فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕای گەیاند، کاتی وتنەوەی چیرۆکەکانی پێشوو نییە و پێویستە کورد دەرفەت لەدەست نەدات. ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیش جەختی لەوە کردەوە کە وەک لایەنە ئیسلامییەکان لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان دان.

ئەمڕۆ شەممە 15/4/2017، لە میانی کۆنفرانسی لایەنە ئیسلامییەکان، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی پرسی سەربەخۆیی ڕای گەیاند: ”لایەنە ئیسلامییەکان 100٪ لەگەڵ ئەوە داین کە ئەو مافەی خوا پێی داوین، چیتر خۆمان دوا نەخەین“. بەپێویستیشی زانی کە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەنێو خۆیاندا تەبا بن و دامەزراوەکانی کوردستان ڕێک بخرێنەوە.

لەلایەن خۆیەوە سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە میانی کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە بارودۆخی ناوچەکە لە گۆڕانکاری دایە و بۆ کوردیش ”کاتی وتنەوەی چیرۆکەکانی پێشوو نییە“.

گوتیشی: ”کاتی ئەوەیە کە هەڵوەستەیەک بکەین و پێداچوونەوە بە حاڵەتی سیاسیی خۆمان بکەین و بەشێوەیەکی جددی هەموو هێزە سیاسییەکان. دەبێت حاڵەتی ئیسلامی لە کوردستان سەربەخۆ بێت و دژ بە هیچ لایەنێک نەبێت و لەگەڵ هەر بابەتێکدا بێت کە پەیوەندی بە دۆزی میللەتەکەمانەوە هەبێت“.

15/4/2017

 

رۆژنامەی (میللی) تورکی لە مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 15/4/2017دا، وێنەیەکی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی گەورەی بەریتانیا بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، وێنەکە کۆبوونەوەیەکی وەزیری دەرەوەی بەریتانیایە لەگەڵ بارزانی لەبارەی دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

لە راپۆرتەکەی ڕۆژنامە تورکییەکەدا ھاتووە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە بارزانی سەرپەرشتی کردووە، ھەریەک لە تۆبیاس مارتین ئیلۆد، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری ئەفریقیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ھەروەھا فرانک بەیکەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، بەشداری تێدا کردووە، تاوتوێی نەخشەیەکی نوێیان بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

ھەروەکو لە وێنەکەدا دیارە، بارزانی و بەرپرسانی بەریتانیا نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیان لە پێشە و گفتوگۆی لە بارەوە دەکەن. بە گوێرەی زانیارییەکانیش، لە نەخشەی تازەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، دەوڵەتی کوردستان بوونی دەبێت.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە کە لیژنەی ئەمنی لە پەرلەمانی بەریتانیا باسی لە جوامێری و قارەمانیی پێشمەرگە کردووە و گوتوویانە پێشمەرگە یەکێک بووە لەو ھێزانەی کە توانویەتی شکۆی گرووپی تیرۆرستیی داعش بشکێنێت، بۆیە بڕیاریانداوە ھاوکاریی زیاتری پێشمەرگە بکەن.

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە، بەریتانیا یەکێک بووە لەو وڵاتانەی لە دوای جەنگی جیھانیی یەکەمدا، دەستێکی باڵای ھەبووە لە دووبارە کێشانی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە ھەر بۆ خۆشی دەزانێت چۆن ئەو نەخشەیە دووبارە بکێشێتەوە کە کورد ئەمجارەیان لە بری ئەوەی پارچە پارچە بێت، بە نیازن خواستەکانیان بۆ دروستکردنی دەوڵەت بۆ جێبەجێ بکەن.

ھەروەھا ئاماژە بەوە دراوە: ”ھاتنی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ لای سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ھەموو وڵاتە ئیسلامییەکانی دووچاری دڵەڕاوکێ کردووە“.

15/4/2017

 

وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، به‌په‌له‌ پێویستمان به‌سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی هه‌یه‌ و قۆناخی كڕینی مووشه‌كه‌كانی S400ی له‌ كۆتاییه‌كاندایه‌.

فكری ئیشك، وه‌زیری به‌رگری توركیا له‌ چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی سیاسی بۆ گشتپرسیی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌په‌له‌ پێویستی به‌سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی هه‌یه‌ و گوتی "سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی توركیا لاوازه‌ و به‌پێی پێویست نییه‌ و قۆناخی كڕینی مووشه‌كه‌كانی S400 له‌ كۆتاییدایه‌ ، سه‌رجه‌م رێكاره‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا ته‌واو كراوه‌ و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیران په‌سندی بكه‌ن".

له‌باره‌ی ره‌خنه‌كانی ناتۆ بۆ كڕینی ئه‌م چه‌كه‌ پێشكه‌وتووه‌، ئیشك گوتی "پێشتر داوامان له‌ ناتۆ كرد ئه‌م چه‌كانه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیمان پێ بفرۆشێت، ئه‌وان ره‌تیانكرده‌وه‌ و ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و فه‌ره‌نساش ده‌ڵێن مه‌ترسیی سه‌ر سنووره‌كانتان نه‌ما بۆیه‌ سیسته‌مه‌كه‌یان له‌سه‌ر سنوور پاشه‌كشه‌ پێكرد. ناتۆ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سنووره‌كانمان ده‌بێت له‌ژێر چاودێری ناتۆ پارێزراو بێت ئه‌مه‌ش توركیا دڵنیا ناكاته‌وه‌ بۆیه‌ بڕیارماندا باشترین ته‌كنۆلۆژیا بكڕین".

له‌ سه‌ره‌تای مانگی شوباتی رابردوو، توركیا له‌گه‌ڵ رووسیا رێككه‌وت بۆ كڕینی مووشه‌كه‌كانی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیی له‌ جۆری S400 له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌رزی درێژخایه‌ن.

14/4/2017

 

لەچوارچێوەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە رۆژی هەینی 14- پرۆسەی چوونەدەرەوەی چەکدار و خانەوادەکانیان لە چوار شارۆچەکەی سەربە پارێزگای ئیدلیب و ریفی دیمەشق دەستیپێکرد.

بەپێی زانیارییەکان پرۆسەکە هەریەکە لە شارۆچکەکانی کفرەیا و فۆعا لە پارێزگای ئیدلیب و هەروەها زەبەدانی و مەدایە لە ریفی دیمەشق دەستیپێکردووە.

حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە چەند پاسێکیان بۆ گواستنەوەی خەڵکەکە دابینکردووە ، پرۆسەکەش لەلایەن خاچی سووری سووریا سەرپەرشتی و چاودێری دەکرێت.

14/4/2017

 

دوازدەیەمی خوڵی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران کە بڕیارە 2017/5/19 بەڕێوە بچێت، ماوەی چوار ڕۆژە کاتی ناونووسینی پاڵیواراوەکان دەستی پێکردووە و هەتا ئیستا زیاتر لە ٦٠٠ کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە

وەزارتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی بە هۆی ئەوەی ژنێک جلی کوردی لەبەردا بوو، رێگەی نه‌دا کە لە بینای ئەو وەزارتە بچێته‌ ژورەوە و ناوی خۆی بۆ کاندیدا بوون لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری، بنوسێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئه‌مڕۆ ٦٣٨ کەس ناوی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ۆك كۆمارى ئێران تۆمار کردووە و یەک کوردی خەڵکی سەردەشتی تێدایە.

بەپیی یاسای هەڵبژاردنی ئێران ئەو کەسەی کە خۆی ناونووس دەکات دەبێ شیعە بێت، پیاو بێت، باوەڕی بە بنەماکانی کۆماری ئیسلامی هەبێت، نە ژن و نە پەیڕەوانی هیچ مه‌زهه‌بێكى جیا لە شیعە لەلایەن ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوورەوە، شیاوبوونیان پەسەند ناکرێت.

لە ئێران پۆستی سەرۆك کۆماری، دەسەڵاتی جێبەجێکاریی لە ئەستۆیە و دوای ڕێبەرى باڵا، دووەمین و باڵاترین دەسەڵاتی ئێرانە.

بەڕای شرۆڤەکارانی سیاسی و بەرهەڵستاکارانی ئێران هەڵبژاردن لە ئیران زۆر ڕەخنەی لەسەرە، چونکە پێش ئەوەی پاڵێوراوان بچنە پێشبڕکییەوە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای چاودێرییەوە شیاوییان پەسەند دەکرێت، به‌ گوته‌ى شرۆڤه‌كارێكى كوردى كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات، ئەو کەسانە دەستنیشان دەکرێن کە باوەڕی تەواویان بە بنەماکانی کۆماری ئیسلای هه‌یه‌ و هیچ پارت و ڕێکخراوێکی سیاسی و ئۆپۆزسیۆن بۆی نییە بەشداری بکات و هاوکات ڕێگە بە چاودێران و ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکانیش نادرێت چاودێریی هەڵبژاردنەکانی ئێران بکەن.

14/4/2017

 

مایک پمپئۆ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) لە لێدوانێکدا ئاشکرا دەکات "دەبێ ئێران سەرنجی ئەوە بدات کە حکوومەتی نوێی ئەمریکا بەتەمایە هەندێ سیاسەت لە هەمبەر ئێران بگرێتە بەر کە بە بەراوردی ساڵانی پیشوو گۆڕاوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە نیودەوڵەتییەکان مایک پمپئۆ کەلە (ناوەندی ستراتیژی و توێژنیەوەی نێدەولەتی) قسەی دەکرد لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ڕێکەووتنی ئەتۆمیی ئێران و سەش زلهێزی جیهانی گوتی "حەز ناکەم لەبارەی پابەندبوونی ئەوان بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران قسە بکەم، چونکە بە باشی دەزانم ڕاپۆرت و زانیارییەکان بدەینە سەرکۆمار و ئەو لەم بارەوە قسە بکات و بڕیار بدات."

ئەوەشی ئاشکرا کرد خاترجەم بن سیاسەت و تێڕوانینی حکوومەتی نوێی ئەمریکا بەرانبەر بە ئیران گۆڕاوە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە سووریا ڕوو دەدات، هەموان دەبێ وریا بین و بە وردی ڕێککەوتنی ناوکی بخوێنینەوە و بزانین ئێران چۆن هەڵسوکەوت دەکات و شتە شاراوە و ئاشکراکان چۆنن و ئاژانسی نیودەوڵەتیی ناوکی چەندە دەستوانێ دەستی پێیان ڕابگات، ئەکات دەکرێ بڕیارێک لەبارەیەوە بدرێت.

ئێران و وڵاتانی ئەمریکا، ڕووسیا، چین، فەرەنسا و بەریتانیا لەگەڵ ئەڵمانیا لە چوارجیوەی پێنج زیدە یەک هاوینی ساڵی ٢٠١٥ بۆ بەرتەسک کردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد، زستانی هەمان ساڵ چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لە بەرانبەردا هەندێ لە گەمارۆ نیودەولەتییەکانی سەر ئێران هەڵگیران.

لە بەرانبەردا حکوومەتی نوێی ئەمریکا و دۆناڵد تامپ سەرکۆماری ئەو وڵاتە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئیران بە خراپترین ڕێککەوتن لەقەڵەم دەدات و لەو باوەڕە دایە دەبێ هەڵبوەشێنرێتەوە یان ئاڵۆگۆڕی تیدا بکرێت.

14/4/2017

سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، دوای پرسی ڕیفراندۆم هەندێک لایەنی عێراق لە هەڵوێستەکانیان پەشیمان بوونەتەوە و رەخنە لە سیاسەتی عێراق دەگرن بەوەی بوودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی و دەڵێت: "سیاسەتی بەغدا وای کرد هەرێمی کوردستان بڕیاری خۆی بدات".

محەمەد دەلۆ، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە (باسنیوز)ی راگەیاند: زۆر سەرکردەی عێراق ئێستا تێگەیشتوون کە ئەوەی لەدژی هەرێمی کوردستان کرا نایاسایی بووە و ئەوەش وای کردووە کە هەرێمی کوردستان لە سەرجەم ئەو بڕیارانەی لە داهاتوو دەیدات، هەڵوێست وەربگرێت."

ئەو سەرکردەیەی پارتی گوتیشی: "عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، لەم ڕۆژانە خۆی داوای کردووە پەیوەندیی هەولێر و بەغدا دووبارە دابڕێژرێتەوە، باسی لەوەش کردووە هەرێمی کوردستان ماوەیەکە بەدەست بڕینی مووچە و کەمکردنەوەی هاوکاریی و پاڵپشتییەکانەوە دەناڵێنێت، بۆیە پێویستە بە ڕێککەوتن لێک نزیکبوونەوە و سوودوەرگرتن لە ئەزموونە گەورە و قورسەکان ئەمانە چارەسەر بکرێن، کە کورد لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوو پێیدا تێپەڕیوە".

ڕاشیگەیاند "قسەکانی حەکیم ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە سیاسەتێکی هەڵە لە بەغداوە هەیە و دەیەوێت زیان بە بەرژەوەندیی کورد بگەیەنێت، بۆیە گرنگە سەرجەم لایەنەکان لەوە تێ بگەن کە ئەو سیاسەتەی لە بەغداوە هەیە زیان لە هەموو عێراق دەگەیەنێت".

ئەوەشی خستەڕوو، دوای پرسی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ئێستا هەندێک سەرکردەی عێراق داچڵەکیون لەوەی چیان کردووە، چونکە نەدەبوو دوای ئەو هەموو ساڵە لەگەڵ براکانمان لە عێراق بەو شێوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.

13/4/2017

سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، دوای پرسی ڕیفراندۆم هەندێک لایەنی عێراق لە هەڵوێستەکانیان پەشیمان بوونەتەوە و رەخنە لە سیاسەتی عێراق دەگرن بەوەی بوودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی و دەڵێت: "سیاسەتی بەغدا وای کرد هەرێمی کوردستان بڕیاری خۆی بدات".

 

محەمەد دەلۆ، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە (باسنیوز)ی راگەیاند: زۆر سەرکردەی عێراق ئێستا تێگەیشتوون کە ئەوەی لەدژی هەرێمی کوردستان کرا نایاسایی بووە و ئەوەش وای کردووە کە هەرێمی کوردستان لە سەرجەم ئەو بڕیارانەی لە داهاتوو دەیدات، هەڵوێست وەربگرێت."

 

ئەو سەرکردەیەی پارتی گوتیشی: "عەممار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، لەم ڕۆژانە خۆی داوای کردووە پەیوەندیی هەولێر و بەغدا دووبارە دابڕێژرێتەوە، باسی لەوەش کردووە هەرێمی کوردستان ماوەیەکە بەدەست بڕینی مووچە و کەمکردنەوەی هاوکاریی و پاڵپشتییەکانەوە دەناڵێنێت، بۆیە پێویستە بە ڕێککەوتن لێک نزیکبوونەوە و سوودوەرگرتن لە ئەزموونە گەورە و قورسەکان ئەمانە چارەسەر بکرێن، کە کورد لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوو پێیدا تێپەڕیوە".

 

ڕاشیگەیاند "قسەکانی حەکیم ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە سیاسەتێکی هەڵە لە بەغداوە هەیە و دەیەوێت زیان بە بەرژەوەندیی کورد بگەیەنێت، بۆیە گرنگە سەرجەم لایەنەکان لەوە تێ بگەن کە ئەو سیاسەتەی لە بەغداوە هەیە زیان لە هەموو عێراق دەگەیەنێت".

 

ئەوەشی خستەڕوو، دوای پرسی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ئێستا هەندێک سەرکردەی عێراق داچڵەکیون لەوەی چیان کردووە، چونکە نەدەبوو دوای ئەو هەموو ساڵە لەگەڵ براکانمان لە عێراق بەو شێوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.

 

کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. ئەرشیڤ

رووسیا بڕیارێکی نێودەوڵەتی لەبارەی رژێمی سووریا رەت دەکاتەوە (ڤیتۆ) دەکات.

رۆژی چوارشەممە 12.4.2017، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و تێیدا پرۆژەیەک بۆ ملکەچکردنی رژێمی سووریا بە هاوکاریکردنی لێژنەی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی کیمیابارانکردنی هاووڵاتییانی خان شەیخون، ئامادە کرا.

رووسیا، وەک دۆستێکی رژێمی سووریا بڕیارەکەی رەت کردەوە و رێگای نەدا رژێمی سووریا ملکەچ بکرێ بە هاوکاریکردن.

ئەوە هەشتەم ڤیتۆی رووسیایە، کە لەماوەی شەڕی ناوخۆیی سووریا، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لەبەرژەوەندیی رژێمی سووریا دەیکات.

هەر پێنج وڵاتی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، رووسیا و چین، کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتین، مافی ڤیتۆکردنی بڕیارەکانیان هەیە.

رۆژی سێشەممە 4.4.2017 فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سووریا بە چەکی کیمیاوی ناوچەی خان شەیخون‌ی لە پارێزگای ئیدلیب بۆردومان کرد و بووە هۆی گیان لەدەستدانی 58 کەس، کە زۆرینەیان منداڵ بوون و برینداربوونی نزیکەی 300ـی دیکە.

رۆژی هەینی 7.4.2017، سوپای ئەمریکا وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بۆردومانکردنی هاووڵاتییان بە چەکی کیمیاوی لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە، ژمارەیەک مووشەکی تۆماهۆکی ئاراستەی سەربازگەیەکی رژێم کرد و زیانێکی گەورەی بەو رژێمە گەیاند.

شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 400 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.

13/4/2017

 

سوپاسالاری پێشووتری تورکیا پێیوایە بە پەسەندکرانی هەمواری دەستووری تورکیا، ئەو وڵاتە دەبێتە وڵاتێکی فیدڕالی.

جەنەڕال ئیلکەر باشبوخ، سوپاسالاری پێشووتری تورکیا لە چاوپێکەوتنیکدا لەگەڵ رۆژنامەی (سۆزجو)ـی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، لە سیستەمی سەرۆکایەتیدا، بە فیدرالیزەکردن دێتە بەر باس و لە تورکیا جێگیر دەکرێت، چونکە نموونەی وڵاتان زۆرن، کە لە سیستەمی سەرۆکایەتیدا بوون بە وڵاتی فیدرالی.

جەنەڕال ئیلکەر باشبوخ ئاماژەی بە بوونی پلانی پێشوەختە بۆ گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانیی لە تورکیا لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی کردووە و رایگەیاندووە، ”ئەمریکا زیندووترین نموونەی سیستەمی سەرۆکایەتییە، کە چۆن دابەش بووە بەسەر ولایەتەکاندا".

سوپاسالاری پێشووتری تورکیا هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەگەر تورکیا ببێتە وڵاتێکی فیدرالی، ئەوا ”تورکیا دەخاتە ناو مەترسییەکی گەورەوە“.

بڕیارە رۆژی 16.4.2017، هاووڵاتییانی تورکیا بەشداریی ریفراندۆمێک بۆ هەمواری دەستووری تورکیا بکەن و بە پەسەندکرانی هەموارەکە، حوکمڕانیی تورکیا لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی دەگۆڕێت.

هەموارەکە لەلایەن هەردوو پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتدار و بزووتنەوەی نەژادپەرستی تورکیا ئامادە کراوە و پشتگیریی دەکرێ، هەردوو پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و کۆماریخوازی تورکیا (جەهەپە)ش دژایەتی دەکەن.

13/4/2017

 

پارێزگای هەولێر لەبارەی رووداوی هێرشکردنە سەر فەرهاد پیرباڵ، راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو هێرشکەرانە هیچ پەیوەندییەکیان بە پارێزگاری هەولێر و پاسەوانەکانییەوە نییە.

رۆژی چوارشەممە 12.4.2017، دوو کەس بە چەکەوە هێرشیان کردە سەر فەرهاد پیرباڵ، هونەرمەند و مامۆستای زانکۆ.

دوای رووداوەکە، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەو رووداوە ”دڵگران“ بووە و دەزگا ئەمنییەکانی راسپاردووە دوو هێرشبەرەکە دەستگیر بکەن و بەپێی یاسا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێ.

ئێوارەی هەمان رۆژ، هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر دوو هێرشکەرەکەیان دەستگیر کرد و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان کرد.

13/4/2017

 

مەحموود ئەحمەدی‌نەژاد سەرکۆماری پێشووی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی ناوی خۆی بۆ بەشداری لە دوازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران کاندید کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (ئیرنا) زمانحاڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران، مەحموود ئەحمەدی‌نەژاد کە پێشتر بۆ دوو خولی چوار ساڵە سەرکۆماری ئێران بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2017 /4 /12 بە فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆی ئێران ئامادە بوو و ناوی خۆی بۆ دوازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران کاندید کرد.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئەحمەدی‌نەژدا لە کاتی ناو تۆمارکردندا گوتی "چەکی ئێمە قەڵەمە".

بەرلە ئەحمەدی نەژاد حەمید بەقایی، سەرۆکی پێشووی ئاسەواری مێژووی و گەشتیاریی ئێران ناوی خۆی تۆمار کرد.

هاوکات (زەریبافان) سەرۆکی پێشووی ناوەندی شەهیدی ئێرانیش هەتا ئێستا خۆی کاندید کردووە، بڕیارە حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێستای ئێرانیش بۆ جاری دووەم خۆی کاندید بکاتەوە.

خۆ کاندیدکردنی ئەحمەدی‌نەژدا لە کاتێک دایە کە ساڵی پێشوو عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە ئەحمەدی‌نەژدا کردبوو کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرکۆماری خۆی کاندید نەکات.

بڕیارە ڕێکەوتی 2017/5/19 دوازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران هاوکات لەگەڵ پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شار و گوند لە سەرانسەری ئێران بەڕێوە دەچێت.

12/4/2017

 

سەعدی پیرە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند:" نەخشەڕێگاکەی یەکێتی بۆ لایەنەکان نییە، بەڵكو بۆ یەکێتی خۆیەتی."گوتیشی: "هەڕەشەکانی تورکیا و ئێران و بەغداد وایکرد لەگەڵ پارتی کۆ ببینەوە".

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەمیانەی سیمینارێکدا کە لە ستۆکهۆڵمی سوید بەڕێوەچوو، رایگەیاند: " نەخشەڕێگاکەی یەکێتی بۆ لایەنەکان نییە، لەڕاستیدا بۆ یەکێتی خۆیەتی کەوا لە چ چوارچێوەیەکدا سەیری کێشەکان دەکەین و چ جۆرە چارەسەریەکی بۆ دادەنێین."

سەعدی پیرە گوتیشی: "برادەرانی یەکێتی لە هەر پلە و پایەیەک بن پێویستە پابەندبن بە چوارچێوەی نەخشەڕێگاکە بۆ ئەوەی رزگارمانبێت لە لێدوانی ناکۆک لەگەڵ یەکتری."

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گوتی: "مەرج نییە لایەنە سیاسییەکان لەسەر نەخشەرێگاکەی ئێمە رەزامەندبن. ئەوان ئەگەر پێشنیازێکی باشتریان هەیە بەسەرچاو ئێمە گوێدەگرین."

ئاڵای کوردستان و گشتپرسی

لەبارەی کاردانەوەکان لەسەر بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەسەر فەرمانگەکانی کەرکووک، سەعدی پیرە باسی لەوەکرد "دەمێکە ئاڵای کوردستان لە کەرکووک هەیە و لەدوای هاتنی داعش لەساڵ 2014ەوە ئاڵای کوردستان لەودیو خانەقینەوە تاوەکو شنگال هەڵکراوە."

سەعدی پیرە گوتی: "ئەو هەڵچوون و کاردانەوانەی لەلایەن تورکیا، ئێران و بەغداد گوێمان لێ بوو، کاردانەوەیەکی نابەجێ و چاوەڕوان نەکراو بوو. پەیامێکمان لە تورکیا و یەکێک لە ئێرانەوە بۆهاتن کە زۆر بەتووندی هەڕەشەمان لێدەکەن. لە عێراقدا شیعە و سوننە کە لەوپەڕی ناکۆکیدان لەسەر بابەتی ئاڵا بوونە یەک و لەپەرلەمان 168کەس لەدژی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک دەنگیاندا."

سەعدی پیرە گوتیشی: "هەرگیز لە پەرلەمانی عێراق بەبێ کورد 168 دەنگ کۆنەبووەتەوە. بۆیە رۆژی 2ی نیسانی 2017 ناچار لەگەڵ پارتی کۆبووینەوە. ئەمەش لەلایەن ناحەزەکانی یەکێتی بەهەڵە تەفسیر کرا گوایە یەکێتی نەخشەڕێگاکەی لەبیرچوو، چوو لەگەڵ پارتی کۆبووەوە و بەرنامەکەی پارتی جێبەجێکرد، ئەویش بابەتی ریفراندۆمە."

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گوتی: "کۆبوونەوکانی ئێمە لەگەڵ پارتی ئەوەبوو کە چۆن بەرپەرچی ئەو هەڕەشانە بدەینەوە و لەبەرامبەری بووەستین. بۆ ئەمەش شاندێک پێکهێنرا و چووە بەغداد بۆ ئەوەی پێیان بڵێین کە بابەتی ریفراندۆم مافێکی رەوای خۆمانە و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانیش شتێکی دژە دەستوور نییە. دووەمیش دەنگدانە نایاساییەکەی پەرلەمانی عێراق، کە ئەمەمان قبووڵ نییە. لە سەردانمان بۆ بەغداد پێمانگوتن بۆیە داوای ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەکەین، چونکە تاوەکوئێستا ئێمەتان پێ مرۆڤی نمرە دووە و مافی هاووڵاتیەکی یەکسانتان بە ئێمە رەوا نەبینیوە."

سەعدی پیرە، باسی لەوەشکرد کە "یەکێتی و پارتی شاندێکی دیکەیان پێکهێنا بۆ ئەوەی سەردانی لایەنەکانی کوردستان بکات، تاوەکو بەهاوبەشی لەگەڵ لایەنەکان کۆمیسیۆنی سەرپەرشتی ریفراندۆم ئامادە بکەین. کە گۆڕان سەردانی شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی قبووڵ نەکرد، هۆکاری ئەوەبوو کاتی خۆی پارتیش ئامادە نەبوو پێشوازی لە شاندی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان بکات."

12/4/2017

 

حوسێن دەهقان وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند ئەگەر ئەمەریکا ئەم جارە هێرش بکاتەوە سەر سووریا، ئەوا بێ وەڵام نابن.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئێران IRNA، حوسێن دەهقان لە میانی گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی شۆیگو هاوتا رووسیەکەی، تاوتوێی هێرشەکەی ئەمەریکایان کردووە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی رژێمی ئەسەد لە سووریا.


دەهقان ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمەریکا پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانی کردووە و گوتوویەتی "ئەگەر ئەمەریکا جارێکی تر هێرش بکاتەوە سەر سووریا، ئەوا باجەکەی بە قورسی دەدات، دەبێت بزانن کە هێرشەکان بێ وەڵام نابن".


سوپای ئەمەریکا رایگەیاندبوو وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی ئەسەد لە ئیدلبی سووریا، لە رێگەی کەشتیەکانیەوە، ٥٩ مووشەکی ئاراستەی فرۆکەخانەی شەعیراتی رژێم کردبوو. دووپاتیشی كردووەتەوە ئەگەر سووریا دووبارە چەكی كیمیایی بەكار بێنێتەوە، ئەوا ئەمەریكا دووبارە هێرشی دەكاتەوەسەر.

