیاری جودادا هاوردەكردنی چیمەنتۆی لە ئێرانەوە راگرت. ئەگەرچی ئەم دوو بڕیارە بەهۆی ناكۆكی سیاسی و گەندەڵییەوە هیچكات بەتەواوەتی جێبەجێ نەكراون.
كاروباری كەرتی بیناسازی لە ئێران كزبووە، هەر ئەمەش وای كردووە بەرهەمهێنەرانی چیمەنتۆ روو لە بازاڕەكانی عێراق بكەن، بەڵام بەهۆی رێوشوێنە نوێیەكانی حكومەتی عێراق، ئاستی هەناردەكردنی چیمەنتۆ لە ئێران لە ساڵی 2015 بەڕێژەی 20% دابەزیوە.
بە گوتەی عەبدولڕەزاق شەیخان، ئەمینداری ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی چیمەنتۆ لە ئێران، 70%ی كۆی هەناردەكردنی چیمەنتۆی ئێران لە نێوان ئاداری 2014 بۆ ئاداری 2016 بۆ عێراق بووە. عێراق ساڵانە بەرەوڕووی هەشت ملیۆن تۆن كورتهێنانی چیمەنتۆ دەبێتەوە.
لە لایەكەوە عێراق رێوشوێنی گومركی توندتری لەسەر كاڵا ئێرانییەكان داناوە و لەلایەكی دیكەشەوە ئاستی هەناردەكردنی كاڵاكان لە ئێرانەوە بۆ عێراق لە مانگی ئادارەوە بۆ حوزەیران بە رێژەی 6% گەشەی كردووە. ئێران لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا رایگەیاند زۆنی ئازادی بازرگانیی شەلەمچە دەكەنەوە، ئەم زۆنەش بەشێك دەبێت لە زۆنێكی بەرفراوانتر بە ناوی زۆنی بازرگانیی ئازادی ئەروەند، لە هەمانكاتیشدا ئێرانییەكان خەریكی لۆبیكردنن بۆ ئەوەی رێوشوێنە گومرگییەكان لەسەر كاڵا ئێرانییەكان سووكتر بكرێن.
عێراقێكی سەقامگیر نەك هەر دەسەڵاتێكی ئابووریی زیاتر بەسەر بازاڕەكانی عێراق بە ئێران دەبەخشێت، بەڵكو دەشێت ببێتە رێگەیەكی پارێزراویش بۆ گواستنەوەی كاڵاكانی ئێران بۆ سووریای پاش قەیرانەكان. لاوازبوونی كەرتی پیشەسازیی عێراق و سووریا دەتوانێت زمینەیەك بێت بۆ گەشەسەندنی ئابووریی نانەوتیی ئێران.
13/8/2016
ئێران دەیەوێ رێگا بازرگانییەكانی لە كوردستانەوە بگوازێتەوە باشووری عێراق
لەلایەن
رووداو 2 کاژێر لەمەو بەر