فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەو بوومەلەرزەیەی شەوی رابردوو رووی دا، ناوەندەكەی لە رۆژهەڵاتی كوردستان بووە و زۆربەی قوربانییەكانیش لە چەند شارێكی سەر بە پارێزگای كرماشانن. جار بە جار ژمارەی قوربانییانی بوومەلەرزەكە زیاتر بەرز دەبێتەوە و هێشتا خەڵكێك لە ژێر دار و پەردووی باڵەخانەكان ماون و تیمەكانی فریاكەوتنیش هەوڵ دەدەن رزگاریان بكەن. بەگوێرەی دوایین زانیارییەكان ٣٢٨كەس گیانیان لە دەست داوە و دوو هەزار و ٥٠٠ كەسیش بریندار بوون.

رادیۆ فەردا بڵاوی كردەوە كە بوومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگای كرماشانی هەژاند و بەهۆیەوە دەیان كەس مردن و سەدان كەسیش بریندار بوون. بوومەلەرزەكە جگە لە هەرێمی كوردستان، لە عێراق و وڵاتانی دەوروبەر هەستیان پێ كردووە و لە ناوخۆی ئێرانیش ئەراك، زەنجان، سنە، تەورێز و دەیان شاری تری هەژاندووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سەعات ١٠ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەم هێشتا بە وردی دیار نییە چەند كەس گیانیان لە دەست داوە، بەڵام زۆرێك لە سەرچاوەكانی هەواڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسانی پارێزگای كرماشان دەڵێن، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لە دەست داوە دەگاتە ٢٠٠ كەس و ژمارەی بریندارەكانیش دەگاتە هەزار و ٧٠٠ كەس.

زانیارییەکانی سەعات ١١:٤٠ خولەکیش کە "ئیرنا" بڵاوی کردووەتەوە ژمارەی کوژراوان بۆ ٣٢٨ کەس و بریندارانیش بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ کەس زیادی کردووە.


زۆربەی قوربانییان لە سێ شاری قەسری شیرین، سەرپێڵ زەهاو و سەلاس و باوەجانین. سەرپێڵ لە نێو ئەو سێ شارە زۆرترین قوربانی داوە.

بەهنام سەعیدی گوتەبێژی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەیرانەكانی ئێران بۆ ئیرنا سەعات ٩ی بەیانی ئاشكرای كرد، شەوی رابردوو هەزار و ٦٨٦ كەس بریندار بوون و زۆرێك لەوانە بە سەرپێیی چارەسەر كراون.

ئەو روونی كردەوە زۆربەی قوربانییان هی پارێزگای كرماشانن و بەشێكیش هیی پارێزگای ئیلامن، بە گشتی تا ئێستە ١٦٤ كەس گیانیان لە دەست داوە و تیمەكانیش خەریكی پشكنین و بەدواداچوونن لە پاشماوەی بینا رووخاوەكان.

شەوی رابردوو لە دوای سەعات نۆی شەو، دوو جار بوومەلەرزە هات كە جاری دووەمیان بە پلەی ٧.٣ بە پێوانەی ریختەر رووی دا.

ناوەندی بوومەلەرزەكە ١٥ كیلۆمەتر لە ئەزگەلە دوور بووە كە سەر بە پارێزگای كرماشانە و لە نزیك سنووری هەرێمی كوردستان هەڵكەوتووە. هێزی بوومەلەرزەكە ٧.٣ پلە بە پێوانەی ریختەر و لە قووڵایی ١١ كیلۆمەتر رووی داوە. لە دوای ئەو بوومەلەرزەیە دوو بوومەلەرزەی تر بە گوڕی ٤.٦ و ٤ روویان دا.

بوومەلەرزەكە تەنیا زیانی گیانی نەبووە، بەڵكو زیانی مادی زۆریشی لە شارەكان داوە و دەیان بینا و باڵەخانە رووخاون و خەڵكیش لە ترسان ماڵەكانیان جێ هێشتووە و بەشێكیان هەر لە شەقام ماونەتەوە.

عەلی ئەسغەر پێوەندی سەرۆكی رێكخراوی مانگی سووری ئێران باسی لەوە كرد كە تیمەكانی فریاكەوتن بۆ ئەو شارانە نێردراون و خەریكی ئەوەن خەڵك لە ژێر دار و پەردووی بینا رووخاوەكان رزگار بكەن.

شەوی رابردوو ئەوەی مەترسییەكەی زیاتر كردبوو، پچڕانی كارەبا بوو لە زۆربەی گوند و شارەكان و ئەمەش هۆكار بوو لەوەی تیمەكانی فریاكەوتن دەستەوەستان بن و هەلیكۆپتەریش نەتوانێ بفڕێت.

ئەمڕۆ سەرلەبەیانی هەلیكۆپتەری فریاكەوتن خۆی گەیاندووەتە ئەو ناوچانەی بوومەلەرزەی لێ روو داوە و لە فڕۆكەخانەشەوە بەشێك لە برینداران بە فڕۆكە لە كرماشانەوە بۆ تاران گواستراونەتەوە.

لە قەسری شیرین جگە لە پچڕانی كارەبا ئاوی خواردنەوەش رەنگی گۆڕاوە و بۆ خواردن ناشێت. میدیاكانی ئێران دەڵێن هەر ئێستە ٧٠ هەزار كەس پێویستیان بەوە هەیە پێداویستی سەرەتایی و نیشتەجێبوونیان بۆ دابین بكرێت.

عەلی بەیتولاهی سەرۆكی دامەزراوەی بوومەلەرزەی ئێران پێی وایە ئەگەر ئەو بوومەلەرزەیە لە شارێكی گەورە رووی بدایە كە خاوەنی باڵەخانە و بینای بەرز بووایە، ئەوا قوربانییەكانی یەكجار زۆر دەبوو.

لە باشووری كوردستانیش لە زۆربەی پارێزگاكان بوومەلەرزەكە ئەوەندە بەهێز بوو كە خەڵك شڵەژا و لە ماڵەكانیان هاتنە دەرەوە. زۆرترین زیان لە دەربەندیخان و هەڵەبجە بووە.

بوومەلەرزەكە لە هەولێر كە بە سەدان كیلۆمەتر لە ناوەندی بوومەلەرزەكە دوورە، بە تەواوی هەست پێ كرا و تەنانەت ترس و دڵەڕاوكێیشی لە ناو خەڵكدا دروست كرد. خەڵكی بە ساڵاچووش لە هەولێر دەڵێن لە ژیانیاندا هەستیان بە بوومەلەرزەی ئاوا بەهێز نەكردووە.

لە باشووری كوردستان زۆربەی بریندارەكان بە هۆی خۆفڕێدانە خوارەوە لە بینای گەورە و كەوتنە خوارەوە بووە لە كاتی هەڵاتن، شەوی رابردوو بەشێك لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتنی قەرەباڵغ كردبوو. هێشتا ئاماری قوربانییان لە باشووری كوردستان بە تەواوی رانەگەیانراوە و تا ئێستە چوار كەس گیانیان لە دەست داوە و نزیكەی ٢٠٠ كەسیش بریندار بوون.

جێی ئاماژەیە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لە نزیك هێڵی بوومەلەرزە هەڵكەوتووە.

13/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان