جه‌نه‌راڵێكی خانەنشینکراوی سوپای ئه‌مریكا پێی وایه، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به سیاسه‌تێكی ڕوونه بۆ قۆناغی دوای شكستدانی داعش و ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، جه‌ختیش لەوە ده‌كاته‌وه كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌م شه‌ڕه و ته‌نها به زیادكردنی هاوكارییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، چونكه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل هاوپه‌یمانی ڕاسته‌قینه و دێموكراتخوازی ئه‌مریكان.
ئێرنی ئۆدینۆ، جەنەڕالی خانەنشینکراوی ئەمریکا کە دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق، چه‌ندین ساڵ له كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی له پاڵ سوپای وڵاته‌كه‌ی كاری كردووه و ئێستاش وەک خۆبەخشێک مەشق و ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکات، له نوێترین وتاریدا له ماڵپه‌ڕی (Jewish Policy Center)، باسی له ئایندهی عێراق و كوردستان و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئیداره‌ی نوێی وڵاتەکەی کردووە و ڕای گەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پێویسته ئه‌و كاره له عێراق بكات كه سه‌رۆكه‌كانی پێش ئه‌و نه‌یان كرد.
هه‌ر له سه‌رتای وتاره‌كه‌ی، ئێرنی ئۆدینۆ ده‌ڵێت كه ئه‌مریكا پێویسته پلانێكی پێشوه‌خته بۆ دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ دابڕێژێت و ئامانجه‌كه‌ی دیاری بكات و “به‌شێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م ئامانجه‌ش، ئه‌گه‌ر كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت، پێویسته كوردستانێكی به‌هێز بێت”.
نووسه‌ری بابه‌ته‌كه هۆشداریش ده‌دات كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه سه‌ر نه‌گرێت، ئه‌وكات هه‌ژموونی تاران به‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا هێنده‌ی دیكه زیاد ده‌كات. ئه‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هه‌ر له دوای ڕێككه‌وتنی سایكس-پیكۆ له ساڵی ١٩١٦ تا ئێستا عێراق نه‌یتوانیوه حكومه‌تی به‌هێز دروست بكات كه هه‌ر نه‌بێت بتوانێت ئه‌ركی حوكمڕانی نیشتمانی خۆی جێبه‌جێ بكات و هاووڵاتی سنوره‌كانی بپارێزیت. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌گرێت كه ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراقیش نه‌یتوانیوه خۆی له فه‌رمان و هه‌ژموونی كه‌سایه‌تییه ئایینه‌كانی شیعه‌كان لابدات و هه‌میشه له ژێر فشاری فتواكانی ئه‌وان كاریان كردووه.
به بڕوای ئێرنی ئۆدینۆ، حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا هه‌موو ههڵبژاردهیهكییان له‌گه‌ڵ عێراق تاقیكردووه‌ته‌وه به‌ڵام شكست ته‌نها ده‌ستكه‌وتی چه‌ندین ده‌یه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بووه له بنیادنانی عێراقێكی به‌هێز، بۆیه تاكه هه‌ڵبژارده كه ده‌مێنێت به‌هێز كردنی كورد و پێدانی ڕۆڵی زیاتره به كوردستان. ئه‌گه‌رچی ئه‌و كوردستانه‌ش بێ كه‌موكووڕی نییه، به‌ڵام ئاسایش و دیموكراسی و پێشكه‌وتنی كورده‌كان وایانكردووه كه ببنه نموونیهك كه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا پێویسته لێی بڕوانێت.
ئه‌م ژه‌نه‌ڕاڵه خانه‌نشینكراوه‌ی ئه‌مریكا ئامانجه‌كانی داهاتووی ولاته‌كه‌ی له عێراق ده‌ژمێرێت و پێی وایه ڕیشه‌كێشكردنی داعش، له‌ناوبردنی هزری جیهادی توودڕۆیی، بنیادنانه‌وه‌ی به‌ڵانسی هێز له كه‌نداو، دروستكردنی هاوپه‌یمانی دیموكرات له ناوچه‌كه و دڵنیا بوونه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ناچه‌كه، چه‌ند ئامانجی گرینگی ئه‌مریكا ده‌بن له عێراق و ناوچه‌كه كه كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ، یان لانی كه‌م كوردستانێكی به‌هێز، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری واشنتۆن بێت له گه‌یشتنی به‌م ئامانجانه.
له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا، ئێرنی ئۆدینۆ باس له گرنگی دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان و پێی وایه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره ده‌توانێت ڕۆڵی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه به‌هێزتر بكات و له هه‌مانكاتیشدا ڕێگه له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران بگرێت له كاروباری عێراق. ئه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه هه‌م كورده‌كان به‌م جۆره بڕیاره ڕازی ده‌بن، و هه‌میش حكومه‌تی توركیا دڵنیا ده‌بێته‌وه كه سنووره‌كانی باشووری ولاته‌كه‌ی له مه‌ترسی ئێران پارێزراون.
نوسه‌ری ئه‌م وتاره، كه خۆی ئه‌زموونی ساڵانێكی دوور و درێژی له ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه، تیشك ده‌خاته سه‌ر هاوپه‌یمانه ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێی وایه ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و ئیسرائیل له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوپه‌یمانی دیموكراتخوازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانن.
سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ئۆدینۆ ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وه عێراقه كوردستان جێ ده‌هێڵت نه‌وه‌ك كوردستان له عێراق جیا ببێته‌وه چونكه سه‌ره‌ڕای بڕینه بوجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤ه‌وه تا ئێستا، حكومه‌تی بغدا و ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ته‌نانه‌ت ڕێگه له‌و چه‌ك و تهقهمین و هاوكارییه سه‌ربازییانه ده‌گرن كه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت.
بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نووسه‌ر پێیوایه سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا به دوو ڕێگه ده‌توانێت ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات: یه‌كه‌م، ڕێگه بدات چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێت. دووه‌م، خێرا بكات ناردنی هاوكاری دارایی ڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان.
6/1/2017