فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نووسینگەی رۆژنامەڤانی کۆسرەت رەسول رایدەگەیێنێت، باری تەندروستی تێکچووە و ئێستا لە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.

مەسعود مەلا هەمزە، سکرتیری رۆژنامەڤانی کۆسرەت رەسول، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاک کۆسرەت لە سلێمانییە، ئەم بەیانییە باری تەندروستی تێکچووە و گەیێندرایە نەخۆشخانە، ئێستا لەژێر چاودێریی پزشکیدایە".
نووسینگەی رۆژنامەڤانی کۆسرەت رەسول هەر لەوبارەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەوە دەقەکەیەتی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 11-11-2017 باری تەندروستی كۆسرەت ڕەسول عەلی تێكچوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە.

د.دارا ڕەشید لەتیمی پزیشكی تایبەتی كۆسرەت ڕەسول عەلی ڕایگەیاند كە ئێستا كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.

هەروەها سوپاسی خەمخۆری كوردستانیانی خۆشەویست دەكەین و هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە لەوەی كە ئێستا بەڕێز كۆسرەت ڕەسول عەلی لەژێر چاودێری پزیشكدایە و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام دەدرێت.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
كۆسرەت ڕەسول عەلی

12/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان