فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وتەبێژێکی تاڵیبان و دەزگایەکی هەواڵی ئێران بڵاوییان دەڵێن لە تەقەکردنێکدا لە نزیک خاڵێکی سنووریی نێوان ئێران و ئەفغانستان دوو پاسەوانی سنووری ئێران و چەکدارێکی تاڵیبان کوژراون.

تاوەکو ئێستا ڕوون نییە هۆکاری تەقەکردنەکە چی بووە، لە ڕووداوەکەدا چەندین کەسی دیکە بریندار بوون، بەڵام لە کاتێکدایە کە دوو وڵاتەکە ناکۆکییان هەیە لەسەر ئاو.

ئێران تاڵیبانی ئەفغانستانی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی پێشێلکردنی پەیماننامەیەکی ساڵی 1973، ئەوەش لە ڕێی سنووردانان بۆ ئەو ئاوەی کە لە ڕووباری هێڵماندی ئەفغانستانەوە بەرەو هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران دەڕوات. تاڵیبانیش ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان لە ئەفغانستان عەبدول نەفی تاکور لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمڕۆ لە هەرێمی نیمروز هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران تەقەیان بە ڕووی ئەفغانستاندا کرد و ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی پێچەوانە بوونەوە."

وتیشی " ئێستا دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە. ئیماڕاتی ئیسلامی نایەوێت شەڕ لەگەڵ دراوسێکانیدا بکات."

وتی کەسێک لە تاڵیبان و کەسێک لە پاسەوانانی ئێران کوژراون و چەندین کەسی دیکە بریندار بوون. بەڵام دواتر دەزگای هەواڵی ئێرنای ئێران وتی دوو پاسەوانی سنووری ئێران کوژراون و دوو هاوڵاتی مەدەنی دیکەی ئێرانی بریندار بوون.

ئێرنا وتی دوابەدوای شەڕەکە، بەرپرسانی ئێرانی خاڵی سنووری میلاک – زارانجییان داخستووە، کە یەکێکە لە سەرەکیترین خاڵە سنوورییە بازرگانییەکان.

پێشتر جێگری سەرۆکی پۆلیسی ئێران قاسم ڕەزایی وتی " بەبێ گوێدان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و دراوسێیەتییەوە، هێزەکانی تاڵیبان دەستییان بە تەقەکردن کردووە بە ئاڕاستەی خاڵی پشکنینی ساسولی، ڕووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بوونەتەوە."

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تاڵیبان عینایەتوڵا خووارازمی وتی " بە داخەوە جارێکی دیکە لە ناوچە سنوورییەکانی ناوچەی کۆنگ و هەرێمی نیمروز تەقەکردن هەبووە لەلایەن سەربازانی ئێرانەوە و شەڕێک ڕوویداوە."

وتی " ئیماڕاتی ئیسلامی ئەفغانستان پێی وایە گفتوگۆ و دانوستان شێوازێکی ماقولانەن بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک. بیانوو هێنانەوە بۆ جەنگ و کاری نەرێنی لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نیە."

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی هۆشداریدایە تاڵیبان لەسەر پێشێلکردنی مافەکانی ئاوی ئێران بەپێی پەیماننامەکەی ساڵی 1973. تاڵیبان هەڕەشەکەی ڕەئیسی ڕەت کردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

29/5/2023

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان