ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ بەجێماوانی بوومەلەرزە لە کوردستان هاوخەمیان دەربڕی
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە پەیامێکدا، داوایان لە ناوەندە فریاکەوتنە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان کرد کە بە هانای لێقەومانی خەڵکی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان بێن.
دەقی تەواوی ئەو بانگەوازە کە بەم چەشنەیە:
پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی کوردستان
لە دوای ڕووداوی بوومەلەرزەی گەورە و هەژێنەر لە هێندێک لە وڵاتان و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، بەتایبەتی شارەکانی پارێزگای کرماشان بریندار و گیانی خۆیان لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان خەساری مرۆیی و مەعنەوی و مادی زۆر بەرچاو بووە و بەداخەوە ئاماری گیان لە دەست دراوەکانی ئەو ڕووداوە ڕووی لە هەڵکشانە.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی ئێران، لە دوای ئەو ڕووداوە هەژێنەرە و گیان لە دەست دانی زیاتر لە ٣٩٠ هاووڵاتی و بریندار بوونی لاینکەمی ٦٦٠٠ هاووڵاتی، لە ناخی دڵەوە خۆی بە خەمبار دەزانێت.
ئەم ڕێکخراوە وێڕای هاودەردیی خۆمان لەگەڵ قوربانیان و ئارەزووی چاکبوونەوەی باری تەندروستیان، گیان لە دەست دانی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لە ڕووداوی دڵهەژێنی بوومەلەرزە لە چوار پارچەی کوردستان، ئێران و عێراق بە بەجێماوانی بەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە و خەڵکی کوردستان و ئێران و عێراق و ویژدانی گشتی و مرۆڤایەتی دەردەبڕین و لە کۆتاییدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوەند و ڕێکخراوەکانی یارمەتی گەیاندنی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێونەتەوەیی بانگهێشتی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە دەکات.
٢٢ خەزەڵوەر/ ١٣ نوامبێری ٢٠١٧
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دادکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان
15/11/2017