فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کازم ئیمان‌زادە رۆژنامەنووس و بەرپرس و خاوەن ئیمتیازی مەڵپەڕی “هیوانیوز” و خەڵکی شاری سنە، حەوتووی داهاتوو دادگایی دەکرێ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان بڕیارە رۆژی ٢٢ی خەزەڵوەر کازم ئیمان‌زادە لە لقی ١٠٢ی دادگای سزای شاری سنە بەتاوانی شێواندنی ڕای گشتی، بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە دژی نیزام و بێ ڕیزی کردن بە پیرۆزییەکان و هەواڵدان بەدژی ئاسایشی نیشتمانی و پەرەپێدان بە ناکۆکیی نەتەوەیی و ئایینی دادگایی بکرێ.
شایانی باسە بێ‌رێزی کردن بە پیرۆزییەکان و شێواندنی ڕای گشتی لە بەرچاوترین تۆمەتە باوەکانی سەرڕێی رۆژنامەنووسان لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستانە، کە زۆرجار هەوڵدان بە دژی ئاسایشی نەتەوەیی پێ زیاد دەکرێ.
جێگری چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی شاری سنە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی‌دا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە باسی لە ئامادەبوونی هەیئەتی مونسیفە لە رۆژی دادگایی کردنی ئەو رۆژنامە نووسە کوردە کرد کە رۆژی ٢٢ی خەزەڵوەر بەڕێوەدەچێ.

11/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان