فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە بوومەلەرزەکەی شەوی رابردووی شاری خۆی لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان سێ کەس گیانیان لەدەستدا و بە گوتەی پارێزگار، 580 کەسیش بریندار بوون. قایمقامی خۆی رایگەیاندووە، "هاوکاریی پێویست دابینکراوە."

رۆژی 28-01-2023 کاژێر 21:45 خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.9 پلەی رێختەر شاری خۆی لە باکووری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند و تاوەکو کاژێر 01:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 22 بوومەلەرزەی بچووکی دیکەش بەدوایدا هات، خەڵک لەبەر نیگەرانی لە روودانی بوومەلەرزە چوونە سەر شەقامەکان و کارەبای هەندێک شوێنیش پچڕا.

فەرزین رەزا زادە، بەرپرسی فریاکەوتنی خێرای زانکۆی پزیشکیی ورمێ گوتی، سێ کەس لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە؛ هاوکات محەممەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ گوتی، 2 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە گوتەی پارێزگاری ورمێ، لە 580 کەس کە بریندار بوون، 16یان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی سەڵماس کراون، 6 کەس نەشتەرگەرییان بۆ کراوە و 20 کەسیش لە نەخۆشخانەدا خەوێندراون.

موعتەمدیان ئاماژەی بەوەش کردووە، "بوومەلەرزەی ئەمجارە لەچاو بوومەلەزرەی چەند هەفتە لەمەوبەر زیانی زیاتری هەبووە و 70 گوندیش زیانیان بەرکەوتووە."

لە ماوەی 4 مانگی رابردوودا ئەمە سێیەمین بوومەلەرزەی بەگوڕە کە شاری خۆی دەهەژێنێت. دوایین بوومەلەرزە رۆژی 21-01-2023 روویدا، کە بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دامەزراوەی خانووبەرەی پارێزگای ورمێ، 3850 خانووبەرە و 13 قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە.

بوومەلەرزەی ئەمجارە لە کاتێکدا روویداوە کە تەنیا چەند مانگێک لەمەوبەر بوومەلەرزەیەکی دیکە هەر لەو ناوچەیەدا روویدا. لە بوومەلەرزەی سەرەتای پاییزیشدا، نزیکەی 500 خانوو لە 12 گونددا زیانی بەرکەوت.

سێ ساڵ لەمەوبەریش بوومەلەرزەیەک 4000 خانووی لە ناوچەکە وێران کرد. ئاسەواری ئەو بوومەلەرزەیە هێشتا هەر ماوە و هەموو خانووە رووخاوەکان هێشتا دروست نەکراونەتەوە.

٢٩/١/٢٠٢٣

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان