فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەشێک لە نوێنەرانی عەرەبستانی سعوودی، لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکەدا بۆ شۆرای ئەمنییەت باسیان لەوە کردووە، کە پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تێرۆریزم ئەمنییەتی جیهان دەخاتە مەترسییەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی، بەشێک لە نوێنەرانی عەرەبستانی سعوودی، لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێش دەستپێکی دانیشتنی شۆرای ئەمنییەت باسیان لەوە کرد، دۆخی مرۆیی یەمەن و پشتیوانییەکانی ڕێژیمی ئێران لە تێرۆریزم ناوچەکە و جیهان تووشی مەترسی دەکات و بەو بۆنەوە داوایان کرد کە پێش لە هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران بگیرێت.

هەروەها نوێنەرانی عەرەبستانی سعوودی، جەختیان لەسەر ئەو کردووەتەوە، کە ڕێژیمی ئێران بە شێوەی ئاشکرا چەکوچۆڵ بۆ یەمەن دەنێرێت، کە پێشێل کردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و پەرەپێدان بە شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەکەیە و مەترسییەکی جیددی بۆ سەر جیهانە.

لەو پێوەندییەدا، عادڵ ئەلجوبەیر وەزیری دەرەوەی سعوودیە، لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: ڕێژیمی ئێران یەکەم وڵاتی پشتیوانی تیرۆریزمە و دەبێ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، گەمارۆ بخاتە سەر تاران.

ناوبراو لەو لێدواندا کە لەگەڵ کەناڵی (CNBC) ئەنجامی داوە، لە بارەی دەستێوەرانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەدا باسی لەوە کردووە، دەمانەوێ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە هۆی پاڵپشتیی ئەو ڕێژیمه لە تێرۆریزم، زنجێرە گەمارۆیەک بەسەر تاراندا بسەپێنێت".

پاش هێرشی مووشەکیی حووسییەکانی یەمەن بۆ سەر ڕیاز، حکوومەتی سعوودییە ڕێژیمی ئێران بە بەرپرسیاری یەکەم دەزانێت.
هەر لەو بارەوە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە میدیاکانی خۆیاندا باسیان لەوە کردووە، کە هێرش بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی دیکە بەتایبەت دۆبەی دەکەن.

10/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان