فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خەڵکی شاروناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە خەمخۆری و سەخاوەتێکی بێ وێنە بەردەوامن لە کۆکردنەوە و گەیاندنی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی کارەساتی بوومەلەرزەی پارێزگای کرماشان.
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بە “کوردستان و کورد” گەیشتووە، خەڵکی سەرجەم شارە و شارۆچکەو گوندەکانی کوردستان بە هانای هاونیشتمانیانی بوومەلەرزە لێدراویان دەچن و، چەند رۆژە لە هەڵمەتێکی کوردانەو مرۆڤدۆستانە خەرێکی کۆکردنەوەو ناردنی یارمەتی و پێداویستێیەکانن بۆ بەرکەوتووانی بوومەلەرزەی شەوی ٢١ی خەزەڵوەر.
چالاکانی مەدەنی و سەرجەم ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە یەکەم ساتەکانی ئەو ڕووداوە کارەساتبارەدا، بە ڕێکخستنی گرووپی یارمەتی‌دەر و پێکهێنانی کەمپەین، هەڵمەتیکی بێ وێنەیان ڕێک‌خستووە بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی و هاوکاری کردنی خەڵکی لێقەوماو.
بە پێی هەواڵەکان لە سەرجەم شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هاوکاری خەڵک و چالاکانی کورد، کەلوپەلێکی زۆر کۆکراوەتەوە و ئەو هەڵمەتە هەروا بەردەوامە.
لە شارەکانی ڕوانسەر، نۆدشە، پاوە، کامیاران، دێولان، قوروە، تیکاب، دیواندەرە، سنە ، مەریوان ، بانە ، بۆکان، سەقز، مەهاباد، سەردەشت، ڕەبەت، نەغەدە وپیرانشار، خەڵکی خۆرسک و خەمخۆر خەریکی کۆکردنەوەی یارمەتی و گەیاندنی کەلوپەلی پێویستن بۆ زیان وەبەرکەوتووانی ناوچەی کرماشان.
ئەم هەڵمەتەو هاتنە مەیدانی خەڵک لە کاتێک‌دایە کە خەمساردی و خۆ لێ‌بێ‌ساحیب کردن بە دامودەزگا دەوڵەتیەکانەوە دیارە و، لەوبارەوە خەڵکی لێقەوماوی سەرپێڵی‌زەهاو کە زۆرترین خەساریان وەبەرکەوتووە رۆژی رابردوو نارەزایەتییان دەربڕی و هەروەها دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامی خەریکی چەواشە کردنی ڕاستییەکان و هێندێک لە ناوەندە ئەمنیەکانیش بەئەنقەست کێشە ساز دەکەن لە سەر ڕێی یارمەتی گەیاندن و دابەشکردنیان بەسەر خەڵکی زیانەمەندی پارێزگای کرماشان.
بە وتەی شایەتحاڵان خزمەتگوزارییەکانی دەوڵەت زۆر لاوازەو ئەوەش کە هەیە هی خەڵک و کەسانی خۆبەخشە.
دوای تێپەڕبوونی سێ رۆژ لەو کارەساتە بەوتەی شایەتحاڵێک هێشتا پتر لە ١٣١ گوند بەکاولاشی ماوەتەوە و تەرمی سەدان کەسی دیکە لەژێر داروپەردووی بینا و خانووەکانن و رێژەی برینداران و کوژراوانیش لە هەڵکشان‌دایە.

15/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان