فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

به‌ بێ ئه‌وه‌ى ئه‌مريكا هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كى هه‌بێت، يان رێگرييان لێ بكات، ميليشيا شيعه‌كانى عێراق سنوورى عێراقيان به‌ جێهێشت و گه‌يشتنه‌ سووريا بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌لبوكه‌مال هاوكارى ميليشيا ئێرانييه‌كان و حزبوڵڵا و سوپاى ئه‌سه‌د بكه‌ن.

هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا جێى نيشانه‌ى پرسياره‌، به‌ تايبه‌تى له‌ كاتێكدايه‌ كه‌ ئه‌و ميليشيايانه‌ى دڵسۆزى ئێرانن توانيان بۆ يه‌كه‌مجار رێڕه‌وێكى ستراتيژى له‌ نێوان ئێران و لوبنان بكه‌نه‌وه‌.

دواى ته‌واوبوونى شه‌ڕى ئه‌لبوكه‌مال، ئێران سه‌ركه‌وت له‌ هێنانه‌دى ئامانجه‌ ستراتيژييه‌كه‌ى، هه‌رچه‌نده‌ ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا باس له‌وه‌ ده‌كات ستراتيژێكيان هه‌يه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران.

به‌ڵام واقيع پێچه‌وانه‌كه‌ى سه‌لماند. ئێستا رێگه‌ له‌ به‌رده‌م ميليشيا ئێرانييه‌كان له‌ ده‌وروبه‌رى به‌غدا و فه‌لوجه‌وه‌ به‌ره‌و رومادى و قائيم و ئه‌لبوكه‌مال له‌ سووريا و دێرزوور و ته‌دمور و ديمه‌شق و پاشان به‌يروت ئاوه‌ڵايه‌.

پێشتر ئێرانييه‌كان نه‌يانده‌توانى ئه‌و رێڕه‌وه‌ ستراتيژييه‌ ئاوا بكه‌ن، جگه‌ له‌ زاڵبوونيان به‌سه‌ر ده‌روازه‌ى وه‌ليد (قائيم) به‌ تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مريكاييه‌كان له‌ سنوورى ده‌روازه‌ى ره‌بيعه‌وه‌ له‌ باكوور و ته‌نه‌ف له‌ باشووره‌وه‌ به‌ربه‌ستيان دانابوو، به‌ڵام ده‌روازه‌ى وه‌ليد له‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بێ ماندووبوونێكى زۆر كه‌وته‌ ده‌ست ئێران.

ده‌زگاى راگه‌ياندنى ناوه‌نديى جه‌نگ سه‌ر به‌ سوپاى سووريا، دوێنێ بڵاويكرده‌وه‌، كه‌ هێزه‌كانى سوپا و هاوپه‌يمانه‌كانى توانيان كۆنترۆڵى ئه‌لبوكه‌مال بكه‌ن و داعشى لێ ده‌رپه‌ڕێنن.

ئه‌لبوكه‌مال هاوسنوورى عێراقه‌ و دوايين گرنگترين پێگه‌ى داعش بوو له‌ سووريا.

به‌ له‌ده‌ستدانى ئه‌لبوكه‌مال، داعش سه‌رجه‌م ئاوه‌دانى و شارو و شارۆچكه‌ سووريه‌كانى له‌ده‌ستدا و له‌ ئێستادا ته‌نيا ناوچه‌ى راوه‌ى له‌ خۆرئاواى ئه‌نبار به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌.

به‌ كۆنترۆڵكردنى ئه‌لبوكه‌مال، جارێكى ديكه‌ رێگه‌ى سه‌ره‌كى نێوان عێراق و سووريا له‌ رێگه‌ى قه‌زاى قائيم ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ ديوى سوورياشه‌وه‌، ميليشياكانى سه‌ر به‌ ئێران زۆربه‌ى ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى سووريايان به‌ده‌سته‌وه‌يه‌.

هه‌ر له‌ ئه‌لبوكه‌ماله‌وه‌ به‌ره‌و مه‌يادين و ته‌دمور و له‌وێشه‌وه‌ بۆ رێگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كه‌ به‌ حمس و ديمه‌شقدا تێده‌په‌ڕێت و له‌ سنوورى ئه‌وپه‌ڕى سووريا و سنووره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى لوبنان كۆتايى دێت.

له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا ميليشياكانى حه‌شد ره‌تيانكرده‌وه‌ سنوورى عێراق ببه‌زێنن و بچنه‌ سوورياوه‌.

حه‌شدى شه‌عبى ميليشياى جۆراوجۆرى مه‌زهه‌بين و له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌تواى ئايه‌توڵڵا سيستانى دامه‌زراون و به‌شێكى سه‌ره‌كى و گه‌وره‌ى ئه‌و ميليشيايانه‌ پێيان ده‌وترێت (حه‌شدى وه‌لائى) و دڵسۆزى و لايه‌نگرييان بۆ وه‌لى فه‌قيهى ئێران ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامه‌نه‌ئى هه‌يه‌.

له‌ به‌رامبه‌ريشدا به‌شێكى ئه‌و ميليشيايانه‌ پێيان ده‌وترێت حه‌شدى سيستانى و فه‌رمانبه‌ردارى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانن.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌ ميدياييه‌كان هه‌ريه‌ك له‌ ميليشياكانى كه‌تيبه‌كانى سه‌يدولشوهه‌دا، كه‌تيبه‌كانى حزبوڵڵاى ئێران و بزووتنه‌وه‌ى ئه‌لنوجه‌با به‌شداريان له‌ شه‌ڕى ئه‌لبوكه‌مال كردووه‌ و په‌ڕيونه‌ته‌وه‌ خاكى سووريا.

شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان، جێپێ قايمكردنى ئه‌و ميليشيايانه‌ له‌ ناو جه‌رگه‌ى ناوچه‌ سوننيه‌كان سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه‌ ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ستيارن به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێك كه‌ بۆنى ئێرانى لێوه‌ بێت.

كه‌سايه‌تييه‌كى سياسى له‌ پارێزگاى ئه‌نبارى سوننه‌ نشين ده‌ڵێت: تێچووى بوون و مانه‌وه‌ى ئێران له‌ سنوورى عێراق و سووريا زۆر زۆر ده‌بێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باسى له‌وه‌شكردووه‌، له‌ ئێستادا حه‌شدى هۆزه‌ سوننيه‌كان هه‌يه‌ و گه‌نجانى سوننه‌ش روويانكردووه‌ته‌ ريزه‌كانى سوپا و ئه‌سته‌مه‌ ئێرانييه‌كان و ئه‌و ميليشيايانه‌ى كار بۆ ئێران ده‌كه‌ن بتوانن له‌ ناو جه‌رگه‌ى سوننه‌دا هه‌ڵبكه‌ن و بۆماوه‌يه‌كى زۆر بمێننه‌وه‌.

چاودێران له‌و بڕوايه‌دان، ئه‌و هێڵه‌ى ئێران ده‌يه‌وێت بيپارێزێت و كارى بۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى تاران به‌ به‌يروته‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌ تێچوويه‌كى زۆرى هه‌يه‌ چونكه‌ رووبه‌ڕووى واقيعێكى جوگرافى سه‌خت ده‌بێته‌وه‌ و له‌ به‌غداوه‌ تا قائيم به‌ درێژايى 500 كيلۆمه‌تر ژينگه‌يه‌كى نه‌يارى ئێرانه‌ و سه‌رجه‌مى سوننه‌يه‌.

10/11/2017

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان