رۆژی یه‌كشه‌ممه 16-4-2017 ، هاووڵاتیانی توركیا به مه‌به‌ستی ده‌نگدان به گشت‌پرسیی هه‌مواركردنه‌وه‌ی 18 مادده‌ی ده‌ستوور ده‌چنە سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
له ناوخۆی توركیادا، 55 ملیۆن و 319 هه‌زار و 222 ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر 167 هه‌زار و 140 سندووق، ده‌نگده‌ده‌ن. 1 ملیۆن و 269 هه‌زار و 282 له‌و ده‌نگده‌رانه ده‌نگده‌ری نوێن و تا رۆژی ده‌نگدانه‌كه 18 ساڵ پڕده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له گرتووخانه‌كاندا 461 سندووق داده‌نرێت.
له شاره‌كانی باكووری كوردستان كاژێر 7:00 ی به‌یانی بۆ کاژێر 16:00ی ئێواره ده‌نگدان به‌ڕێوه ده‌چێت و له شاره‌كانی دیكه‌ش دەنگدانەکە لە کاژێر 8:00 بۆ کاژێر 17:00ی ئێوارەیە.
له گشتپرسییه‌كه‌دا 10 پارتی سیاسی ده‌توانن نوێنه‌ر بۆ سه‌ر سندووقه‌كان دابنێن. به‌پێی مادده‌ی 23 لە یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ستوور، ئه‌و پارتانه ده‌ستنیشانكراون كه ده‌توانن نوێنه‌ر بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان دابنێن.
به‌و پێیه له‌گه‌ڵ پارته سه‌ره‌كییه‌كانی ئاكپارتی، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و هه‌ده‌په‌دا هه‌ریه‌كه له پارته‌كانی ئانا وه‌ته‌ن، پارتی توركیای سه‌ربه‌خۆ، پارتی یه‌كێتیی توركیای مه‌زن، هوداپار، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی وه‌ته‌ن، به‌شدارده‌بن له چاودێری ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا.
ئه‌و پارتانه‌ی كه له به‌ره‌ی به‌ڵێ بانگه‌شه ده‌كه‌ن بریتین له ئاكپارتی، مه‌هه‌په، پارتی یه‌كێتیی توركیای مه‌زن و هوداپار. له به‌رامبه‌ردا پارته‌كانی جه‌هه‌په، هه‌ده‌په، ئانا وه‌ته‌ن، پارتی توركیای سه‌ربه‌خۆ، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی وه‌ته‌ن له به‌ره‌ی نه‌خێر بانگه‌شه ده‌كه‌ن.
توركیا بۆچی گشتپرسی دەكات؟
لەو گۆڕانكارییە دەستوورییەدا فۆكەسی سەرەكی لەسەر فراوانكردنی سنووری دەسەڵاتەكانی سەرۆككۆماری توركیایە، گشتپرسییەكەی 16ی مانگ ئەم گۆڕانكارییانەی خوارەوە لە دەستووردا دەكات:
یەكەم: پۆستی سەرۆكوەزیران هەڵدەوەشێتەوە. پۆستی جێگری سەرۆككۆمار دادەنرێ كە رەنگە لە دوو یان سێ كەس پێكبێت.
دووەم: سەرۆككۆمار دەبێ بە بەرپرسی یەكەمی دەسەڵاتی جێبەجێكار و دەوڵەتیش، دەشتوانێ پەیوەندییە حیزبییەكانی خۆی بهێڵێتەوە.
سێیەم: سەرۆككۆمار دەسەڵاتی دیاریكردنی وەزیرەكان، ئامادەكردنی پڕۆژەی بودجە، دەستنیشاكردنی زۆرینەی دادوەرە باڵاكان و كاراكردنی هەندێك یاسای دیاریكراوی دەبێت.
چوارەم: پەرلەمان مافی لێپرسینەوە یان وردبوونەوە لە كاروباری وەزیرەكانی نامێنێ. بەڵام دەتوانێ بە زۆرینەی دەنگ داوای لێپرسینەوە لە سەرۆك بكات. بۆ ئەوەی پەرلەمان بتوانێ سەرۆككۆمار رەوانەی دادگا بكات، دەبێ دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتاران لەگەڵ داواكەدا بێ.
پێنجەم: ژمارەی پەرلەمانتاران لە 550 بۆ 600 ئەندام بەرز دەكرێتەوە.
شەشەم: هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی هەموو پێنج ساڵ جارێك لە یەك رۆژدا بەڕێوەدەچن. هەموو كەسێك تەنیا دوو خولی لەسەر یەك مافی ئەوەی دەبێ سەرۆككۆماری توركیا بێ.
15/4/2017