12/4/2017

 

هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا نامەیەکی گوماناوەی دوای هێرشەکەی سەر یانەی برووسیا دۆرتمۆند دەدۆزنەوە.

شەوی سێشەممە 11.4.2017، سێ بۆمبی لکێندراو لە نزیک پاسێکی گواستنەوەی یاریزانانی یانەی برووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە شاری دۆرتمۆند تەقینەوە.

پۆلیسی شارەکە تەقینەوەکانی، کە بووە هۆ برینداربوونی یاریزان مارک بارترا، بە هێرشی تیرۆریستی هەژمار کردووە و رایگەیاندووە، ”دەتوانین بڵێین هێرشەکە لە دژی یانەکە ئەنجام دراوە“.

دوای تەقینەوەکان، پۆلیس نامەیەکی گوماناوی لە دەرەوەی ئەو هۆتێلە دۆزراوەتەوە، کە یاریزانانی یانەکە لێی دەرچوون و تێیدا باس لە ژمارەیەک تەقینەوە کراوە و کەسێک خۆی بە ئەنجامدەریان ناساندووە.

داواکاری گشتی، کە هەواڵی نامەکەی بە میدیاکانی وڵاتەکەی گەیاندووە، رەتی کردووەتەوە ئاشکرای بکات نامەکە بە چ زمانێ نووسراوە و هیچ زانیارییەکی دیکەشی لەبارەی ناوەڕۆکی نامەکەوە نەداوە.

12/4/2017

 

یەكێتی: نابێ گۆڕان داوای مودێلی 50 بە 50ی یەكێتی و پارتی بكات

بزووتنەوەی گۆڕان داوا لە یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان دەكات، لە كۆی (848) پۆستی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كە پێشتر رێككەوتنیان لەسەر كردووە، نیوەی بدرێنە گۆڕان، بەڵام یەكێتی رای وایە كە نابێ گۆڕان داوای مۆدێلی حوكمڕانی "یەكێتی و پارتی" بكات بە دابەشكردنی پۆستەكان "50 بە 50". هەڵسوڕاوێكی دیاری گۆڕانیش دەڵێت "ئەگەر یەكێتی لە رێككەوتنەكە پەشیمان بووەتەوە، ئەوا قبووڵمانە".

مانگێكی دیكە ساڵێك بەسەر رێككەوتنی نێوان یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕاندا تێدەپەڕێت كە لە 17/5/2016 لە ماڵی مام جەلال لە دەباشان ئیمزاكرا. یەكێتی هەر لە سەرەتای نەخشەڕێگاكەیدا كە ماوەی رابردوو لەلایەن سەركردایەتی و ئەنجوومەنی ناوەند پەسەند كرا، باسی پابەندبوونی یەكێتی دەكات بە رێككەوتننامەكەی لەگەڵ گۆڕان، بەڵام ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتی بە جێبەجێنەكردنی رێككەوتنەكە خەتابار دەكات.

بەهار عەبدولڕەحمان، ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ نووسینەوەی رێككەوتنی نێوان حیزبەكەی و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان نایشارێتەوە كە حیزبی دیكە هەبوون "دژایەتی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەیان كردووە". پێشیوایە "گەورەترین رێگری لەبەردەم سەرخستنی رێككەوتنەكە كارانەكردنەوەی پەرلەمان بووە".

بەهار عەبدولڕەحمان كە ئەندامێكی كارای گۆڕانە لە پەرلەمانی كوردستان و شارەزایی باشی هەیە لە یاسا، بەشێكی سەرەكیی پێشێلكردنی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و گۆڕان دەخاتە ئەستۆی یەكێتی. ئەو بە (رووداو)ی گوت "دۆخی نێوخۆی یەكێتی و بوونی دوو باڵ لە نێو یەكێتیدا و بەرژەوەندیی ماددی كۆمەڵێ بەرپرسی یەكێتی كاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر جێبەجێنەكردنی رێككەوتنەكە".

ئەو بەرپرسەی گۆڕان پێیوایە سەرەڕای ئەوەی رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراوە و یەكێتی پۆستەكانی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی وەكو گۆڕان داوای دەكات پێی نەداوە، دەڵێت "دیموكراسی و ئاڵوگۆڕكردنی دەسەڵات لە زۆنی سەوز و نیلی لە زۆنی زەرد باشترە".

یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە ماوەی رابردوودا دوو رێككەوتن لە نێوانیاندا واژۆ كراوە. رێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی ئیدارەی لۆكاڵی سلێمانی و هەڵەبجە بووە. رێككەوتنی دووەمیش بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ئەو دوو رێككەوتنە، وەك هەڵسوڕاوێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە (رووداو)ی گوت "مافی حیزبەكەی لەلایەن یەكێتییەوە خوراوە، یەكێتی پابەند نەبووە بە جێبەجێكردنی ماددەكانی ئەو رێككەوتنە كە خۆی ئیمزای كردووە. بەتایبەت ئەو بڕگانەی پەیوەندیان بە دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەوە هەیە".

هەڵسوڕاوەكەی بزووتنەوەی گۆڕان ژمارەی پۆستەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرا دەكات، كە دەبووایە بەپێی رێككەوتنەكەیان لە نێوان گۆڕان و یەكێتی دابەشكرابان.

ئەو هەڵسووڕاوەی گۆڕان گوتی "لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە 848 پۆستی ئیداری هەن، رێككەوتبووین كە نیوە بە نیوە لە نێوان یەكێتی و گۆڕان دابەش بكرێن، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان كە دەبووایە 224 پۆستی وەربگرێ‌، تاوەكو ئێستا تەنیا 31 پۆستی وەرگرتووە". گوتیشی "یەكێتی ئامادە نییە و بەردەوام كێشە دروست دەكات بۆ ئەوەی گۆڕان مافی خۆی وەرنەگرێت".

بەڵام یەكێتی دەڵێت بزووتنەوەی گۆڕان حەقی یەك پۆستیشی نەماوە و پۆستەكانی خۆی وەرگرتووە.
رێككەوت زەكی، سەرۆكی پێشووی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كە ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنەكەیە و ئاگاداری وردەكاریی رێككەوتنی دابەشكردنی پۆستەكانی نێوان حیزبەكەی و گۆڕانە، بە (رووداو)ی گوت "ئەو پۆستانەی بەر گۆڕان كەوتوون وەك لە رێككەوتنەكەدا هاتووە هەمووی بە گۆڕان دراوە. بزووتنەوەی گۆڕان تەواوی ئیستیحقاقی خۆی وەرگرتووە".

رێككەوت زەكی رەخنە لە داواكانی گۆڕان دەگرێ بۆ دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی زۆنی سەوز و نیلی بەشێوەی نیوە بە نیوە و دەڵێت "پێشتر تانەیان لە رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی دەدا كە چۆن پۆستەكانیان لە نێوان خۆیاندا 50 بە 50 دابەش كردووە، ئەی چۆن ئێستا دێن و دەیانەوێ هەمان شت دووبارە بكەنەوە".

بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی 12 كورسی هەیە و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان 11 كورسی و بەگوێرەی رێككەوتنەكە پۆستی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگار دوو ساڵ بە دوو ساڵ لەنێوانیاندا ئاڵوگوڕ دەكرێ. دوای تەواوبوونی دوو ساڵەكەی یەكێتی، ئێستا بەناوی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی پارێزگاری سلێمانی بە وەكالەت بەڕێوەدەبرێت.

رێككەوت زەكی نایشارێتەوە كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان "بەو داواكارییەی گۆڕان رازینابێت پۆستەكان نیوە بە نیوە دابەشبكات". گوتیشی "گۆڕان 12 كورسی هەیە لە ئەنجوومەنی پارێزگا و بەگوێرەی كورسییەكانی خۆی تەواوی مافی خۆی وەرگرتووە كە 31 پۆستن".

جگە لە پۆستی پاریزگاری سلێمانی، بزووتنەوەی گۆڕان 5 قائیمقام، 18 بەڕێوەبەری ناحیە، شەش بەڕێوەبەری گشتی، پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆ، چالاكییە مەدەنییەكان، پۆلیسی فریاكەوتنی 104، پۆلیسی دارستان هەموو ئەمانە لەدەست گۆڕاندان. وەك رێككەوت زەكی دەڵێت "ئێستا سلكی ئەمنی لە سلێمانی كەوتووەتە دەست گۆڕان".

نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە كاتی راگەیاندنی رێككەوتنی نێوان حیزبەكەی و یەكێتی راگەیاند "عیبرەت لە نووسینەوەی رێككەوتنەكەدا نییە، بەڵكو عیبرەت لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەدایە".

دوای تێپەڕبوونی ساڵێك، بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ رێككەوتنەكە جێبەجێنەكراوە. بەهار عەبدولڕەحمان بەروون و ئاشكرا داوا لە یەكێتی دەكات "ئەگەر یەكێتی بە فەرمی لە رێككەوتنەكە پەشیمان بووبێتەوە، ئەوا گۆڕان قبوڵیەتی، ئەگەر بیانەوێ جێبەجێی بكەن، دەبێ هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە بهاوێژن".

12/4/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان